ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی ستار هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدەی یاد کردەوە
کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، یادی هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆمەڵکوژ کران، کردەوە. -
٣ ئەندامی تەڤ-دەم شەهید بوون
تەڤ-دەم ڕایگەیاند لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر شەهبا ٣ ئەندامیان شەهید بوون و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی فاشیزمی بوەستێتەوە." -
شانۆگەر: له ڕێگەی شانۆوه مێژووی خۆمان دەپارێزین
ئامادەبووانی شانۆ کە بەشدارییان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی ئارین بسک و زۆلفی ئاشتیدا کرد، بە خۆشحاڵیەوە ڕایانگەیاند بە ڕێگەی شانۆوە مێژووی خۆیان بە زیندوویی دەهێڵنەوە. -
تەرمی شەهید خەمگین حەڵەب بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، خەمگین حەڵەب (خەلەف ئەلدەهر) کە لە٧ی تشرینی یەکەم بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری حەڵەب بەخاک سپێردرا. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ منداڵی شەهیدکرد و ٣ ی دیکەی بریندارکرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی تەحنا مەزینی منبج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ منداڵ شەهیدبوون و ٣ی دیکەش برینداربوون. -
خەڵکی سەرێکانی لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیان ئەنجامدا
خەڵکی سەرێکانی بەبۆنەی ٥ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکیان ئەنجامدا. -
گەلانی کانتۆنی جەزیرە پیلانگێڕییان شەرمەزار کرد
پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆی کانتۆنی جەزیرە بە ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەریی شەرمەزار کرا. -
لە شەهبا ئۆتۆمبیلێک بۆردوومان کرا
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی عەفرین_شەهبا ئۆتۆمبیلێکی بۆردوومان کرد. -
لە کانتۆنی فورات بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕی شەرمەزار کرا
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە کانتۆنی فورات شەرمەزارکرا و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی درا. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر: کۆتاییهێنان بە داگیرکاری دەبێتە هۆی ئارامی بۆ هەرێمەکە
لە ٥ـەمین ساڵوەگەڕی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپیدا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر ڕایگەیاند؛ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەبێتە هۆی ئارامی بۆ هەرێمەکە. جەختیشی کردەوە، کە هەرێمەکان ڕزگار دەکەنەوە. -
لە قامیشۆ و حەسەکە لە دژی پیلانگێریی رێپێوان سازکرا
دانیشتوانی قامیشلۆ و حەسەکە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم رێپێوانیان سازکرد. -
ئاڵدار خەلیل: هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم درێژکراوەی قڕکرنی گەلانی هەرێمەکەیە و وتی: "دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بەدیلگرتنی مرۆڤایەتییە." -
دەوڵەتی تورک لە سنووری چلاغا گەنجێکی کوشت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر سنووری چلاغا دەستڕێژی گولـلەی لە کۆمەڵێک گەنج کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک کوژرا و گەنجێکی تر بریندار بوو. -
کۆچبەری لە لوبنانەوە بۆ ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی بەردەوامە
بە هۆکاری هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، کۆچکردنی خەڵکێکی زۆری دانیشتووی لوبنان بەرەو ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە. -
پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە کانتۆنەکانی فورات و منبج شەرمەزار کرا
لە کانتۆنی فورات و منبج، بەهەزاران هاوڵاتی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمیان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد. -
لە حەلەب هەزاران کەس دژی پیلانگێڕیی ڕێپێوانیان کرد
لە حەلەب هەزاران کەس پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری شەرمەزارکرد. -
لە کۆبانێ ڕێپێوانی درێژ دەستی پێ کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی "ڕێپێوانی درێژ"یان دەست پێ کرد. -
پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا
پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی شەرمەزارکرا. -
یەپەژە شەهیدبوونی فەرماندە ژیندا جودی ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند فەرماندەیەکی هێزەکەیان بە ناوی ژیندا جودی شەهیدبووە، گوتی: "ژیندا جودی لە ٣ ی تشرینی یەکەم لەسەر ڕێگەی عامودا_قامیشلۆ لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بووە". -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گۆران عامودا بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە گۆران عامودا کە ٣ ی تشرینی یەکەم لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل هۆگر لە عامودا بەخاک سپێردرا. -
تەرمی شەهید ماشوق سەرباز محمەد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزی ئەرکی خۆپاراستن ماشوق سەرباز محمەد بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا. -
'پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە'
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ساڵح موسلیم باسی لەوەکرد کە ٩ی تشرینی یەکەم سەرەتای پیلانگێڕیی نێونەتوەییە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کردەئامانج و هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە. -
دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا ٢ کەسی شەهید کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا ٢ کەس شەهیدبوون. -
دەوڵەتی تورک لە عەزاز ٢ کەسی ڕفاند
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەزاز ٢ کەسیان ڕفاندووە. -
لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج: ٢ کەس کوژران
لەئەنجامی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- عامودێ، ٢ کەس کوژران.