ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک دەستگیرکرا
ژنە کوردێکی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە دانیشتووی کرماشانە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بە هۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. -
لە گرکی لەگی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان بەڕێوەچوو
دانیشتووانی شار و گوندەوارانی گرکی لەگی بە مەراسیمێکی شایستە ١٩٠ شەهیدی ڕێگەی ڕزگارییان بە بیرهێنایەوە. -
قەسەدە لە دێرەزۆر هێرشێکی داعشی تێکشکاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاشکرای کرد لە دەشتاییەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر هێرشێکی چەتاکانی داعشییان تێکشکاندووە. -
منداڵانی کۆبانێ دەربارەی هەڵبەستەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەستی خۆیان دەربڕی
منداڵانی کۆبانی دەربارەی ئەو هەڵبەستەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ منداڵانی نووسیبوو هەستی خۆیان دەبڕی و گوتیان: "خواستمانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بژین و لە ئامێزی بگرین." -
شەڕڤانی قەسەدە ئەل حەترو بە خاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە عەبدولڕەحمان ئەل حەترو کە لە گوندەواری دێرەزۆر شەهید بوو، لە حەسەکە بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا. -
لە دێرک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوە چوو
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شار و گوندەکانی دێرک بە مەبەستی داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی جەماوەریان ئەنجامدا. -
نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە دوو قوتابخانەی کۆبانێ خوێندرایەوە
نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ منداڵان، لە دوو قوتابخانەی کۆبانێ بە ئامادەبوونی سەدان خوێندکار خوێندرایەوە. -
له کۆبانێ مەراسیمی پرسەی شەهید بەڕێوه چوو
له کۆبانێ مەراسیمی پرسە بۆ شەهید بۆتان بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێبازی شەهیدان دووبارە کرایەوە. -
زەینەب موراد: گرنگترین شت پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکانی گەلی کوردە
هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد ئاماژەی بەوەدا کەنەکە لە مێژووی دامەزراندنیەوە بۆ کوردان دەرفەتێکی مێژووییە و گوتی: "دەبێت ئاستی تێکۆشانمان بە هێز بکەین و لە ڕێکخستنبوون بەردەوام بین." -
قەسەدە: لە دێرەزۆر هێرشێکی داعش پوچەڵکرایەوە و چەتەیەک کوژرا
هێزەکانی قەسەدە ڕایانگەند لە سایەیی هەواڵدەری ناوخۆی گەل، پلانی هێرشێکی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕێگری لێکرا و چەتەیەک کوژرا. -
قەسەدە هێرشێکی داعشی تێکشاند
قەسەدە ڕایگەیاند شەڕڤانانیان هێرشێکی چەتەکانی داعشیان بۆسەر خاڵێکی سەربازی لە شارۆچکەی بەحرە تێکشاندووە. -
چەتەیەکی دیکە لە دامەزراوەکانی حکومەتی دیمەشقدا دامەزرا
حارس ئەل ڕیباحی چەتە لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە کرا بە بەرپرسی بەشی دیجیتاڵی میدیای دێرەزۆر، دامەزراندنی چەتە ئەل ڕیباح ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی ژنانی لێکەوتەوە. -
لە گەڵ محەمەد خان لە شوێن رێبازی تێکۆشانی ئازادییدا
محەمەد خان کە ٤٠ ساڵی تەمەنی فیدای تێکۆشانی ئازادیی کردووە، سەبارەت بە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان گوتی: "کەسێکی زۆر سادە، تێگەیشتوو و هێژا بوو" و سەبارەت بە شەهید ڕەزا ئاڵتون وتی: "مرۆڤێکی ئازا و لێهاتوو بوو." -
دیمەشق لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ڕێکەوتنێکی ٢٠ ساڵی واژۆ کرد
ئیدارەی گشتیی پەیوەندییەکانی دەریای و وشکانی حکومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی ٢٠ ساڵی وەبەرهێنانیانی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی واژۆ کردووە. -
مەسەدە: ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بنەمای سەرەکی کۆتاییهێنانە بە دابەشبوون
مەسەدە ڕایگەیاند کە ئەم قۆناغە پێویستی بە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانە بە رێبازی ئاشتیانە و سەقامگیری لە ڕێگەی دانوستانەوە، هەروەها ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق بنەمای سەرەکی کۆتاییهێنانە بە دابەشبوون. -
لە کۆبوونەوەکەی قامیشلۆدا بارودۆخی سوریا و یەکێتی کوردان بابەتی سەرەکی بوو
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند؛ سەرەڕای هەموو ئاستەنگیەکان، هەوڵدانەکان بۆ یەکێتی کوردان لە ٢٠١٣ـەوە بەردەوامە و وتی: "ئامانج لە کۆنگرەی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردان، مسۆگەرکردنی مافی کوردانە لە سوریای نوێدا." -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سووریا ١٠ کەس کوژراوە
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا بە هۆکاری جیاواز ١٠ کەس کوژراون کە چواریان منداڵە. -
لە عەین عیسا بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرین خەڵات کران
ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا بە مەراسیمێک لە پای قارەمانێتی و خۆڕاگرییان خەڵاتی بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرینی کرد. -
قەسەدە شەهید بوونی حەوت شەڕڤانی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندی هیزەکانی سوریای دیموکراتک (قەسەدە) ناسنامەی حەوت لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. -
خەڵکی تربەسپی تەرمی شەهید گۆرانیان بە خاکسپارد
دانیشتوانی شاری تربەسپی سنوری کانتۆنی جزیرە بە مەراسیمێکی تایبەت تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ڕاید جومعە ئەل عەلی (گۆران)نیان بە خاکسپارد. -
لە ڕەقە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە تاواناکانی داعش کرایەوە
لە پێناو بەهێزکردنی پێکەوەژیانی دانیشتوانی ڕەقە و لە بیرنەکردنی تاوانەکانی داعش، مۆزەخانەیەکی تایبەت بە تاوان و بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی داعش کرایەوە. -
وۆرک شۆپی یەکڕیزیی کوردی کۆتایی هات
وۆرک شۆپی "یەکڕیزیی کوردی: ڕێگاکانی بەهێزکردنی و ئاسۆکانی ئایندە" کە ناوەندی لێکۆڵینەوەی فورات ڕێکی خست، بە ڕۆژەڤی ڕۆڵی کوردان لە سوریا و گرنگی یەکێتی کۆتایی هات. -
لە قامیشلۆ وۆرکشۆپێک دەربارەی کۆنفراسی یەکڕیزی کوردی دەستی پێکرد
دەربارەی گرنگی و دەرنجامەکانی کۆنفراسی یەکڕیزی کوردی لە قامیشلۆ وۆرکشۆپێک دەستی پیکرد، لە وۆرکشۆپەکەدا ئیلهام ئەحمەد گوتی: " کۆنفرانسی یەکڕیزی ئاماژەیە بۆ ئاستی هۆشیاری، دەبێت جیاوازی ئایدیۆلۆژی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا نەبێتە هۆکاری دابەشبوون." -
'پەکەکە بە تەنها ناوێک نییە، ئایدیا و هەبوونە'
ژنانی قامیشلۆ سڵاویان لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئەو بڕیارانە دەبنە بناغەی چارەسەری پرسەکان لە کوردستان. هەروەها دەڵێن، تاوەکو کۆتایی لەگەڵ سەرۆکەکەیان دەبن. -
لە هێرشی چەتەکانی داعشدا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشێکی تری چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، شەڕڤانێکیان شەهیدبووە و شەڕڤانێکیش برینداربووە.