کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی چیای گابار درێژکرایەوە
هەرێمی چیای گابار بۆ شەشەم جار و بۆ ماویە ١٥ رۆژی دیکە وەک ناوچەی قەدەغە راگەیەندرایەوە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ویدیۆیی چالاکیی نیشانشکێنی لە هەرێمی زاپ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە. -
حەسەن بەسری فرات: دەبێت پشتگیری دەم پارتی بکەین
حەسەن بەسری یەکێک لە نەوەکانی شێخ سەعید تیشکی خستە سەر ئەو بەکارهێنانە ئاینگەرایانەی دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو کورد پشتیوانی دەم پارتی بکات. -
تەڤگەری ئازادی: نزای هەمووان با بۆ کۆتاییهاتنی ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بێت
تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان کرد و ڕایگەیاند، "داوا لە باوەڕداران دەکەین، لەم مانگەدا پەیامی ئاشتیی و پێکەوەژیان قوڵ بکەنەوە، ڕۆژوو و نزای هەمووان با بۆ کۆتاییهاتنی ستەمەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بێت". -
خەڵکی گەڕەکی نەورۆز: کۆمەڵکوژییەکانی دژی کورد ناتوانن کلتورەکەمان بسڕێتەوە
خەڵکی مانگرتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک، دەڵێن: "کێشەکە سیاسییە هەوڵێکە بۆ بە ئامانج گرتنی کوردی کەرکوک". -
لە قەندیل ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەستی پێ کرد
لە بناری قەندیل ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەستیان پێ کرد و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون. -
لە ئامەد بانگەوازی بۆ 'ئازادی بۆ عەبدڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرا
لە ئامەد، لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٤دا، بانگەواز درا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ ئاشکرا کرا
بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ئامەد ئاشکرا کران. بە دروشمی 'ڕاپەڕن کاتی ئازادی و سەرکەوتنە' نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆزدەکرێت. -
لە بسمل ئاگری نەورۆز کرایەوە
لەناوچەی بسملی ئامەد ئاگری نەورۆز کرایەوە. -
لە عەفرین لەماوەی هەفتەیەکدا لانیکەم ١٦ کەس رفێندراون
ناوەندی تۆمارکردنی تاوانەکان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لە کە شاری عيفرینی کوردان کە لە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکدایە لەماوەی هەفتەی یەکەمی ئاداردا لانیکەم ١٦ کەس رفێندراون. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورک بە کوشتنی مەدەنییەکان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات!
هەپەگە رایگەیاند: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دوژمنی سوێندخواردووی کوردانە، بە ئەنقەست هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ناوچەکە، کەسنی مەدەنی تیرۆر دەکات و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. ئەو نامەردیە بەر دەوڵەتی تورکەوە ناچێت و بێ وەڵام نابێت". -
'بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندان، بەرخودان باشترین پەرستشە'
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە رایگەیاند، "داوا لە گەلەکەمان دەکەین، تێکۆشانی خۆیان لە مانگی رەمەزاندا فراوانتر بکەن. لەبەر ئەوەی بۆ ئەو مسوڵمانانەی لە ژێر هێرشی نکۆڵی و لەناوبردندان، بەرخودان وەک پەرستش وایە". -
ژینگەی هەڵبژاردن لە موش: دەم پارتی دەنگ و ڕەنگی ئێمەیە
خەڵکی موش بە وتنی 'خزمەتی خەڵکی ناکرێت، تەنها خەریکی دزیکردنن، ناڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر کاندیدی ئاکەپە فەیات ئاسیا دەبڕی و وتییان: "بۆ نوێبوونەوەی ژیان پشتگیری دەدینە دەم پارتی." -
لە پیرسوس ١٧ کەس خرانە زیندان
لە پیرسوس بە پاساوی ئیفادەی گەواهیدەرانی نهێنی ١٧ کەس خرانە زیندان، لەنێویاندا هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە و کاندیدانی مەجلیسی شارەوانی. -
تەرمی شەڕڤانەکەی یەبەشە بە سوێندی تۆڵەسەندنەوە بەخاکسپێردرا
هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەری شەنگال نایف شەمۆ لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەڕڤانی یەبەشە، مەجدەل حەسەن خەڵەف، گوتی: "٧٣ ئەردۆگان هاتن و چوون، نەیانتوانی ئیرادەی گەلی ئێزدی بشکێنن، ئیرادەمان لە جاران بەهێزترە". -
لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبێک دەربارەی مێژووی کورد بەڕێوەچوو
لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن بۆ کتێبی "مێژووی بزووتنەوەی بەرگریی کورد بەرانبەر داگیرکاری کوردستان" بەڕێوەچوو. -
ڕێکخروەکانی شەنگال هێرشی سەر یەبەشەیان شەرمەزار کرد
سەرجەم رێکخراوەکانی شەنگال هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر شەڕڤانانی یەبەشە شەرمەزار کرد. -
'هێزەکانی ئێران دوای دەستگیرکردنی کۆڵبەرێک شکەنجەیان دا و تەقەیان لێکرد'
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ کۆڵبەرێکیان دەستگیرکردووە و دواتر ئەشکەنجەیان داوە و تەقەیان لێکردووە. -
دایکی پژمان فاتحی بەیادی چوار زیندانی لەسێدارەدراو نەمامی ناشت
دایکی یەکێک لەو چوار زیندانیەی لە ٢٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر چوار نەمامی ناشت. -
یەبەشە: لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا شەڕڤانمان مەجدەل فەقیر شەهید بوو
فەرماندەیی یەبەشە رایگەیاند، دوێنێ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی رەزکا شەڕڤانێکیان بە ناوی مەجدەل حەسەن خەڵەف خەلیل شەهید بووە. -
هێرش لە شەنگال، کەسێک بە سەختی بریندار بوو
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک شارۆچکەی تەل عوزێر بۆردوومانی کرد، کەسێک بە سەختی بریندار بوو. -
کەجەکە: ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەمڕۆ لە شێلادزێ روویدا بە توندی شەرمەزار دەکەین
کەجەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند: "ئەرک دەکەوێتە سەر شانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگا، هەموو هیز و لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان و عێراق کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و خیانەتی پەدەکە هەڵوێست وەربگرن." -
مەکەگە: ئێمە بە ڕەنگی ژنانەوە لە هەموو شوێنێک دەبین
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا، مەکەگە ٨ی مارسی پیرۆز کرد و پەیامی: "ئێمە لە ٨ی مارس لە مەیدانەکانین، دەبێت بەهێزتر تێبکۆشین." بڵاو کردەوە. -
هەبەدەهە: ئامانجی سەرەکی فاشیزم ژنانە، ئێمە داوای تێکۆشانێکی یەکگرتوو دەکەین
هەبەدەهە، بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکی فاشیزم ژنانە، ئێمە داوای تیکۆشانێکی یەکگرتوو دەکەین. تێکۆشانی ژنان بنەمای تێکۆشان دژی فاشیزمە. -
لە قەندیل هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
لە بناری قەندیل بە ڕێپێوانێک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.