کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژنانی ئازادی سۆسیالیست پشتگیریی مانگرتنی زەینەب جەلالیان دەکەن
ژنانی ئازادی سۆسیالیست، لە بەیاننامەیەکدا پشتگیریی مانگرتن لە خواردنی زەینەب جەلالیان و ٩ ژنە زیندانی دیکەیان کرد، کە لە زیندانی شاری خۆیی سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە خواردن گرتووە. -
چالاکێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە
عەلی بەدرخانی، چالاکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەندکراوە،چەند ڕۆژێکە مانی لە خواردن گرتووە. -
تەڤگەری ئازادی: ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ڕێكه‌وتنێكی سیاسی بوو
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی ڕاگەیاند و بەپێی ئەو ئەنجامە گۆڕانگاریی تێیدا نەکراوە. تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا دەستنیشانی کرد کە ئەنجامەکان ڕێکەوتنێکی سیاسی بوو. -
ماوەی ١٨ساڵە نەتوانراوە ئەو چاڵانە پڕبکرێنەوە کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژیی تێدا ئەنجام دابوو
١٨ ساڵ پێش ئیستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی کەندەکوڵی سەربە هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد و لەو بۆردومانەدا بە دەیان کەس کۆمەڵکوژ کران. -
حەشدی شەعبی لەشەنگال دەکشێتەوە
قایم مەقامی شەنگال مەحما خەلیل وتی حەشدی شەعبی لە رەبیعە کشاوەتەوە و بریاری کشاندنەوەی لەشەنگال داوە. -
لەگەرمیان یادی ١٥ ئاب کرایەوە
بەبۆنەی ٣٥هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی قەڵەمبازی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە گەرمیان بە دەستپێشخەری گەل و بە ئامادبوونی سەدان کەس ئاهەنگێکی جەماوەریی بەڕێوەچوو. -
لە برادۆست گولەی دوایی لە دوژمن بەدەین
گەریلاکانی پەکەکە ڕایانگەیەند کە ڕۆحی ١٥ی ئاب/٢٤ی گەلاوێژ سەرکەوتنی ئازادی مسۆگەردەکات. -
هه‌لومه‌رجی باكووری كوردستان له «باری نائاسایی» واوه‌تره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی توركیا باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و بارودۆخه‌كه سه‌ختتر بووه. -
هه‌په‌گه: له شه‌مزینان و چه‌لێ ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان ٨ سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان كوژراون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی كه‌سێكیان سووتاندووه كه پڕۆژه‌یه‌كی ڕێگه‌وبانی سوپای توركیای جێبه‌جێ ده‌كرد. -
بەردەوامی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەسەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات
لە سنوورەکانی سەڵماسی سەربە ورمێ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران کوژران. -
ئیبراهیم عه‌لیزادە: گۆڕانكاری پێویسته له ناوخۆی ئێرانه‌وه بكرێت نه‌ك به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی
ئیبراهیم عه‌لیزادە ڕایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باسی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران ده‌كه‌ن، هه‌ڵه‌ن. گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به جه‌ماوه‌ر نییه، پێیان وانییه خه‌باتی خه‌ڵك ئه‌نجامێكی لێ بكه‌وێته‌وه. -
خانه‌واده‌ی قوربانییانی ڕۆبۆسكی له هه‌فته‌ی ٣٤٥دا كۆبوونه‌وه
خانه‌واده‌ی قوربانییانی ڕۆبۆسكی كه به دوای دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن، له هه‌فته‌ی ٣٤٥ههمیندا كۆبوونه‌وه. خانه‌واده‌كان گوتیان: «ئایا ٣٤ خزمی ئێمه كه كوژرابوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردن بكوژه‌كانیان دادگه‌یی ناكرێن؟» -
ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلا كه له ئامه‌د شه‌هید بوون ئاشكرا كرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له شه‌ڕی ٢ی ئاب له ده‌وروبه‌ری ئامه‌د شه‌هید بوون. -
چالاكیی گه‌ریلا له چه‌لێ؛ لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا بریندار بوون
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی ئه‌و شوێنانه‌ی باره‌گه‌ی سه‌ربازی لێیه، چالاكی ئه‌نجامدراوه و لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز بریندار بوون. -
هه‌په‌گه: له شرنا‌خ سه‌ربازێك و له چه‌ولیك-یش كۆنترایه‌ك كوژرا
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا له شرنا‌خ، سه‌ربازێك كوژرا. له چه‌ولیك-یش كۆنترایه‌ك كوژرا و هه‌په‌گه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد. -
ڕاژن دەنیزفیرات-ی وەبیرهێنایەوە
کوردیناسیۆنی ڕاژن ڕۆژنامەوان دەنیزفیرات-ی کە ساڵی ٢٠١٤ لەهێرشی چەتەکانی داعشدا بۆسەرمەخموورشەهید بوو وەبیرهێنایەوە. -
هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى مێردین‌ی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەى ٢ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە ئۆمەریەى سەر بە ناوچەى نسێبینى مێردین لە شەڕێکى قورس‌دا شەهیدبوون. -
قەیومی بەزۆر داسەپێندراوی ئاکەپە چاوی بەناوی کاراکۆیون هەڵنەهات
عاتیف چیچەکلی کە دەستی بەسەر شارەوانی ئەدرەمیت دا گرتووە، ناوی گەڕەکی فوراتی گۆڕی بۆ ناوی سەلاحەدینی ئەیوبی. ناوی ئەو گەڕەکە بە ناوی فورات کاراکۆیونەوە ناونرابوو کە ساڵی ١٩٩٩ کوژرابوو. -
سۆران عومەر: گەل باوەڕی بە دەزگا ئەمنییەکان نەماوە
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە سیاسی کراون و خەڵک متمانەی پێیان نەماوە، بۆیە دەبێت دەزگانی ئاسایشی هەرێم ڵێکۆڵێنەوەکانیان بە جۆرێک بێت کە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان بن. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل و برادۆستیان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی قه‌ندیل و برادۆست. -
له مه‌خموور یادی شه‌هیدی ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌نیز فورات كرایه‌وه
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له كاتی ڕووماڵی شه‌ڕی داعش له مه‌خموور شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ له مه‌خموور یادی كرایه‌وه. -
ته‌رمی گه‌ریلاكان له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌هێڵدرێنه‌وه
ته‌رمی ٧ گه‌ریلای هه‌په‌گه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی سوپای توركیای داگیركه‌ر له كاتی جیاوازدا له ئامه‌د، لجه، هێنێ و پاسوور ژیانیان له‌ده‌ستداوه، چه‌ندین هه‌فته‌یه له نه‌خۆشخانه هێڵدراونه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان نه‌كراونه‌ته‌وه. -
له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له شاری وان، یادی ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كرایه‌وه
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له مه‌خموور له ئه‌نجامی هێرشی داعش شه‌هید بوو، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له شاری وان-ی باكووری كوردستان یادی كرایه‌وه. -
قەیومە داسەپێندراوەکەی ئاکەپە ئاوی ٢٠٠ هەزار هاووڵاتیى وانى بڕیوە
ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانیی گەورە شاری وان دا گرت و قەیومی خۆی بەزۆر بەسەر دانیشتوانەکەیدا داسەپاند. کارەبای تۆڕی ئاوی شارۆچکەی ئەردیشی سەر بە پارێزگای وانیان بڕیوە و ماوەی ١٠ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەردیش ئاویان نییە. -
لە ئامەد شەڕ قورسە؛ ٣ سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە لە گردی هارون لە شەمزینانى شرنەخ و لە نێوان لیجە و هێنێى ئامەد هێرشیان کردە سەر سوپاى داگیرکەرى تورکیا و بەو هۆیەوە ٤ سەرباز کوژران و ٢ گەریلاش شەهیدبوون.