ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'بەردەوام خاوەنداری لە ڕەنجی شەهیدانمان دەکەین'
حەیفا محەمەد، دایکی دەلیل جودی یەکەم شەهیدی یەپەگە لە شاری حەسەکە، وتی: "دەلیل شەهیدی برایەتی گەلان بوو، لە بنەمالەکەماندا ٤ شەهید هەیە. بەردەوام خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین''. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەل چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە هەزاران کەس لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان. -
لە ڕۆژئاوا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا
لە شەهبا و مەنبەج بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا. -
تەرمی ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی بەخاکسپێردرا
ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی کە ٣٠ ی ئادار لە قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو، لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا. -
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی بەخاکسپێردرا
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی، بە خاکسپێردرا. -
تەڤ-دەم جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد
تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەدا: "بەو هیوایەیین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی، ئارامی، لێبووردەی و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە." -
'ئامانجمان هێنانەدی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە'
ئەو کەسانەی لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالاندا بەشداربوون، رایدەگەیەنن، کە واژۆ کۆکراوەکان ئاراستەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن و رایانگەیاند، "ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە". -
لە عەفرین ٤ کەس ڕفێندران و بەسەدان داری زەیتوونیش بڕاوەتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوارکەسیتری لە عەفرین ڕفاندوە کە دوانیان بران و هەرەوەها نزیکەی ٤٥٠ داری زەیتوونیشی بڕیوەتەوە. -
لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورددا نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ واژۆ کۆکرایەوە
دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە پێناو ئازادیی جەستیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٣ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٩٠ واژۆیان کۆکردووەتەوە. -
ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان لە کۆبانێ
خەڵکی کانتۆنی فرات بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییدان بۆجەژنی ڕەمەزان. -
سەرکەوتن لە شێخ مەقسود بە ڕۆحی باکور جیلۆ بەدەستهێنرا
خەڵکی شێخ مەقسود ئاماژەیان بەوەدا باکور جیلۆ لە شەڕ و ژیاندا هەموو کاتێک پێشەنگ بوو و وتییان: "کورد، عەرەب و تورکمان لە شارەکەماندا بە شەهید باکور جیلۆوە بەشداری بەرخۆدان بوون و سەرکەوتن." -
ڕاپۆرتی گرێپسی: ٨٣ کوژراون و ٢٠٣ ڕفێنراون
بەگوێرەی ناوەندی تۆمارکردنی تاوانی چەتەکانی سەر بە تورکیا لە گرێسپی ٨٣ کەس کوژراون و ٢٠٣ کەس ڕفێنراون. -
'پێویستە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت'
بە بۆنەی ٧ی نیسان، رۆژی تەندوستی جیهانیەوە، محمەد مسلمی پزیشک داوای لە WHO و ڕێکخراوە تەندروستیەکان کرد بۆ پاراستنی سروشت و مرۆڤایەتی بە ئەرکی خۆیان هەستن. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزۆر شەهید بوو
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ئەندامێکیان بەناوی ساڵح عەتاوڵا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە کانتۆنی دێرەزۆر شەهید بووە. -
بە یاری ئەنگوستیلە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر دەبن
یاری ئەنگوستیلە کە هەستی یەکگرتوویی و پێکەوەبوون بەهێز دەکات، هاوکات پەیوەندیی کۆمەڵایەتیش بەهێزتر دەکات و لەناو دانیشتوانی شاری دێریک-دا بۆ کات بەسەربردن لە گەڵ یەکتر زۆر جار ئەنجام دەدرێت. -
لە جەندریسە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری تر دروست دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جەندریسە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاریی نوێ دروست دەکرێت. -
تەرمی ٤ شەهید بەخاکسپێردران
تەرمی ٤ شەهید لە قامیشلۆ و مەنبەج بە مەراسیمی سەربازی بەخاکسپێردران. -
تەرمی شەهید سۆرخوین جەلال و ئارین کۆبانی بە خاک سپێردران
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ، تەرمی شەهید سۆرخوین جەلال و ئارین کۆبانی بەخاک سپێردرا و بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی شەهیدان دوبارە کرایەوە. -
داگیرکەران منبجیان بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی درەنگانی دوێنێ نیوەشە باکوری ڕۆژئاوای منبج-یان بۆردومان کرد. -
لە دیمەشق ٣ هەزار و ٢٠٠ واژۆ بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کۆکرایەوە
کۆمیتەی دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی واژۆکردن دەستی بەخەبات کردووە، لە دیمەشق نزیکەی ٣ هەزار و ٢٠٠ واژۆی کۆکردەوە. -
بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە برۆشور دابەشکرا
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە برۆشور دابەشکرا. -
لە شەهبا لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا
لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی سەردەمی شەهبا پیرۆز کرا. -
سوپای داگیرکەری تورک شاری منبج و شەهبای بۆردومان کرد
بە پێی زانیارییەکانی ئانها سوپای داگیرکەری تورک گوندی خرێبکێ و فڕۆکەخانەی منبجی بۆردومان کردووە -
'گەل و بەڕێوەبەری خۆسەر ئەو سیاسەتانەی لەسەر هەرێمەکە هەن تێک دەدەین'
جێگری سەرۆکی دەستەی ژنی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئارین بەکیر ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ گەمارۆ و زەحمەتیەکاندا عەفرین لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوامە، ئەم بەرخۆدانە تا ڕزگاری عەفرین بەردەوام دەبێت. -
ژنان لە ئەحداس ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد
ژنان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێکیان ئەنجامدا و ژیانەوەی گەلی کوردیان پیرۆز کرد.