ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە دیمەنی چالاکییەکی ئاسمانی بڵاوکردەوە
قەسەدە دیمەنی چالاکییەکی تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی لە ڕۆژهەڵاتی باشووری منبج بڵاوکردەوە. -
قەسەدە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢٣ چەتە کوژراون
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٣ چەتە کوژراون و ٧ی دیکەش بریندرا کراون. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی چەتەکان تێکشکێندراون. -
بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە
لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانی گەل لە دژی داگیرکاری لە ٦ـەمین ڕۆژیدایە. جەماوەری گەل ڕایانگەیاند، "ئێمە دەست لە بەنداوەکەمان بەرنادەین." -
دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری جارێکی دیکە بۆردومان کرد. -
دیمەنی چالاکی ئاسمانی لە دژی داگیرکەران لە منبج بڵاوکرایەوە
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە دیمەنی چالاکییەکانی یەکینەی ئاسامنی شەهید هارونی لە منبج بڵاوکردەوە. -
ژنانی کانتۆنی فورات: متمانەمان بە هێزی خۆمان هەیە؛ داگیرکەری تێکدەشکێنین
ژنانی کانتۆنی فورات رایانگەیاند، کە دەبێت دەوڵەتی تورک باش بزانێت کە ئێمە کوردی پێشوو نین، ئێمە هەین و بە هێزی خۆمانەوە کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنین. -
سەربازانی تورک لەسەر سنوور هاوڵاتییەکی سورییان بە ئەشکەنجە کوشت
راگەیەندرا کە سەربازانی تورک بە شێویەکی دڕندانە دوو هاوڵاتییەکی سوریان ئەشکەنجە کرد کە هەوڵیان دەدا لە رێگەی سنووری کۆبانێوە بەرەو باکوری کوردستان بپەڕنەوە. لە ئەنجامدا یەکێکیان بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستدا. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی سرین بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی شەر گوندەکانی سرین و کارگەیەکی کۆنکرێتی بۆردومان کرد. -
ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕی ڕاگەیاندنی ئازاد
ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕ بێگومان پشتبەستوون بە هێڵێک. نوێنەرایەتی نەریتی میراتێکن. هێڵی ئاپێ موسا، غوربەتلی، سەید ئەڤران هێزی هەرە کاریگەری ماتەوزەی ڕۆژنامەوانانی شۆڕشگێڕە کە ئەم دۆزە پیرۆزە بەڕێوەدەبن. -
تەرمی شەڕڤانی کۆماندۆس بە خاک سپێردرا
تەرمی هێزەکانی کۆماندۆس شەڕڤان بەرخۆدان کە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندە خزمەتگوزرییەکان شەهید بوو، بە خاک سپێردرا. -
ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ بەشداری سەفەربەری بوو
ئەندامانی ناوەندی کەلتوور و هونەریی محەمەد شێخۆ لە قامیشلۆ بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بوون کە ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاندبوو. -
ئاشووری و سریانی: گونجاوترین مۆدێل، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە
پێکهاتەکانی ئاشووری- سریانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند کە بۆ داهاتووی سووریا گونجاوترین مۆدێل ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە. -
دووبارە تشرین و زرگان و سیرین و کۆبانێ تۆپباران کران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی کۆبانێ و شاری سیرین و وێستگەی سووتەمەنی لە زرگان تۆپباران کرد. -
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم بەخاک سپێردرا
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم کە لە دێر حافر شەهید بوو، لە دەرباسیە لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی بەخاک سپێردرا. -
کۆمەڵکووژی سیرین لە کەمپی گرێ سپی شەرمەزار کرا
لە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیرین لە یەک خێزاندا ٣ کەسی شەهید کرد، بە سەدان کۆچبەر لە کەمپی گرێ سپی چالاکی شەرمەزار کردنیان ئەنجام دا. -
گوندی سەبت لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کرا
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەبت و گردی بەرکەلیان لە کۆبانێ بۆردوومان کرد. -
قەسەدە ناسنامەی شەهیدانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون. -
لە ماوەی ٢مانگی ڕابردوودا ٩٢ کەس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید کراون
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤تا ئێستا ٩٢هاوڵاتی مەدەنی ی شەهید کراون.٤٣کەس بریندار بوون و ٣٠٠ کەسیش لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندراون. -
قەسەدە:٢٣ چەتە کوژران، ٣٦ی دیکەش برینداربوون
لە بەرەکانی منبج، لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٢٣ چەتە کوژران و ٣٦ چەتەش برینداربوون. -
لە تشرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر دەوروبەری باکوری بەنداوی تشرین، لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و چەتەکاندا شەڕێکی قورس لەئارادایە. -
دەوڵەتی تورک کۆبانێ، تشرین، زرگان و تل تەمری بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد. -
دانیشتووانی کانتۆنی فورات بەشێوەی جەماوەری کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس، لە کانتۆنی فورات بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و بە شێوەی جەماوەری رێپێوانیان کرد. لە رێپێوانەکەدا یادی گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژییەکە بەرزڕاگیرا. -
ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاگەیاندرا
ڕاگەیاندرا کە ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم لە کاتی ئەرکی پاراستنی خاک و گەلی خۆی لە هەرێمی دێر حافری گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەهید بوو. -
بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە ٧ تابووری بەرگری دامەزرا
ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکەکانی هیلالیە و ئاشووریە شاری قامیشلۆ بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە و پاراستنی هەرێمەکەیان ٧ تابوورییان دامەزراند. -
دەوڵەتی تورک لە هەمان خێزان ٣ کەسی شەهید کرد و ٦ کەسی بریندار کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سیرین خانوویەکی بۆردوومان کرد، لە هەمان خێزان باوکێک و دوو منداڵی کچی شەهیدکرد، دایکێک و ٥ منداڵی بریندار کرد.