ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئیسرائیل دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشقی بۆردوومان کرد
هێزەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق-یان بۆردوومان کرد و ڕایانگەیاند ڕێگە نادەن هێزەکانی دەسەلاتداری دیمەشق خۆیان لە باشووری سووریا جێگیر بکەن. -
بەنداوی تشرین شوێنی بەرخۆدانی ئەفسووناوییە
ئەندامی نوسینگەی ڕێکخستنی پەیەدە موستەفا شەوکەت گوتی: "بەنداوی تشرین تەنها هێڵی پاراستن نییە، پێگەیەکی ئەفسانەیی ئازادییە لە بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان بەرهەم هاتووە." -
١ی ئایار لە کانتۆنی فورات بە جۆشەوە پیرۆز کرا
گەلی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ بە جۆشەوە ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان پیرۆز کرد. -
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٧٤ کەس لە دیمەشق کوژراون
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر) بڵاویکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤ کەس کوژراون. -
سۆهر: بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٧٣ کەس لە سووریا کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانە سەختەکانی دەشتایەکانی دیمەشق و سوەیدا کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە ٧٣ کەس کوژراون کە زۆرینەیان چەکدارانی دورزین. -
پارتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازیان کرد بۆ وەستاندنی شەڕ
٣٤ پارت و ڕێکخراوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی شەڕ لە هەرێمەکانی سەحنایا و جەرمانای دەوروبەری دیمەشق ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای وەستاندنی شەڕیان کرد. -
جۆشی ١ ی ئایار لە ڕۆژئاوا
بە درووشمی "بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پێکەوە ١ ی ئایار پیرۆز دەکەین" لە گوندی سویدیکێی دێرک و گوندی مزگەفتێی تربەسپی، ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: چارەسەریی قەیرانەکان، بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیکییە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جەختی لە بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیکی بەرفروان کردەوە بۆ بنەبڕکردنی هۆکارەکانی پارچەبوونی کۆمەڵگەی سووریا و بانگەوازی بۆ گرتنەبەری ڕیگەی گفتوگۆ کرد. -
مەسەدە دەربارەی پێکدادانەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەسەدە دەربارەی پێکدادانەکان لە گوندەواری دیمەشق لەنێوان هێزەکانی دەسەڵات و دورزییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد دەستبەجێ توندوتیژی بوەستێنرێت و هەنگاوی جدی بنرێت بۆ چارەسەری سیاسی. -
قەسەدە: پسپۆڕی تەقەمەنی داعش دەستگیرکرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە گوندەواری دەیرەزۆر پسپۆڕی تەقەمەنی داعشیان دەستگیرکردووە. -
قەسەدە ناسنامەی پێنج شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە ٢٨ی نیسان لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا شەهید بوون. -
لە شەڕەکانی دەوروبەری دیمەشق دا لانیکەم ١٨کەس کوژران
شەڕ و ململانێکان لە سووریا بەردەوامە کە لە دوای بڵاوبوونەوەی پەیامێکی دەنگی لە ئەنتەرنێتدا کە دەوترێ سوکایەتی بە ئیسلام کراوە دەستیپێکرد. ڕاگەیەندرا کە دوێنێ شەو ١٨ کەس کوژراون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ١ی ئایاری پیرۆز کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١ی ئایار جەژنی کرێکار و ڕەنجدەرانی بە پەیامێک پیرۆز کرد. -
خەڵکی ٤ شاری جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین
کاروانی دانیشتووانی ٤ شاری کانتۆنی جەزیرە، بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، گەیشتنە بەنداوی تشرین. -
هەشتەمین کاروانی خەڵکی فورات گەیشتە کۆبانێ
خەڵکی فورات کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگرییان دەکرد، ئەمڕۆ لەلایەن سەدان کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییان لێ کرا. -
پاش هێرشی چەتەکانی داعش، قەسەدە ڕێکارە ئەمنییەکانی زیاتر کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند کە پاش هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر کانتۆنی دەیرەزۆر، ڕێکارە ئەمنییەکانیان زیاتر کردووە. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١ی ئایار وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کرد بە پشووی فەرمی. -
لە دێرک بە ڕێپێوانی جەماوەری داوای ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ کرا
بە پێشەنگایەتی ژنان لە دێرک بە ڕێپێوانێکی جەماوەری داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا و پەیامی 'تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ' درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین درا. -
شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی ئۆفیسی قامیشلۆی مەسەدەیان کرد
لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیاندا بە مەبەستی هەڵسەنگاندی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە قامیشلۆ سەردانی ئۆفیسی مەسەدەیان کرد. -
قەسەدە ناسنامەی پێنج شەڕڤانی شەهیدی ئاشکراکرد
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. -
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین: لێرەین و ڕێگە نادەینە داگیرکەران
نزیکەی چوار مانگە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرپێ خراوە، ئێشکگرانی بەرخۆدانەکە بە پەیامی "بەنداوی خۆمان، ئاو و خاکەکەی بە گیانی خۆمان دەپارێزین" درێژە بە بەرخۆدانیان دەدەن. -
سۆهر: هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر قەسەدە زیادیکردووە
سۆهر بە ئامارێک خستوویەتەڕوو لەم چەند مانگەی کۆتاییدا چەتەکانی داعش ٦٩ هێرشییان کردووەتەسەر قەسەدە. -
کۆبوونەوەکانی دەبەپە و دەم پارتی لە ڕۆژئاوا بەردەوامە
شاندی دەبەپە و دەم پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە و ئەنەکەسە کۆبوونەوە. -
لە دێرک کۆبوونەوەیەک بۆ عەلەوییە کۆچبەرەکان ئەنجام درا
ئەنجوومەنی شاری دێرک بۆ ئەو عەلەوییانەی لە هەرێمە کەناراوەکان کۆچبەربوون، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا. -
سالار حسێن: کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی بۆ گەلی کورد هەنگاوێکی زۆر گرنگە
نوێنەری کەنەکە سالار حسێن کە بەشداری کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی بوو، باسی گرنگی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆی کرد و جەختی کردەوە ڕۆڵی کۆنفرانسەکە لە بە دی هێنانی یەکڕیزی و ئاشتەوایی سیاسییدا مەزنە.