كولتوور-هونهر
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری کرایەوە
لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان بە دروشمی (هونەری شێوەکاری لەناوەڕۆکدا خۆی بەرەنگاریی و پەیوەندییە) چوارەمین پێشەنگای هونەریی شێوەکاری کرایەوە. -
شەهیدانی ڕاگەیاندی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بە کلیپێک یادیان بەرزڕاگیرا
تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) بۆ بە بیرهێنانەوەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد “جیهان بیلگین و نازم داشتان” کلیپی "ئۆغر بێت"ـی بڵاوکردەوە. -
لە کۆرێکدا خوێندنەوە بۆ کتێبی "ئەنتۆلۆژیای شیعر و چیرۆکی کوردی لە ماوەی سەد ساڵدا" کرا
لە شاری کەرکوک، لە کۆڕێکی فیکرییدا خوێندنەوە بۆ کتێبی 'ئەنتۆلۆژیای شیعرو چیرۆکی کوردی لە ماوەی سەد ساڵدا' لە نووسینی عەبدولخالق بەرزنجی کرا. -
لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵی ناساندنی چاندی کوردی دەستپێدەکات
لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا بە فێستیڤاڵێکی چوار ڕۆژە بەرنامەکانی ناساندی چاندی کوردی، وێژە و سینەمای کوردیی ساڵی ٢٠٢٥ دەستێپێدەکات. -
کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنقەرەی بەدەستهێنا
کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری 'سەگ خۆری'ی دەرهێنەری کورد فەتحوڵا ئەمیری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی فیستیڤاڵی سینەمایی ئەنقەرەی بەدەستهێنا. -
ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری بازەل بە جۆشەوە پیرۆز کرا
١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری بازەلی سویسرا بە جۆشەوە پیرۆز کرا. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بە تێکۆشان لە دژی سیاسەتی تواندنەوە و قەدەغەکردنی زمانی کوردی کرا. -
لە ئەڵمانیا پێشانگای فۆتۆگرافی 'کامپی ئێزدییەکان' کرایەوە
لە ئەڵمانیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی 'کامپی ئێزدییەکان' کرایەوە کە وێنەکانی تایبەتن بەو کۆچبەرە ئێزدیانەی بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ڕوویان لە کامپەکانی باشووری کوردستان کردووە. -
ئینستیویتی کوردی سویسرا: یەکێتیی گەلی کورد بە زمان دەست پێ دەکات
ئینستیویتی کوردی سویسرا بەبۆنەی ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند زمانی کوردی تەنها ئامرازی پەیوەندی نییە، هاوکات بناغەی ناسنامە و کەلتوور و یەکێتی نەتەوەیی گەلی کوردە. -
کەنەکە ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد و بە ئاماژەدان بەو مەترسیانەی لەسەر زمانی کوردیی لە ئارادایە گوتی: "زمانی کوردی هەبوونی نەتەوەی کوردە، زمانی کوردی ناسنامەمانە و پێویستە هەموو گەل پارێزگاری لێبکات." -
مۆزەخانەی شاری کفریی؛ جێگەی کۆکردنەوەی کەلەپووریی گەرمەسێر
مۆزەخانەی کولتووری شاری کفریی لە شاری کفریی باشووری کوردستان جێگەیەکی کولتووری فەرهەنگییە و تێیدا پارێزگاری لە کەلوپەلە کەلەپووریی و فۆلکلۆرییەکان دەکرێت. -
لە کەرکوک، مەراسیمی ناساندنی کتێبی 'داستانێک لە ژیان، ئەفسانەیەک لە هونەر" بەڕێوەچوو
لە کەرکوک، لە مەڕاسیمێکدا کتێبی "داستانێک لە ژیان، ئەفسانەیەک لە هونەر" دەربارەی ژیانی هونەرمەندی گەورەی گەلی کورد و مامۆستای مەقام بێژی "شکور خەیات" ناسێندرا. -
تەڤ-چاند یادی شەهید مزگین هونەرمەندی شۆڕشگێڕی کردەوە
کۆمیتەی تەڤگەری کەلتوور و هونەری (تەڤ-چاند) هونەرمەندی شۆڕشگێڕ مزگین (غوربەت ئایدن)ی لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونییدا یادکردەوە. -
ماڵپەڕی گۆڤاری ژیانەوە کرایەوە
لە هەنگاوێکدا بۆ بە دیجیتاڵکردنی گۆڤاری 'ژیانەوە' ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی گۆڤارەکە لە دیجیتاڵ میدیادا کرایەوە. -
لە کۆبانێ زنجیرە چالاکییەکانی جەژنی زمانی کوردی دەستی پێکرد
لە کانتۆنی فورات زنجیرە چالاکییەکان بۆ ١٥ـی ئایار جەژنی زمانی کوردی بە دروشمی "پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی ڕەوا و بنەڕەتییە" دەستی پێکرد. -
لە ئامەد ئەنجوومەنی زمانی زازاکی دامەزرا
مەد-دەر ئەنجوومەنی زمانی زازاکی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەرمەبنایی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەڕێکخستن دەکەین و دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنەش لەو چوارچێوەیەدایە. -
سبەینێ له وڵاتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان بەڕێوه دەچێت
ئێزدییەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا لە ١٠ی ئایار ڤستیڤاڵێکی جەماوەری بە ناوی "فێستیڤاڵی کولتووری ئێزدخان" بەڕێوە دەبەن. -
لە کۆرێکدا خوێندنەوە بۆ کتێبی 'دیوانی محەمەد کەساس' کرا
لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان لە کۆڕێکی فیکرییدا خوێندنەوە بۆ کتێبی شعری 'دیوانی محەمەد کەساس' کرا، محمەد کەساس شاعیری ئەدەبی بەرگرییە و پێشمەرگەی دێرینە، هەروەها بە قەڵەمی شۆرش دژ بە داگیرکەران ناسراوە. -
ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ناوەندنی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژیی بە ئامانجی پەرەدان بە توانای گەنجان ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەلی کردەوە. -
گەلی ئێزدی جەژنی جمایی خاتوون فەخرایان پیرۆز کرد
بە یادکردنەوەی پێشەنگاکەیان، گەلی ئێزدی لە چیایی شەنگال بۆ پیرۆزکردنی جەژنی جمای بە هەزاران کەس ڕوویان لە قوبەی خاتوون فەخرا کرد و بە پۆشینی جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە جەژنیان پیرۆز کرد. -
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەردەوامە
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بە پانێڵ و سیمینار بەردەوامە و سبەینێ بە مەراسیمی خەڵاتکردن کۆتایی دێت. -
لە کەرکوک پێشانگایەک بۆ کچانی شێوەکاری شارەکە کرایەوە
لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان بە بەشداری کچانی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە پێشەنگایەکی شێوەکاری وێنەکێشان بۆ کچانی بەهرەداری شارەکە کرایەوە. -
لە سلێمانی مەراسیمی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێووەچوو
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە ئەنجام درا و تێیدا چەندین کەسایەتی خەڵات کران. -
فێستیڤاڵی 'بەهاری پێکەوە ژیان' لە کەرکووک بەڕێوەچوو
لە چالاکییەکی کولتوورییدا لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان بە مەبەستی ئاشناکردن و دەرخستنی کولتووری پێكهاتەکانی شارەکە فێستیڤاڵی 'بەهاری پێکەوە ژیان' بەڕێوەچوو. -
کۆمینی دیکۆمێنتاری گوڵستان تارا ناڕەزایەتی لە دژی سانسۆرکردنی "ژیانەوەی کورد" دا
هەژماری تایبەتی یوتوبی دیکۆمێنتاری "ژیانەوەی کورد" بە پاساوی پێشێلکردنی سیاسەتەکانی ڕێکخستنی تاوانی توندوتیژی داخرا، کۆمینی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا داخستنی هەژمارەکەیانی وەک سانسۆرکردنی ناوهێنا. -
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن دەستی پێکرد
چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن(LKFF) بەناونیشانی 'هەمیشە گۆڤەند' لە نێوان ٢٥ی نیسان تا ٣ی ئایار بەردەوام دەبێت و ٥٨ فیلمی تێدا نمایش دەکرێت.