ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە ئەلفەتاح و ئەلسەکنە بەخاک سپێردران
لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە، تەرمی شەرڤانانی هێزەکانی قەسەدە محەمەد حمادە ئەلفەتاح و حسێن شبل ئەلسەکنە بە خاک سپێردران. -
شاندی کوردی بۆ دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق دەستنیشان کران
شانده کوردییەکه له دوای "کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەک هەڵوێستی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان" دامەزراوە، لە راگەیەندراوێکدا ناوی هاوسەڕۆک و ئەندامانی خۆی ئاشکرا کرد. شاندەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەست بە دانوستان دەکات. -
لە حەلەب رێپێوان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
بەهەزاران کەس لەحەلەب لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا رێپێوانێکیان ئەنجامدا. داخوازییەکانی رێپیوانەکە بریتیبوون لە ئاشتی، ئازادی و چارەسەری دیموکراسی. -
لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی ٤ شەهید بە خاک سپێردرا
لە حەسەکە و ڕەقە تەرمی ٤شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون، لە حەسەکە و ڕەقە بە خاک سپێردران. -
خەڵکی شەدادی دوو شەڕڤانی شەهیدیی قەسەدەیان بە خاکسپارد
شەڕڤانانی قەسەدە شەهید لەیس حەمادی عەلی خەڵەف و شەهید مەحمود حوسێن ئەل فەرحان بە مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بە خاکسپێردران. -
لە کانتۆنی فورات دوو ناوەندی سەرەکی وەرگرتنی گەنم کرایەوە
لە کۆبانێ ناوەندی وەرگرتنی گەنم کرایەوە و ئامادەکارییەکانی پاکردنەوەی سایلۆکە کۆتایی هاتووە. -
قەسەدە شەهید بوونی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. -
لە تل تەمر تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی شایستە لە تل تەمر تەرمی هەردوو شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سپاردەی خاک کران. -
ناسنامەی ٣شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راگەیەندرا
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی شانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون. -
لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. -
ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی گۆڕینەوەی دیلەکان لە حەلەب دەستیپێدەکاتەوە
سەرچاوەکانی ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئاماژەی بەوەدا قۆناغی دووەمی گۆڕینەوە دیلەکان لە نێوان ئەنجومەنەکە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەستپێدەکاتەوە کە لە ٢٨ی ئایاردا ئاستەنگی بۆ درووستکرا. -
لە سووریا لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا ١٨ کەس کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سووریا لانیکەم ١٨ کەس کوژراون. -
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی هۆڵ چەتەکی داعش دەستگیر کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆڵ) لە ٣١ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی لە کەمپی هۆڵ ئەنجام دا و چەتەکی داعشی دەستگیر کرد. -
ڕێگەی دەربازبوونی سووریا لە قەیرانەکان تەنها دیموکراتیکبوونە
نموونەی خۆبەڕێوەبەری یان سیستمی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سووریا چانس و دەرفەتێکی مەزنە. زۆرێک لە بازنەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەم سیستەمە وەک ڕێگەی چارەسەری نیشان دەدەن. دەبێت ڕژێمی نوێی سووریا ئەم دەرفەتە لە دەستنەدات. -
شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی دیمەشق بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
شاندی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاندی حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە وتووێژەکانیان لەسەر پرسە جیاوازەکان لەسەر چەند پرسێک گەیشتنە ڕێککەوتن. دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامە هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا ٣ لە ئەندامانیان شەهید بوون.فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا ٣ لە -
کۆبوونەوەی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیمەشق کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە دیمەشق کۆتایی هات. -
شێردوان له گەڵ ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوه و سەردانی کەمپی ڕۆژی کرد
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژئاوا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیداری کرد. -
شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق کۆبوویەوە
بە مەبەستی گفتوگۆکردنی لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی ١٠ـی ئادار لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ شاندێکی دەسەڵاتی دیمەشق کۆبوویەوە. -
لە شاری ڕەقە بۆ شەهید بروسک کۆبانێ پرسە دانرا
لە شاری ڕەقە بۆ شەڕڤانی قەسەدە بروسک کۆبانێ پرسە دانرا و دانیشتووانی شارەکەش سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد. -
قەسەدە، مەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کۆبوونەوە
نوێنەرانی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی هاوکاری دژی داعش ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ دیمەشق واژۆ کرد و کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی نەتەوەیی تاوتوێ کرا. -
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشتنە دیمەشق
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقدا ڕۆشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا. -
لە تل تەمر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجام درا
گەلانی شارەکانی تل تەمر و زرگان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی بەرفراوانیان ئەنجام دا. -
لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە سووریادا لانیکەم هەشت کەس بە ڕووداوی جۆراوجۆر کوژراون. -
هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا و شاندێکی هاوڕێی سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد
هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا مارتین شیردەوان و شاندێکی هاوڕێی لەچوارچێوەی سەردانەکانییدا بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد.