وتار
ئیدی کاتی ئەوەیە هیواکانی ئاشتی بگەن بە ئامانجی خۆیان و پرسێکی لە مێژیینە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەمووان لە پێناو زیندوڕاگرتنی یادی سری سورەیا ئۆندەردا چییان لەدەستبێت بیکەن.
لە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ ئەڵمانیا پەکەکەی خستە نێو لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان. ئاخۆ لەم پرۆسەیەدا چی دەقەومێت؟
مادام کە داوا دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەوا دەبێت دەستبەجێ مەرجەکان بۆ ئەمە بڕەخسێنرێن. دەبێت دەرفەت بە ڕێبەر ئاپۆ بدرێت کە لەگەڵ هەمووان دیدار بکات، بەتایبەتی بەێوەبەری پەکەکە.
دوایین ھەواڵ
-
جۆلانی لە تاوانباری جەنگەوە بۆ سەرۆکی سووریا
جۆلانی کە سەرەتا هەوڵی دەدا خۆی بشارێتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لە پێش کامێراکان دەرکەوت، پێڵاو و جلوبەرگە سەربازییەکەی لابرد و جلو بەرگی ئاسایی پۆشی. پێشتر یاسای شەریعەت لەو شوێنانەی لە ژێر دەسەڵاتی هەتەشە و جۆڵانی دا بوو جێبەجێ دەکرا.
-
ڕۆژئاوا: قۆناغێکی نوێی بەرەنگاری
ئەو بەرخۆدانانەیی لە بەندوای تشرین، پردی قەرەقۆزاق و منبج دەرکەوتووە بە تەنها بەرگرییەکی سەربازی ڕووت نییە، بەڵکو هاوکات دەرخەری ئیرادەی شۆڕشگێڕی گەلی کورددە.
-
سیاسەتکردن لە ڕاڕەوەکانی دادگاوە
ئەردۆغان لە سوریا و عێراق هێرش دەکاتە سەر کورد و دژایەتیان دەکات، بەڵام لە تورکیا داوای "خوشک-برایەتی تورک و کورد" دەکات. بەو شێوەیە مەحاڵە. ئەوانەی لە ناوخۆدا خوشک-برایەتیان دەوێت، لە سوریا بە هێزی تاڵانکەر هێرش دەکەن سەر گەل و دانیشتوانەکەی.
-
سەران، سۆزدار و سەما
بوونە تۆوێک و لە دڵی کورداندا شین بوون. سێ قارەمان، سێ هاوڕێ بوون کە بۆ ئامانجێکی هاوبەشەوە تێکۆشانیان کرد.
-
ترس لە چی...
کاتێک ئەردۆغان دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە کەسێتی بەرخۆدانی کۆبانێدا، دەربڕینی 'سنوورەکەمان تەنراوە لە تیرۆر' دەردەبڕێت دەرخەری ئەو ترسەیی دەوڵەت نەتەوەیە لە قسەکەیدا، چونکە بوونی گەلێکی خاوەن ئیرادەی ئازاد دەبێتە جێگەی ترسی دەوڵەتی تورک.
-
-
-
سووریا لەبەردەم پێشهاتی نوێدایە
چارەسەرییەک بۆ سووریا کە پشتبەستووبێت بە دینامیکی هەرێمی سوودی بۆ بەرژەوەندی گەلانی هەرێمەکە دەبێت. لە چەندین کارەکتەرەوە لە سووریادا بەهەر شێوەیەک بێت پێشکەوتنی نوێ ڕوودەدەن. ناتوانرێت دۆخی ئێستای سووریا بە هەتەشەوە درێژبکرێتەوە.
-
-
ئازادی و ئاشتی کوردان بە بێ خۆپاراستن مسۆگەر نابێت
کاتێک پەکەکە بوونی نەبوو چیتان بەسەر کورددا هێنا؟ ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت و هەڵبوەشێتەوە، ئەو کاتە چی بەسەر کورددا دەهێنن؟ لە دژی ئەو هێرشە قڕکارییانەتان کورد چۆن و بە چ شێوەیەک خۆیان دەپارێزن؟ بە بێ خۆپاراستن چۆن بوونیان دەبێت و ئازاد دەژین.
-
-
-
قۆناغێکیتر لە وێنەی ساکینە جانسز
ئەو رۆژانەی کە هەڤاڵ ساکینەی تێدا شەهید کرا، دەکرێ وەک رۆژی ئەمڕۆی وێنا بکەین. ئەوکاتیش دەوڵەتی تورکیا گوایە دەستی بە قۆناغێک کردبوو بەناوی کرانەوەی دیموکراسی و دانوستان و دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەی کورد!!
-
مەترسی گەشبینی بێ بنەما
هەستی گەشبینی پوچەڵی هەموو هێزەکانی ناوخۆ و دەرەوەی سووریا مەترسیدارە. هەتەشە وێڕای ئەوەی لە هەموو سووریادا دەسەڵاتی بەدەست نییە، لە هەوڵی بونیادنانی دەوڵەت نەتەوەیەکی گرێدراوی نەژادپەرستی عەرەبی-ئیسلامی دایە.
-
-
دەوڵەتی تورك ڕژێمی ئێرانی كیش و مات كرد
دەوڵەتی تورك لەلایەك لەگەڵ ڕژێمی ئێران و رووسیا لەژێر ناوی دانیشتنەكانی ئاستانە كۆدەبوویەوە و لەلایەكی تر گروپە چەتەكانی سووریای پڕچەك دەکرد و لەدژی ڕژێمەكەی ئەسەد هانی دەدان، تا دوایی ئاسانكاری بۆ هێرش و پەلاماری سەر حكومەتەكەی ئەسەد خۆش دەكرد.
-
کورد و سووریای نوێ
لە بونیادنانی سووریای نوێدا کورد پێگە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت. سووریای دیموکراتیک پشت بە ئەزموونی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبەستێت و گەلێک ئەزموونی لێوە فێر دەبێت.
-
-
'بۆ پاراستی خاکمان پێویستە لەگەڵ شەڕڤانانماندا بین'
دەڵێین نابێت گەلەکەمان لە هیچ ترس و نێگەرانییەکدابێت بۆ پاراستنی ئایندەی خۆیان. شەڕڤانانی ئازادی، قارەمانان و عەگیدان هێز و بوێری خۆیان لە چیاکان و بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرن، بۆیە هەموومان دەگەینە ڕۆژگاری جوانی و ڕووناک.
-
جیهان و حەقیقەت
هاوڕێ جیهان لە تشرین نەک بە تەنها ناڕاستییەکانی ڕاست دەکردەوە، نەک بە تەنها بە دوای درووستکردنی هەواڵدا دەڕۆشت، بەڵکو لە دژی ئاوەژۆکردنەوەی مێژوو وەستایەوە. پێشەنگایەتی مانادارکردنی حەقیقەت و جوانی ڕاستییەکانی دەکرد. هەر بۆییە کرایە ئامانج.
-
نکۆڵی و سڕینەوەی کوردان بەردەوامە
هێرش و داگیرکەری لە سەر هەرێمەکانی کوردان بە واتای پاکتاوی راستەوخۆی ئیتنیکییە. بە بەرچاوی جیهانەوە ئەوە دەکرێت و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت. لە دوایین نمونەدا لە شەهبا و تلرەفعەت لە هێرشەکاندا بینرا. دوای هێرشەکان دانیشتوانی کورد لەوێ هەڵتەکێندران.
-
گەلی کورد ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکی نوێ دەبێتەوە
پێویستە گەلی کورد و هێزە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و لایەنە چەپ و دیموکراتیکەکان بزانن کە دژی کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پیلانگێڕی نوێ و کۆنسێپتی لەناوبردن جێبەجێ دەکرێت. پێویستە ئەم ڕاستییە بە گەلانی جیهان بگوترێت و پیلانگێڕییەکە پووچەڵ بکرێتەوە.
-
نازم و جیهان
وێڕای هەموو ئەو فشارانەی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان، نازم و جیهان لە چەندین گۆڕەپانی کوردستان و تورکیادا کاری ڕۆژنامەوانییان کرد و بوونە دەنگی حەقیقەت.
-
لە لۆزانەوە بۆ کۆبانی.. بۆچی رۆژئاڤا گرنگە ؟
سەرکەوتنی رۆژئاڤا واتە گەورەبوون و هەراشبوونی باشوور، بە پێچەوانەشەوە هەر راستە، هەموو شکستێکی رۆژئاڤا، بە شکستی باشووریش کۆتایی دێت...لە لۆزانەوە بۆ کۆبانی، مێژوویەکی تاڵە کە پێی دەگوترێت سەفەر بە ناو دۆزەخدا.
-
سەرەوژێربوونی هاوسەنگییەکانی سووریا
پەرەسەندن و گرتنەبەرەکانی هەتەشە هەموو هاوسەنگییەکانی سووریا دەگۆڕێت و سەرەنجەکان لەوەدا کۆدەبێتەوە کە ئاخۆ شەڕەکان بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوات. ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک ئەوەیە لەم پێشهاتانەدا ڕێگریی بکات لەوەی کوردان نەبنە کارەکتەرێکی کاریگەر.