کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بڕیاری ئازادکردن بۆ رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەرچوو
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا. -
'دەبێت ئیدی مافی هیوا جێبەجێ بکرێت'
پەڕلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان باسی لەوەکرد، نابێت دۆخی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لە چوارچێوەی 'مافی هیوا'دا هەڵەسەنگێنرێت و وتی؛ "نابێت ئازادیی جەستەیی تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆکردندا بێت، بەڵکو پێکبهێندرێت." -
سیاسەتمەدارانی کورد بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی لە رۆژئاوا بانگەوازییان راگەیاند
سیاسەتمەدارانی کورد لەدژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند؛ "ناچارین خاوەنداری لە دەستکەوتەکان بکەین" و بانگەوازی یەکێتی-یان کرد. -
هاوکاری شەنگالییەکان بۆ کۆچبەران گەیشتە ڕۆژئاوا
کاروانی هاوکاری خەڵکی شەنگال بۆ کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە یاوەری شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان. -
ئەمینە شەنیاشار: بۆ کۆبانێ هەمیشە داوای دادپەروەری دەکەین
ئەمینە شەنیاشار بەشداری چالاکی ئێشکگری لە سنووری کۆبانێ کرد و وتی: "٧ ساڵ تێکۆشام و دەستم لە وتنی 'دادپەروەری' هەڵنەگرت. هەمیشە داوای دادپەروەری بۆ کۆبانێ دەکەم". -
دەبەپە لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئێستای درێژە بە تێکۆشانی دەدات
دەبەپە بۆ خولی نوێ لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئێستای چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. -
تولای حاتەمئۆگیولاری: دیدار بەس نییە، دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆگیولاری رایگەیاند، "دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و هەلومەرجی جەستەیی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەپێناو ئاشتی لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێبکۆشێت". -
شەرڤانێکی دڵسۆزی گەل و رێبەرەکەی: دڵگەش زیلان گوزەڕەش
دڵگەش زیلان گوزەڕەش (فەرهاد ئاکدەنیز) بۆ ئەوەی ببێتە شەڕڤانێکی راستەقینە و هاوڕێی رێبەر ئاپۆ، رەنجێکی گەورەی کێشا، لەیەکەم ساتی بەشداربوونیەوە تا کاتی شەهیدبوونی دڵسۆزی رێبەرایەتی، گەل و بزوتنەوەکەی بوو. -
'دەبێت دان بە مافی کورداندا بنرێت، ئێمە نەتەوەیەکین'
ژنانی مەخمور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەن و داوا لە دەوڵەتانی جیهان دەکەن، دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنێن. -
دەوڵەتی تورک سیخوڕی بەسەر گەلدا دەسەپێنێت
گەلی کورد کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ناتوانێت بچێتە سەر کێڵگەکانی و بەروبوومەکانی بچنێتەوە و هەژاری بەسەردا سەپێندراوە، رووبەڕووی گوشاری کۆچبەری و سیخوری دەکرێتەوە. -
شاندی کەنەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، شاندی کەنەکە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، ڕەوشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی. -
شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە مەخموور یادکرانەوە
شەهیدانی پاریس ساکینە و فیدان و لەیلا و شەهیدانی سلۆپی سێڤێ و پاکیزە و فاتمە لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور یادکرانەوە. -
چاوەڕێ دەکرێت شاندی یەنەکە و پەدەکە کۆببنەوە
وتەبێژی یەنەکە سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند بڕیار وایە ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی پەدەکە کۆببنەوە و لەسەر چۆنێتی پێکەوەکارکردن گفتوگۆ بکەن. -
ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٦٣ کۆڵبەر کوژراون
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٦٣ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژراون. -
پەکەکە: ئامانج و ئاواتەکانی جەعفەر ئەنگیزەک لەپێناو ژیانی ئازاددا بەدیدەهێنین
کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە شەهیدبوونی جەعفەر ئەنگیزەکی راگەیاند، کە وەک جەنگاوەرێکی بژاردە چەندین ساڵی دوورودرێژ لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بەشداربوو. کۆمیتەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئامانج و ئاواتی ئەنگیزەک بۆ ژیانی ئازادی دەهێننەدی. -
پەژاک: شەهید حسێن خزری و شەهید فەسیح یاسەمەنی بوونە نمونەی شۆڕشگێڕی بۆ گەنجانی گەلەکەمان
بە بۆنەی ١٤هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حسێن خزری و فەسیح یاسەمەنی، کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە سێدارە دران، پەژاک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ڕێبازی ئەو شەهیدانە تەنها ئازادی بوو و بۆ بەدیهێنانی ئازادیش پێویست بە تێکۆشانی بەرفراوانە." -
ئاماری ساڵانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان خرایەڕوو
بە گوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرڤی کوردستان ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ١٥٢ پیاو و ٤ ژن لەسێدارەدراون و ٩٧ ژنیش ناچار بە خۆکوشتن کراون. -
بێریتان گونەش: دەبێت ڕێز لە ستاتۆی ڕۆژئاوا بگیرێت
پەڕلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش دەستنیشانیکرد گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی ئەو مافەن لە نێو سەقامگیریدا بژین و ڕێز لە ستاتۆیان بگیرێت و بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت. -
یوکسەل گەنچ: ڕووداوەکانی خۆکوشتن لە کوردستان و تورکیا ڕوو لە زیادبوونن
یوکسەل گەنچ ڕێکخەری 'سامەر' ڕایگەیاند: "لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە سیاسییەکانەوە، گوشار، هەژاری، ئاستەنگییەکانی ئازادی بیر و ڕا، ژمارەی خۆکوشتنەکان ٥/٢٪ زیادی کردووە. -
شەپۆلی بەرخۆدان لە کوردستان
گەریلا لە شەپۆلی شۆڕشی ٢٠٢٤دا بە گەورەکردنی پیرفۆرمانسی خۆی مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥ دەدات. -
'چەندە تێبکۆشین، ئەوەندە ئازاد دەبین'
گەریلای هەپەگە عەلی فورات قامیشلۆ باسی لەوەکرد کە بە هێزی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن و وتی، "دوژمن هەموو ساتێک لە هەوڵێ لەناوبردنی ئێمەدایە، هەربۆیە چەندە تێبکۆشین ئەوەندە ئازاد دەبین. ئێمە ناهێڵین دوژمن ئامانجەکەی بپێکێت". -
غەریب حەسۆ: ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەباربردنی مۆدێلی پێکەوەژیانی گەلانە
هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ دەستنیشانیکرد، لەم قۆناغەدا بە بنەماگرتنی مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی گرنگترین دەرفەتە بۆ سووریای نوێ و وتی:هەربۆیە ترسی دەوڵەتی تورک لەو مۆدێلەیە و ئامانجی هێرشەکانی لە باربردنی پێکەوە ژیانی گەلانە." -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییە کاریگەرەکانی یەژا ستاری لە ٢٠٢٤دا بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانی یەژا ستاری لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاو کردەوە. -
لە ڕێپێوانی پرسووسدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا
چیگدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی دەبەپە لە ڕێپێوانی پرسووسدا قسەی کرد و وتی: "هەر چەمکێک کە گەلی کورد و عەرەب لە سوریا لەبەرچاوی نەگرێت، ناتوانێت درێژە بە بوونی خۆی بدات. سەرەڕای ئاستەنگیەکان ڕێپێوانەکەمان ئەنجامدا. سڵاو لە کۆبانێ." -
لە شنگال بۆ کۆچبەرانی ڕۆژئاوا هاوکاری کۆکراوەتەوە، چاوەڕێی مۆڵەتی گەیاندنی دەکەن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگال ڕایگەیاند، ١٢بارهەڵگری گەورەی هاوکارییان بۆ کۆچبەرانی ڕۆژئاوا کۆکردۆتەوە، بەڵام لە ٢٠ی کانونی یەکەمەوە چاوەڕێی مۆڵەتی تێپەڕبوونی لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن.