کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی دوو خۆشكی بێ سەرۆشوێن؛ یەكیان لەدەستی پەدەكەیە و ئەوی تریان لەدەستی تور‌كان
تەرمی دوو خۆشك، زۆزان تەمر و نەسرین تەمر كە یەكیان لەلایەن پەدەكەوە و یەكی تریان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و رادەستی بنەماڵەكەیان ناكەنەوە. -
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: پێویستە خاوەنداری لە زیندانییان بکرێت
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، زیندانەکان گۆڕاون بۆ شوێنی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و مردن و ڕاشیگەیاند: زیندانییان ئافرێنەر و میراتگری هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزن. -
له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا لانیكه‌م ٦ كۆڵبه‌ر برینداربوون
له‌ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسود و بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ٦ كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه برینداركراون. -
دەوڵەتی تورک ١٢ هاووڵاتیی لە ناوچەى برادۆست دەستگیرکرد
سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی برادۆستی باشووری کوردستان ١٢ هاووڵاتییان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیان داون و ئەسپەکانیان کوشتون. -
قه‌ره‌یلان: ئه‌بو جوان نمونه‌ی هاوڕێیه‌تی راست له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ بوو
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی نه‌په‌گه موراد قه‌ره‌یلان له په‌یامێكدا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌بو جوان و رایگه‌یاند، "نمونه‌یه‌كی به‌نرخ و راسته‌قینه بوو بۆ وڵاتپارێزی و په‌یوه‌ست بوون به خاك، وڵات و ئازادی". -
فه‌رید شه‌نیاشار: نوێژ و رۆژووی سته‌مكاران قه‌بوڵ ناكرێت
فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌مینه شه‌نیاشار له پێناو ئه‌و كهسوكارهیان كه له رحا كوژرابوون ئێشكگری دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن وتی، "ئه‌وانه‌ی بوونه هاوبه‌شی ئه‌م سته‌مه، نه نوێژ و نه رۆژوویان قه‌بوڵ ناكرێت". -
بانگه‌وازێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاله‌وه: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆتان، پلانه‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا، ئه‌و دیواره‌ی له شه‌نگال دروست ده‌كرێت، گوشاره‌كانی سه‌ر شه‌نگالییه‌كان له ناو كه‌مپه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاند و داوای له خه‌ڵكی ئاواره‌ی شه‌نگال كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان. -
یه‌ژه‌ئا ستار له ئاڤاشین له داگیركهرانیدا: ٣ داگیركه‌ر سزا دران
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له هه‌رێمی ئاڤاشین گورزێكی 'به‌هێز'یان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاندووه. به پێی راگهیهنراوهكه ٣ داگیركه‌ر له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا سزادراون. -
لە ئامەدی باکوری کوردستان ٦٦ کەس دەستگیرکران
لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا، ٦٦ کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنووسیشیان تێدایە. -
لە دیلۆک چوار زیندانی ١٠ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە
لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیەی دیلۆک، چوار زیندانی سیاسی لەدژی پێشێلکردنی مافەکان و ئەشکەنجەدانیان، ١٠ رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران ١١ کۆڵبەریان بریندار کرد
یازدە كۆڵبەر لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی داگیركەری ئێران بریندار بوون. -
لە ئامەد زۆر کەس دەستگیرکران کە رۆژنامەنوسیان تێدایە
لە ئامەد قەدری ئەسەن و عەلی کۆشار رۆژنامەنووسان و زۆر کەس دەستگیرکران. -
په‌ده‌كه بووه‌ستێنن، كوردستان ویڕان ده‌كات
ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه‌ی بێزاركردووه ده‌رچوونی په‌كه‌كه‌یه له‌ژێر ده‌ستی و گه‌یشتنه به‌ڕۆژی ئه‌مڕۆ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار هه‌وڵی له‌ناوبردنی داوه، به‌ڵام ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و باوه‌ڕی په‌كه‌كه و هونه‌ر و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ هێرشەکانی پوچەڵ کردوەتەوە. -
دکتۆر ساماڵ بازیانی: "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنفالچییەکان دادگایی بکات نەک داڵدەیان بدات"
دکتۆر ساماڵ بازیانی مامۆستای ئاینی دەڵێت: " ئەوانەی کە کەسوکارەکانمانیان ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و خاوەن ئیمتیازن و لەپێش کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال مووچە وەردەگرن". -
کەرکوک، لە پێشەنگایەکی شێوەکاری ئازارەکانی ئەنفال نمایش کران
لەشاری کەرکوک، لە پێشەنگایەکی هونەری شێوەکاریدا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیان دەیان تابلۆی تایبەت بە ئازارەکانی ئەنفال نمایش کران. -
زیندانیانی ئامەد لەدژی ئەشکەنجە دەستیان بە مانگرتن کرد
زیندانیانی زیندانی ئامەد دژی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانیان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند و داواکارییەکیشیان ئاراستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کرد. -
تاشده‌میر: له زیندانه‌كان شه‌پۆلێكی هێرشكردن ده‌ستیپێكردووه
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئاگری دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر باسی له‌وه‌كرد، كه زیندانه‌كان بوونه كۆمپانیای تایبه‌ت و له‌سه‌ر زیندانه‌كان شه‌پۆلێكی هێرشی سیستماتیك ده‌ستیپێكردووه. -
داواکاری گشتیی نەژادپەرست لێدوانی لەسەر ئەکین وان بە تاوان ناساند
سەرحەد چایلاک داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە موش لە کاتی دەست بە کاربوونییەوە بە شێوازی مەهەپە سەرنجەکان ڕادەکێشێتە سەرخۆی. ئەوە داواکارە گشتییە نیشانەى مەهەپەی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیوە و لێدوانیش لەسەر ئەکین وان بە تاوان دەزانێت. -
'له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه گوشار ده‌خرێته سه‌ر مه‌خمور'
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌خمور سه‌عید چۆملهك وتی، له ژێر گوشاری په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك، عێراقیش گوشاری قورسی خستووه‌ته‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌خمور. -
"بەداڵدەدانی تاوانبارانی ئەنفال، دەسەڵاتی کوردی بێباکی دەکات لەبەرامبەر خوێنی قوربانیانی جینۆساید"
هێمن حەسیب چالاکوان و نووسەر لە بواری جینۆساید دەڵێت: "ئەوەی دەسەلاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان دەیکات بە داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆسایدی کورد، بێباکی-یە لەبەرامبەر خوێنی قوربانیانی ئەنفال، دەسەڵاتدارانی هەرێم زیانیان گەیاندووە بە ناساندنی کەیسی بەجینۆساید -
پەژاك: كۆتایی ئەنفالەكان تەنیا بەدەستی گەلەكەمان و بزوتنەوە ئازادیخوازەكەی پێكدێت
په‌ژاك له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی سی و چوارهه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال رایگه‌یاند، "ئەنفالی راستین ئەو كاتە بەكۆتا دێت كە دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان مافە رەواكانی گەلی كورد بەگشتی بناسن". -
٣٤ ساڵە ئەنفال وەكو جینۆساید نەناسێندراوە
٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت. ئەنفالێك كە بەدەستی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و دەسەڵاتەكەی بەمەبەستی قڕكردن و لەناوبردن و سڕینەوەی شۆناسی و هەبوونی گەلی كورد پێكهات. -
له كه‌مپی چه‌مشكۆ ئاگركه‌وتنه‌وه: گه‌نجێكی ئێزدی ژیانی له‌ده‌ستدا
له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له پارێزگای دهۆك، خێمه‌كان ئاگریان گرت. له ئه‌نجامدا گه‌نجێكی ئێزدی ژیانی له‌ده‌ستدا. -
رژێمی ئێران رێگری لە چارەسەری زیندانیی سیاسیی کورد حاتەم ئۆزدەمیر گەریلای هەپەگە دەکات
رژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر حاتەم ئۆزدەمیر گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)دا سەپاندووە و سەرباری ئەوەی، کە پێویستی بە چارەسەر هەیە رژێمی ئێران رێگری لە چارەسەرکردنەکەى دەکات و دۆخی تەندروستیی قورسە. -
داوا دەکرێت چیتر حکومەت تاوانبارانی جینۆساید و ئەنفال داڵدە نەدات
لە ٣٤هەمین ساڵیادی کارەساتی بەناو ئەنفال، ڕێکخراو و چالاکوانی بواری جینۆساید دەڵێن: "بەداخەوە حكومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بوونە حكومەتی داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆساید و مووچە و ئیمتیاز بۆ تاوانباران بڕاوەتەوە و هەندێكیشیان پلە و پۆستیانیش پێدراوە."