ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە کۆبانی یادی شەهید مزگین بەرز ڕاگیرا
لە کۆبانی بە مەراسیمێکی جەماوەری یادی شەهید مزگین (غوڕبەت ئایدن) هونەرمەندی شۆڕشگێر کرایەوە. -
لە سوریا حوکمڕانی بنەماڵەیی سەرهەڵدەداتەوە
ئەحمەد شەرع کەسوکاری خۆی بۆ پۆستە گرنگەکانی دەسەڵاتدارییەکەی دادەنێت، ئەحمەد دەروێشی برای خێزانەکەی وەک سکرتێری گشتی بانکی ناوەندی دەستنیشان کرد. ئەم دامەزراندنانە کە زیاتر لە بنەماڵە و کەسوکارەکەیەوە ڕوودەدات نیگەرانییەکان زیاتر دەکەن. -
لە جزیرە بۆ شەهید سۆرخوین باران مەڕاسیم ئەنجام درا
بۆ گەریلا یەژای ستار نورا ئیبراهیم خەڵەف (سۆرخوین باران) کە لە گارە شەهید بوو، لە شاری دەرباسیەی کانتۆنی جزیرە مەڕاسیمی غیابی ئەنجام درا. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە کەمال عەلی بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، کەمال عەلی (بەشیر خەمیس) لە ڕەقە بەخاک سپێردرا. -
ئەندامی تەڤ-دەم جیهاد پیرۆ شەهید بوو
تەڤ-دەم سەبارەت بە شەهید بوونی تێکۆشەر دارا سڵێمان ئیکی (جیهاد پیرۆ) کە ساڵانێکی زۆر لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە ناو تێکۆشانی کۆمەڵگەدا تێکۆشانی کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. -
لە کۆبانی زنجیرە چالاکیەک بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردی دەست پێدەکات
لە کۆبانی کۆمیتەی ئامادەکاری دامەزراوەکانی پەروەردەیی کانتۆنی فورات، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆبانی ڕایانگەیاند کە بە بۆنەی١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی زنجیرەیەک چالاکی دەست پێدەکەن. -
لە ڕۆژێکدا پێنج کەس لە سووریا کوژراون
لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دیمەشقدا پشێوی ئەمنی بەردەوامە. لە ٢٤ کاتژمێری پێشوودا پێنج کەس بە ڕووداوی جیاواز کوژراون. -
ئەحرار شەرقیە، ئەنجامدەری تاوانەکانی جەنگ
بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو پاداشتەی کە هەتەشە بە ئەبو حاتەم شەقرا، سەرۆکی چەتەکانی ئەحرار شەرقیەی بەخشی، کە بەرپرسی تیرۆر و تاوانەکانی جەنگە لە سوریا، بە واتای کوشتنی دادپەروەرییە. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جەگەر گولۆ بە خاکسپێردرا
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە جەگەر گولۆ بە خاکسپێردرا کە لە ٨ی ئاداردا شەهید بوو. -
سۆهر: لەو کاتەوە ئەحمەد شەرع هاتووتە سەر دەسەڵات لانیکەم ٥ هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە لە سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لەو کاتەوە ئەحمەد شەرع هاتووتە سەر دەسەڵات لانیکەم ٥ هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. -
گروپە چەکدارەکانی گرێدراوی هەتەشە ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکەن
گروپە چەکدراەکانی گرێدراوی حکومەتی دیمەشق، ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی بە شێوەیەکی سیستەماتیک تاڵان دەکەن. بنەماڵەکان ناتوانن لە بەرانبەر ئەم تاڵانکارییە کە بە پاساوی "خاکی ئێمەیە" بە زۆر ئەنجام دەدرێت، بەرخۆدان بکەن، ناچارن ماڵ و موڵکیان بە جێ بهێڵن. -
جۆلانی یەکێک لەو کەسانەی لە لیستیی تیرۆردایە ئەرکدار دەکات
حوسێن ئەس سەلەمە لەکاتێکدا کە ئەل نوسرە گۆڕا بۆ هەتەشە ڕۆڵێکی چالاکی بەڕێوەبرد، لە ئیدلب لە بینای ئیداری و سەربازییدا ئەرکی گرنگی هەبوو. ماوەیەکی زۆر وەک سەرۆکی ئاسایشی گشتیی لە ناو هەتەشەدا کاری کردوە. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ (محەمەد ئەل عەوەز) کە ٦ ی ئایار شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا. -
لە دەیرەزۆر هێرشکرایە سەر بازگەیەک
لە دەیرەزۆر هێرشی چەکداری کرایە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. -
دانانی بکوژی هەڤرین خەڵەف وەک فەرماندە، لە سێ شار شەرمەزارکرا
بڕیاری دەسەڵاتی دیمەشق بۆ دانانی چەتەی بکوژی هەڤرین خەڵەف وەک فەرماندە، لە حەسەکە و حەلەب و کۆبانێ شەرمەزارکرا. -
له کۆبانێ بە مەراسیمێک تەرمی باران کۆبانێ سپاردەی خاک کرد
دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهید باران کۆبانێ-یان بەخاک سپارد و یادی شەهید نێڕگس دڵدا وڵات و حەسەن عەبدۆ ناسریان بەرز راگرت. -
سۆهر: لە سووریا لە ماوەی ڕۆژێکدا ١٦ کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و دگیرکراوەکانی دەوڵەتی ١٦ کەس کوژراون. -
لە دێرەزۆر هێرشێکی چەتەکانی داعش تێکشکێندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند دوێنێ چەتەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشییان کردووەتەسەر خاڵێکی ئەمنی هێزەکانیان لە شارۆچکەی زیبان و دەستبەجێ هێرشەکە تێکشێندراوە. -
ژنان ناڕەزایەتییان لە دژی دەستبەکاربوونی ئەبو شەقرای چەتە دەربڕی
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەندین شار ناڕەزایەتیییان دژ بە فەرمانی دەستبەکاربوونی چەتە ئەبو شەقرا لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەربڕی. -
کۆچبەرانی عەلەوی: پێویستە سووریا لەلایەن قەسەدەوە بەڕێوەببرێت
کۆچبەرە عەلەوییەکان کە ڕوویان لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیداری خۆبەڕێوەبەری کردووە دوایان کرد بەرپرسیاری کۆمەڵکووژیەکانی سەر عەلەوییەکان دادگای بکرێن و گوتییان: "ئیدی دەرکەووتووە ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سووریا بەڕێوەبەرێت قەسەدەیە." -
لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٤ کەس کوژراون
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا بە ڕووداوی جۆربەجۆر لانیکەم ١٤ کەس کوژراون و کۆمەڵکووژییەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە دژی پێکهاتە جیاوازەکان بەردەوامە. -
شەهید دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینان یادکرانەوە
یەکێتیی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، شەهید دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینانیان بیرهێنایەوە. -
لە دەیرەزۆر ٢ شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە دەیرەزۆر لە هێرشی چەتەکانی داعشدا ٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
سەبری مەحمود: هەوڵی تیرۆر کردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٩٩٦دا ترسبوو لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ
وڵاتپارێز سەبری مەحمود باسی لە هەوڵی تیرۆرکردنی ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە دیمەشق کرد، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا و گوتی: "ئەوانەی دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ بکەن، زۆرترین ترسییان لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو." -
سۆهر: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند بە ڕووداوی جیاواز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون.