ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: ١٤ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشێندرا
قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری کۆتایی بەرخۆدانی هێزەکانییاندا، ١٤ چەتە کوژراون، ٣ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ١٦ چەتەی دیکەش بریندار بوون، هەروەها تۆتۆمبیلێکی داگیرکەرانیش تێکشکێندرا. -
هێڤی موستەفا: گەر کوردان یەکگرتوونەبێت، لۆزانێکی دیکە بەسەر کورددا دێت
هێڤی موستەفا دەسنیشانیکرد بۆ یەکڕیزی کورد کۆنفرانسێکی بەرفروان ساز دەکرێت و گوتی: "گەر هەڵوێستی کوردان یەکگرتوو نەبێت، ئەوا لۆزانێکی دیکە بەسەر کورداندا دێت." -
ترس لە قەسەدە؛ چەتە و بنەماڵەکانیان لە عەفرین هەڵدێن
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ترسی ئەوەی دەوڵەتی تورک دژی هێزەکانی قەسەدە بەکاریان بهێنێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە عەفرینی داگیرکراو هەڵدێن. -
دەوڵەتی تورک چەند گوندێکی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە هەموو بەرماوەی داعشن، دوێنێ شەو گوندەکانی تل تەمر، سلوکێ و عەین عیسایان بە چڕی تۆپباران کردووە. -
٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرین بۆردوومان کران
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرینی بۆردوومان کرد. -
فەرهاد شامی: تیمێکی میتی تورک لە دەستی هێزەکانی ئێمەدان
وتەبێژی ڕاگەیاندنی قەسەدە فەرهاد شامی ڕایگەیاند لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاقدا تیمێکی میتی تورک هەیە، گوتی: "ئەم تیمەی میتی تورک ئێستە لەژێر دەستی هێزەکانی ئێمەدان، لە ڕۆژانی ئایندەدا بەڵگەکان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین". -
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون. -
سۆهر: ٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەستدا
لە حومس و دێرەزۆر لەبەر تەقینەوەی مینی پاشماوەی جەنگ، ٤ کەس گیانیان لە دەستدا. -
قەسەدە: لە شەو و ڕۆژێکدا ٩ چەتە کوژراون و درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ چەتە کوژراون. -
داگیرکەران تۆپبارانی دەوروبەری بەنداوی تشرین دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس تۆپبارانی دەوروبەری بەنداوی تشرین دەکات. -
لە عەفرین دەیان هاوڵاتی کورد ڕفێندران
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری مابەتا و گوندەوارەکانی دەیان هاوڵاتی کوردییان ڕفاند. -
منداڵێکی ٨ ساڵەی کۆمەڵکوژییەکەی سرین شەهید بوو
منداڵێکی ٨ ساڵە کە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکی دەوڵەتی تورکدا لەسەر سرین بریندار ببوو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو. -
ئێشکگرانی بەنداوی تشرین بۆردوومان کرانەوە
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی سەر ئێشکگرانی بەندوای تشرینی کردەوە و لە ئەنجامدا برینداری لێ کەوتووەتەوە. -
کاروانێکی دیکەی گەل بەرەو تشرین بەڕێکەوتن
چالاکیی بەرخۆدانی ئیشکگریی لە بەنداوی تشرین کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرێوەدەچێت، بەردەوامە. گەلی کۆبانێ بۆ جاری چوارەم بەرەو ئیشکگریی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن. -
شەهید کوردۆ کۆبانێ بە خاک سپێردرا
هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەڕڤانی قەسەدە کوردۆ کۆبانێیان بە خاک سپارد. -
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەرخۆدانی دژی داگیرکەران بڵاو کردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی چالاکییەکانی پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری بەنداوی تشرین، داگیرکەرێکی زۆر کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. -
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی راگەیاند
قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٨ شەڕڤانی لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و تێکۆشان دژی شانەی چەتەکانی داعش ڕاگەیاند. -
دوورزییەکان کە لە سووریا داوای ژیانێکی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، کێن؟
دوورزییەکان یەکەیەکی بەرگری خۆیان هەیە کە لە سێ لیوا پێکهاتوون و لە هەموو گوند و گەڕەکێکدا ڕێکخراون. توانای وەڵامدانەوەیان لە هەر ئەگەرێکدا لە بەرانبەر دەستوەردانەکانی هەتەشە هەیە. هەرگیز تەسلیمی هیچ دەسەڵاتێک نەبوون و ویستوویانە سەربەخۆ بژین. -
٣ گوندی تەل تەمر بۆردوومان دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٣ گوند لە گوندەواری ڕۆژئاوا و باکووری شاری تەل تەمری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چەکی قورس تۆپباران دەکەن. -
لە ڕەقە ١١ پارت بانگەوازییان بۆ ئاشتی و یەکێتی خاکی سووریا کرد
١١ پارتی سیاسی لە ڕەقە لە پێش بینای دەروازی بەغدا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیی و سەربازییەکان لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
ژنانی گەنج لە قامیشلۆ لە دژی پیلانگێڕی ڕێپێوانیان کرد
ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە تا مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەن. -
دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندێکی کۆبانێی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانی گوندی زۆرمخاری کۆبانێی کرد. -
هەرەئە شەهید بوونی هەشت شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لەرخۆدانییان دژ بە هێرشە داگیرکاییەکاندا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا شەهید بوون. -
'نابێت لە بەرانبەر تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگی هەبێت'
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک وێستگەی ئاو بە ئامانج دەگرێت، بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و داوای کرد لە بەرانبەر ئەم تاوانانەدا کۆتای بە بێدەنگی بهێندرێت. -
گەلی فرات: دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەستپێبکرێت
خەڵکی کانتۆنی فرات ئاماژەیان بەوەدا دەتوانن بە بێ سەرچاوەکانی ژیان بەردەوام بن بەڵام ژیانێک نییە بە بەبێ وڵات و گوتییان: "دەبێت دۆسییەکی لێپرسینەوەی نێونەتەوەی لە دژی تاوانەکانی ئەردۆغان و چەتەکانی بکرێتەوە."