کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: ته‌ڤگه‌ری ئازادی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو عێراق باره‌گه بكاته‌وه
کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق بە نووسراوێکى فەرمی حکوومەتى هەرێمى كوردستانی ئاگادار کردووەتەوە ده‌رباره‌ی داخستنى بارەگهکانى تەڤگەری ئازادی. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ٢ چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوون. -
"رۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم هەر وەک ئەمڕۆ بەرخودان لە دژی گۆشەگیری هەبوو"
١٨ ساڵ لەوە پێش لە زیندانەکانى تورکیادا کۆمەڵکوژییەک روویدا. ناجی تانریکولو یەکێک لە شایەتحاڵەکانى ئەو کۆمەڵکوژییە وتى "ئەو کاتەش لە دژی گۆشەگیری بەرخودان هەبوو، ئێستاش لە دژی گۆشەگیری بەرخودان هەیە". -
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن عێراق دان به بڕوانامه‌كانیاندا بنێت
مامۆستا و خوێندكارانی شه‌نگال داوا ده‌كه‌ن بڕوانامه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌فه‌رمی دانی پێدا بنرێت. -
سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردن بۆ ڕۆژنامه‌وانێك بڕایه‌وه
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوز بڕیه‌وه. -
گرووپی سێیه‌م له سلێمانی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مانگرتن له خواردن كه له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردبوو به‌رده‌وامه و گرووپی سێیه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. -
له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌لی شه‌نگال ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه كرایه‌وه
چالاكیی گه‌لی شه‌نگال بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕهویی مرۆیی شه‌نگال - ڕۆژاڤا به ئه‌نجام گه‌یشت و ڕێڕه‌وه‌كه كرایه‌وه. -
لایەنەکانى کەرکووک: دەبێت لە کەرکووک دەسەڵاتى سەربازی نەمێنێت و تورکیاش ڕیز لەسەرەوەریی عێراق بگرێت
لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک ئیدانی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مەخموور و شەنگال کرد. داواشیانکرد دەستوەردانەکانی تورکیا لە کەرکووک پیێشلکارییە و دەبێت تورکیای ڕێز لەسەر سەروریی خاکی عێراق بگرێت. -
گەلی شەنگال ئەمڕۆش بۆ ئیدانەکردنى داخستنى رێڕەوی مرۆیى لەسەر سنوور کۆبوونەوە
گەلی شەنگال بۆ ئیدانەکردنى داخستنى رێڕەوی مرۆیى نێوان رۆژئاوا و شەنگال لەسەر سنوور کۆبوونەوە و داخستنەکەیان ئیدانە کرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
دەوڵەتى تورک لە دێرسیم چەندین خوێندکاری دەستگیرکرد
لە هەڵکوتانى پۆلیسى تورک‌دا، چەندین خوێندکار لە دێرسیم دەستگیرکران. -
دەوڵەتى تورکیا ٤ هاوسەرۆک شارەوانى و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری هەدەپەى لە ئیدر دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد دا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری هەدەپە، شازییە ئۆنەر هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر و محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیى تۆزان و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئیدری دەستیگرکرد. -
هاووڵاتییانی بناری قەندیل: ئیتر بەسە بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا
هاووڵاتییانى بناری قەندیل هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى باشووری کوردستان ئیدانە دەکەن. رایدەگەیەنن، تورکیا بە پاساوی هێرش بۆ سەر پەکەکە دەیەوێت هەموو گەلی کورد لە ناو ببات. راشیانگەیاند، ئیتر دەبێت بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەکانى تورکیا بشکێنرێت. -
لە رۆژهەڵاتى کوردستان مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادیى رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد
لەگەڵ فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانى گەلی کورد بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، وڵاتپارێزانى رۆژهەڵاتى کوردستانیش دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد. -
لە ئامەد پۆلیسێک کوژرا
لە ناوچەى هێنێ لە ئامەد بەهۆی چالاکیى هێزەکانى گەریلاوە، بەلانیکەمەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکى تریش بریندار بوو. -
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک ئیدانەی هێرشەكه‌ی سەر مەخموور و شەنگال ده‌كه‌ن
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک هێرشەكه‌ی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر شه‌نگال و قەزای مەخموور شەرمەزار دەکەن. -
كه‌ژه‌كه: ناهێڵین خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ بڕوات
كه‌ژه‌كه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی مه‌خموور كرد و ڕایگه‌یاند، ناهێڵین خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ بڕوات. كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد، گه‌لی مه‌خموور سه‌لماندویه‌تی كه سه‌ر بۆ داگیركه‌ران دانانه‌وێنێت. -
توركیا ده‌ڵێت «ئێمه بۆردومانمان كرد»، به‌ڵام قائیمقامی مه‌خموور ده‌ڵێت «دیار نییه»
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕایگه‌یاند كه به ٢٠ فڕۆكه بۆردومانی مه‌خمووریان كردووه، به‌ڵامی قائیمقامی مه‌خموور ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین بڵێین توركیا هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه. -
٢ زیندانی ٩٢ ڕۆژه ده‌ستیان به «ڕۆژووی مردن» كردووه
چالاكیی ڕۆژووی مردن كه زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی وان قادر كاراباك و ئه‌سات ناجی یڵدرم ده‌ستیان پێكردووه، له ڕۆژی ٩٢ههمدا به‌رده‌وامه. بارودۆخی زیندانییه‌كان خراپ بووه و ناتوانن ئیدی پێویستییه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. -
له وان ڕۆژنامه‌وانێك ده‌ستگیر كرا
له شاری وان-ی باكووری كوردستان ڕۆژنامه‌وان ئۆكتای جانده‌میر ده‌ستگیر كرا. -
مانگرتنی مه‌خموور له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كان و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه مانگرتوان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی حه‌فتانین، گاره و خواكوركیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه له هه‌رێمه‌كانی حه‌فتانین، گاره و خواكورك. -
دەوڵەتى تورک سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیى بەسەر هاوسەرۆک شارەوانیى خەلفەتی دا سەپاند
دادگای دەوڵەتى تورکى داگیرکەر سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیکردنى بەسەر مستەفا بایرام هاوسەرۆک شارەوانیى شاری خەلفەتی دا سەپاند. -
لە فارقین ٣ کەس دەستگیرکران
لە فارقینى باکووری کوردستان ٣ کەس لەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستگیرکران. -
داخستنى رێڕەوی مرۆیى نێوان شەنگال و رۆژئاوا ئیدانە کرا
گەنجانى شەنگال داخستنى 'رێڕەوی مرۆیى نێوان رۆژئاوا و شەنگال'یان ئیدانە کرد.