کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەست بەسەر کۆمەڵەی هەرەوەزی زمان و کولتووری ئانکاشدا گیرا: ٢٢ کەس دەستبەسەر کران
هەروەها لە ئامەد دەست بەسەر کۆمەڵەی هەرەوەزی زمان و کولتووری ئانکاشدا گیرا و ناوەندەکە داخرا. ڕاگەیاندرا لە هێرشەکەدا ٢٢ کەس دەستبەسەرکران. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی گوهەرزێی لە ئامێدی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان، ئەمڕۆش تۆپبارانی سنووری دهۆکی کرد و گولـلە تۆپێک لە گوندی گوهەرزێ کەوتە ماڵی هاوڵاتییەکەوە، زیانی ماددیی بەدوای خۆیدا هێنا. -
جەنگاوەرانی ماک، لە گەڤەر پۆلیس و سیستەمی کامێرای چاودێری کردە ئامانج
(ماک) جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دوو چالاکیی جیاوازیان لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە. -
هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینا و خواکورک، ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا. -
ڕاگەیاندراوی کەجەکە لەسەر هەڵبژاردنەکانی سریلانکا
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەوەدا سەرکەوتنی هێزە چەپ و سۆسیالیستییەکان مێژوویە و دەستنیشانیکرد لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژی، دیموکراسی و ئازادی ژن پشتگیری دەدەنە تێکۆشانی گەلی سریلانکا. -
هەپەگە بە ڕێزداریەوە ٢گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە بە ڕێزداریەوە ٢ گەریلای شەهید کە لە زاپ شەهید بوون بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند: "بەڵێنی خۆمان لە بەرز ڕاگرتنی ئاڵای تێکۆشان کە هەڤاڵانی بەڕێزمان ڕادەستی ئێمەیان کردووە دووبارە دەکەینەوە و هەوڵ دەدەین ببینە لایەقی هەموو شەهیدانمان. -
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر بینای مەد-دەر و کتێبخانەی پایز پەرتووکدا
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر بینای مەد-دەر کە وانەی زمانی کوردی تێدا دەخوێنرێت و دەستیگرت بەسەر ناوەندی پایز پەرتووکەدا و چەندین کەسی دەستگیرکرد. -
'پێویستە گرنگی بە بەرهەمە کوردی و خۆماڵییەکان بدرێن'
ڤێستیڤاڵی پاییزەی کەلار بەردەوامە، بەشداربوانیش داوادەکەن کە گەل گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵی بدەن و وتیان: "گرنگە ئەم ڤێستیڤاڵانە ساڵانە بکرێنەوە بۆ ئەوەی گەل ئاشنای بەرهەم و کولتووری کوردیی بن." -
یەنەکە: ئەوەی چەتەکان دەیکەن، پێچەوانەی ڕەوشتی هەولێرییەکانە
مەڵبەندی ٣ ی هەولێری یەنەکە لەبارەى ڕفاندن و سوکایەتیکردن بە هونەرمەندێکى بە ڕەگەز عەرەب لە شارى هەولێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. -
گۆشەگیری شەرمەزارکرا و بانگەوازی بۆ ڕای گشتی دیموکراتیک کرا
لە چالاکی "دەنگ بدە بە ئازادی" کە لە وان ئەنجامدرا؛ گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیک کرا. -
دەوڵەتی ئێران هەم فەرجاد دەروێشی کوشت و هەمیش سزای زیندانی بەسەر براکەیدا سەپاند
دەووڵەتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کاتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا کەسێکی بە ناوی فەرجاد دەروێشی کوشتبوو. ئێستاش سزای زیندانی بەسەر براکەیدا سەپابدووە. -
ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران لە کۆتا چاوپێکەتنی ڕۆژنامەوانیدا باسی خیانەتی پەدەکەی کردبوو
ڕۆژنامەوان-نوسەر سەید ئەڤران بە ماوەیەک پێش شەهیدبوونی لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دابووەوە. -
چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگاڵ دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگاڵ"، چالاکیی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگاڵ دەستیپێکرد. -
قائیمقامێکی دەوڵەتی تورک ناوێکی کوردی بە پاساوی ئەوەی زمانی بیانییە رەتکردەوە
ئەنجومەنی شارەوانی فارقینی ئامەد ناوی 'رندێخان'ی لەسەر باخچەیەک دانابوو، بەڵام ئەو ناوە لەلایەن قائیمقامی دەوڵەتەوە بە پاساوی ئەوەی 'زمانی بیانییە' رەتکرایەوە. -
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانیان کردەئامانج
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و خۆر لە گەڤەر بازرگانانی کاری لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکانیان کردە ئامانج. -
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پەیەدەکرد
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە بە بۆنەی بەستنی دەیەم کۆنگرەی پەیەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیادا رایگەیاند، "لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە هاوکاریی کاری هاوبەش هەیە"، باسی لەوەشکرد، "تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی نایەت." -
پێشبڕکێی شەترەنج لە مەخموور کۆتایی هات
پێشبڕکێی شەترەنج کە لە ٧ی ئەیلول لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی TJCM و TCM دەستیپێکرد، کۆتایی هات. -
گوندوز: داواکارییەکانمان لە شاری ئامادەوە بۆ هەموو جیهان ڕادەگەیەنین
محەممەد شیرین گوندوز، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی شاری ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند، بانگەوازی ئازادی و دانوستانمان لە شاری ئامەدەوە بۆ هەموو ڕای گشتی جیهان ڕادەگەیەنین." -
دوژمنانی کورد هێماکانی هاتووچۆیان سڕییەوە کە بە کوردی نوسرابوون
دوژمنانی کورد لە ناوچەی دەپ هێما و هۆشدارییەکانی هاتووچۆیان سڕییەوە، کە بە کوردی نوسرابوون. -
هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٢ گەریلای شەهیدی یادکردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان دیدار و دەریا هێندەی تێکۆشانی خۆیان بە شەهیدبوونیان دەبنە مەشخەڵی هاوڕێیانیان". -
شەرڤانی قارەمانی بۆتان: باران خەملین
گەریلا باران بۆتان کە بە کەسایەتی خۆی رەنجدەر، راست و دروست و لەخۆبوردە بۆ هاوڕێیانی بووە نمونە، لە قوربانیدان نەدەترسا لەبەر ئەوەی وەک هاوڕێیانی رێگەی حەقیقەت و راستی گرتبووەبەر. بە هەڵوێست و پراتیکی خۆی ئەوەی نیشاندابوو. -
٣٣٣ رۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەددا تێپەڕی
٣٣٣ ڕۆژە ڕۆنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە. لە ٢٩ی تەمموزدا دادگاکانی پەدەکە سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەدا سەپاند. -
گەریلا چالاکی هەوایی ئەنجامدا: داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەیەکی گەریلا بە کەرستەی ئاسمانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کردووەتە ئامانج و داگیرکەرێکی بە سزاگەیاندووە. -
'دووژمنی هەرە گەورەی تورک، خودی تورک-پەرستییە'
گەریلا حەقی پیر دەربارەی ڕەوشی وڵاتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورک وتی: "دووژمنی هەرە گەورەی تورک، بریتییە لە دابڕان لە جەوهەری خۆی، کە حەقیقەتییان تێکشکێنراوە و ئەو تورک-پەرستییە کە لەسەر مێزەکان داهێنراوە." -
کەجەکە: هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا بەرامبەر گۆشەگیری لاوازە
کەجەکە ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان نیشاندا، کە لە بڕیارەکەدا کات بە تورکیا دراوە، راشیگەیاندووە، بڕیارەکە رەوایەتی بە پێشیلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەدات.