ژنانی سیاسەتمەدار، نووسەر و ئەکادیمی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی نامەیەکى کراوەیان بۆ بەڕێوەبەرانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) نارد و رایانگەیاندووە "کوردستان گۆڕەپانی شەڕی ناوچەیی و جیهانیی نییە، دەشبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە سەرچاوەی ئیلهامی پێکەوەژیان لە دیموکراسی و ئاشتیدا بژی".
نامەکە بۆ هاوسەرۆکانی کەجەدە بەسێ هۆزات و جەمیل بایک، بۆ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی و بۆ هاوسەرۆکانی یەنەکە لاهور تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی نووسراوە.
'پەتاکەیان کردە هەل بۆ سیاسەتە داگیرکەرییەکەیان'
لە نامەکەدا هاتووە:
"مرۆڤایەتی خۆی لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنادا دەپارێزێت، بەڵام هەندێک دەوڵەت بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ملیتاریستی، چاوچنۆکی و داگیرکەری کردوویانەتە دەرفەت. سەرباری ئەوەى قەیرانی تەندروستیی جیهانی هەیە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان دا بۆ سەپاندنی هەژموونەکەیان پەلامارەکانیان لەسەربنەمای توندوتیژ بەڕێوەی دەبەن.
لە سەد ساڵی رابردودا چوار دەوڵەتى داگیرکەر بۆ پێگەی جیۆستراتیژیکی خۆیان کوردستانیان کردە گۆڕەپانی شەڕێکى سیستماتیک. تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا لەسەر بنەمای سیاسەتی رەتکردنەوە و نکۆڵیکردن لە کوردان یەکیانگرت، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، پەیمانگە و ئەنیستیتۆکانیش مافی چارەی خۆنووسیی کوردیان لە رووی یاسایی، سیاسی و دیپلۆماتیکەوە رەتکردەوە. لە ئەنجامی ئەوەشدا کورد زۆر جار بەبەرچاوی مرۆڤایەتییەوە کرانە ئامانج و بوونە قوربانیی تاوانەکانى شەڕ. بەو کۆمەڵکوژی و قڕکردنانە، دەوڵەتەکان لەسەر ژنی کورد شێوازێک لە شەڕی تایبەتیان بۆ قڕکردن و لەناوبردنیان بەڕێوەبرد.
ئەو دەوڵەتانە دەیانەوێت سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی بەڕێوەببەن، بەڵام هەموو کات جیاوازیکردنیان لە نێوان کۆمەڵگەدا کردووەتە ئامانجی خۆیان. لە چوارچێوەى سیاسەتى پارچە بکە و بەڕێوەى ببەت، رێککەوتنی ناوخۆییان بۆ چەوساندنەوە و دادۆشین بەڕێوەبردووە. دەوڵەتى تورک هەر وەک ئەوەى کە پێشتریش ئەنجامی دابوو، ناکۆکیی ناوخۆیی لە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق بە سیاسەتی پارچە بکە و بەڕێوەى ببە و دواتر لە ناوی ببە، دەیەوێت کوردان لاواز بکات.
'دەیانەوێت لە ناو کورداندا شەڕ دروست بکەن'
دەوڵەتى تورک ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکى سەربازی لە دژی ناوچەکانى زینی وەرتێ، کە ٤٠ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە دوورە و نزیکی چیای قەندیلە لە باشووری کوردستان. بەشێک لەو ئامادەکارییەش ئەوەیە، کە دەیانەوێت هێزەکانی کورد بە وەکالەت و نوێنەرایەتیی ئەوان لەوێ جێگیر ببن و لەو رێگەیەوە گوشار لە هێزە سیاسییەکانى کورد بکەن. دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى زیاتر کوردستان داگیر بکات و هێزە سیاسییەکانى کوردان لاواز بکات، بۆ ئەوەى ناوچەکە نائارام بکات، دەیەوێت شەڕێکی ناوخۆیی لە نێوان کورداندا دروست بکات.
تورکیا ئەندامی ناتۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئەوروپایە. پاڵێوراویشە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا. سەرباری ئەوانەش یاسا نێونەتەوەییەکان و رێککەوتننامەکان پێشێل دەکات. بێدەنگیی ئەو رێکخرا و دامەزراوە نێونەتەوەییانە بووەتە هۆی ئەوە، کە دەوڵەتى تورک کوردان بکاتە ئامانج. لە راستیدا دەوڵەتە ئەندامەکان، دوژمنایەتیی دەوڵەتى تورک لە دژی کوردان، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکار دەهێنن. دەیانەوێت ستراتیژیای کوردان لە رووی دیموکراسی، ئاشتی و ئارامی و سەقامگیرییەوە لاواز بکەن، ئەوەش بۆ ئەوان بە مانای بەردەوامیدانە بە شەڕەکان و بەردەومیدانە بە هەوڵەکانیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و چەسپاندنی هەژموونیی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا.
رێککەوتن و سازشەکەیان لەسەر زینی وەرتێ تەنها وەک کێشەیەکى تایبەت و ئاوارتە نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەوە بۆ رژاندنی خوێنی زیاتر و دروستکردنی شەڕی زیاترە. بە تایبەتی ئەگەر ئەمریکا و ناتۆ و عێراق ئازادییەکى بێسنوور بە تورکیا بدەن.
ئەوە تەنها کێشەیەکى ناوخۆیی کوردان نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی گێژاو و قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران و نۆکەریی نێوان گروپە عێراقییەکاندا هێرشێک لە نزیک قەندیل، وەک ستراتیژیای داگیرکەریی تورک رێگا بۆ ژیانەوەی داعش و هاوپەیمانە جیهادییەکانی دەوڵەتی تورک دەکاتەوە. ئەگەر یەکێک لەو هێزانە بۆشایی ئەو ناوچەیە پڕ بکاتەوە، باشووری کوردستان کە هەندێک ئارامە، رێگا بە رووی کردنەوەى قەیرانێکى بەرفراوانى ناوچەکەدا دەکاتەوە.
'دەبێت حیزب و بزووتنەوە کوردییەکان یەکێتی دروست بکەن'
وەک هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر سوریا، ئەوە دەزانرێت کە دەوڵەتى تورک دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناوچەکانى دەرەوەى سنوورەکانى خۆی. 'دۆزی کوردان' پەیوەندیدارە بە زۆر کەس و دەوڵەتانەوە و هەڵگری ئەو راستییەیە، کە زۆر بەرفراوانە و دەرەئەنجامی ناوچەیی و جیهانیی هەیە.
یەکێتیی نێوان حیزب و بزووتنەوەکانی کورد بۆ پاراستنی زینی وەرتێ و قەندیل، تەنها سوودی بۆ کوردان نییە، ئێمە لەو بڕوایەدانی کە سوودێکى گەورەی بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و پێکەوە کارکردنێکى گەورەیان دەبێت. بە بڕوای ئێمە چارەسەریی دۆزی کورد دەبێتە بەشێکى گەورە لە بەدیهێنانی گۆڕانکاریی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا. چارەسەریی ئاشتییانە و دادپەروەرانەی ئەو دۆزە، دەتوانێت لە ناوچەیەکى بەرفراواندا دیمکراتیکبوونیش بەهێز بکات. دەبێت ئێمە بە چاوێکی بچووک سەیری کاریگەریی ماتەوزە و رێنوێنییەکانى کوردان بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەین. بۆ دیموکراتیکردنی تورکیا، ئێران، عێراق سوریا کاریگەرییەکى گەورەیان دەبێت.
'دەبێت بەڕێوەبەریی خۆبەڕیوەبەر بپارێزرێت'
لەم ساڵانەى دوایدا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوادا بەهۆی پەرەسەندنی ئازادی، دادپەروەری، ژیانێکى شکۆمەندانە و دیموکراسی ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیک بونیاتنراوە. ژنانی کورد لە پێش هەموانەوە و گەلی کورد لە دژی داعش تێکۆشانێکى بەرفراوانیان بەڕێوەبرد. لە باکوور و رۆژهەڵاتی وسوریا و رۆژئاوادا بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بونیاتنرا. ئەو رڕۆڵە ناوەندییەى ژنانی کورد لەو تێکۆشانەدا ئەنجامیانداوە، سنوورەکانى کوردستانی تێپەڕاندووە، ئیلهامێکى گەردونیی دایە ژنان و بووە سەرچاوەى هێز و ورە. پاراستنی بەرێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا مەرجیشە بۆ دیموکراتیزەکردنی ناوچەیەکى بەرفراوان.
حکومەتى کوردان لە رووی یاسای و دەستووری بنەڕەیتییەوە قبوڵکراوە، لەو کاتەوە کە حکومەتى هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بۆ دەوڵەتى تورک بووەتە بەربەستێک، کە هەموو کات دەیەوێت داوا نەتەوەییەکانى گەلی کورد لە ناوببات. بە گوێرەی دەوڵەتى تورک لاوازبوونی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوانە سەرکەوتنێکە. هەرێمی کوردستان کە ئارامترین هەرێمی عێراقە، بۆ هەموو گەلی کورد دەستکەوتێکى گەورەیە. ئێمەش دەبێت لە رێگەى یەکێتیی نەتەوەیی کوردانەوە بیپارێزین.
'ئێمە پێش بە شەڕ دەگرین'
ئێمەى ژنان پێشگرتن لەو شەڕە و بە دیهێنانی ئاشتی و ژیانێکى هاوبەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین. قسەى دوایمان ئەوەیە کە 'کوردستان گۆڕەپانی شەڕی ناوچەی و جیهانی نییە، دەشبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ببێتە سەرچاوەی ئیلهامی ژیانی هاوبەش لە دیموکراسی و ئاشتیدا".
بۆ نوێنەرانی دەزگا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانش نێردرا
کۆپییەک لەو نامەیە بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، مارژیا پیزسنۆڤیک بوریک سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنى ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێرلەین سەرۆکی ئەنجوومەنى ئەوروپا، جێنس شتۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا، سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح نێردراوە".
ناوی ئەو کەسانەى نامەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە:
KESÊN EV NAME ÎMZE KIRINE
"- Commission on Women of the Kurdistan National Congress (KNK)
- Shirin Ebadi, Nobel Peace Laureate
- Ela Gandhi, Chairperson Gandhi Development Trust and Phoenix Settlement Trust, South Africa
- Malin Björk, Member oft he European Parliament (MEP), The Left Party Sweden
- Silvia Modig, MEP, Vasemmistoliitto (The Left Alliance), Finland
- María Eugenia Rodríguez Palop, MEP, Podemos Spain
- Leïla Chaibi, MEP, La France Insoumise (FI), France
- Martina Michels, Die Linke, Germany
- Baroness Helena Kennedy QC, House of Lords, UK
- Baroness Jenny Jones, House of Lords, UK
- Margaret Owen, Director Widows for Peace Through Democracy, UK
- Julie Ward, Former MEP 2014 – 20, UK
- Maxine Peake, Actress and Writer, UK
- Professor Radha D’Souza, University of Westminster, UK
- Johanna Riha, Consultant Epidemiologist, United Nations University, UK
- Emily Apple, Investigation Editor, The Canary, UK
- Jill Evans, former MEP, UK
- Rahila Gupta, Writer and Journalist, UK
- Pragna Patel, Southall Black Sisters, UK
- Amber Huff, Research Fellow at Institute of Development Studies, University of Sussex, UK
- Rachel Bird, Peace Advocate, UK
- Greta Sykes, Writer and Artist, UK
- Dr Sarah Glynn, Co-convenor Scottish Solidarity with Kurdistan
- Jean Lambert, former MEP, UK
- Maggie Bowdon, General Secretary, Liberation
- Maryam Namazie, Spokesperson of One Law for All and Council of Ex-Muslims of Britain
- Melanie Gingell, Barrister, UK
- Janet Biel, American Political Writer, USA
- Debbie Bookchin, Journalist, USA
- Prof. Ruchira Gupta, New York University &Founder President
- Benedetta Argentieri, Director – Journalist, New York, USA
- Helen Gilbert, Radical Women, Washington, USA
- Professor Anuradha Chenoy, Dean of School of International Studies, Jawaharlal Nehru University, New Delhi, India
- Meredith Tax, Emergency Committee for Rojava, USA
- Dr. Amanda Metcalfe, UCCS Colorado, USA
- Anjumara Khan, Chairperson People Against Apartheid&Fascism (PAAF), South Africa
- Kubeshini Govender, Chief Education at WCED, Western Cape Education Dep., South Africa
- Shabnam Palesa Mohamed, Activist, Journalist, Mediator, South Africa
- Dr. Ruchi Chaturvedi, Senior Lecturer, University of Cape Town, South Africa
- Dr. Sharon L. Gustafsson, Specialist in Country Medicine, Sweden
- Dr. Mechthild Exo, University of Applied Sciences Emden/Leer, Germany
- Barbara Spinelli, Italy, Bologna, lawyer, member of the executive board of ELDH (European Lawyers for Democracy and Human Rights)
- Maria Paola Fiorensoli, Journalist, Activist-Scholar of Feminist Movements, Italy
- Laura Marcheselli, Committe Against War, Italy
- Maria Laura Pistrito, International Network against Extractivism in Abya Yala, Italy
- Lilian Galán, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Veronica Matto, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Graciela Lamancha, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Cecilia Bottino, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Margarita Libschitz Suarez, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Ana María Olivera Pessano, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Gabriela Susana Barreiro Alvarez, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Micaela Melgar Trías, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- María Inés Cortés, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- María Cristina Lustemberg Haro, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Claudia Hugo, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Orquídea Minetti Fernández, MP of The Broad Front (Frente Amplió) Uruguay
- Julia Argentina Perie, The Mercosur Parliament (Parlasur of Latin America)
- Fernanda Gil Lozano, The Mercosur Parliament (Parlasur of Latin America)
- Victoria Sandino Simanca Herrera - Senator of the Republic of Colombia
- Corporation for Research and Social and Economic Action (CIASE), Colombia
- Professor Rita Laura Segato, Academician, University of Brazil and National University of San Martín, Argentina and Brazil
- Mertxe Aizpurua, MP, EH Bildu Spokesperson in the Congress; Basque Country
- Idurre Bideguren, Senator, EH Bildu; Basque Country
- Patricia Perales, Member of the Parliament of Navarre, EH Bildu; Basque Country
- Oihana Etxebarrieta, Member of the Basque Parliament, EH Bildu; Basque Country
- Monika Plazaola, Secretary of Feminisms, EH Bildu; Basque Country
- Elena Beloki, Head of International Relations of Iratzar Foundation; Basque Country
- Sandra Moreno Zarza, Feminist Collective of Sant Pol, Catalonia
- Diana Janés i Campmajó, Coordinator of the Secretariat of Social Movements of the USTEC Education Union, Catalonia
- Anna Gabarró Haro (IAC), Catalonia
- BEA (Bizkaia Women's Assembly), Basque Country
- Anarchofeminist Libertarians, Basque Country
- W.D.R (Women Defend Rojava), Basque Country
- Steilas (Trade Union Enseñanza), Basque Country
- Paula Amieva, Councilor of the Getxo City Council, Basque Country
- Consuelo Núñez, Member of Women Defend Rojava -Madrid, Spain
- Rosa Gallardo, Women’s Collective of Women Defend Rojava-Madrid, Spain
- Evelyn Calugay, (Coordinator), PINAY ( Filipino Women's Organization in Quebec), Canada
- Joan Salvador, Deputy Secretary General of GABRIELA (Alliance of Filipino Women), Philippines
- Soraya Sough, Foreign Minister of Kabylian Government in Exile
- Southern Cooperative Network (RECOSUR) for Chiapas, Quintana Roo, Yucatán, Michoacan, Chiapas-Mexico
- A.C. Women's Cooperatives and Defense of Women's Rights, Mexico
- Jolom Mayaetik, Mayan Weavers, Mexico
- Rosa Luxemburg, Group for Defense of Human Rights, Mexico
- Francisca Fernandez Droguett, Collective Cholas Disidentes, Chile
- Valeria Maturana Fuentes, Feminist Coordinator of DDHH Collective 8 March, Chile
- Aura Lolita Chavez, Defenders of Life network, Guatemala
- Piera Stefanini, Former Senior Expert for Gender Policy Ministry of Foreign Affairs, Italy
- Elena Valentini, President of the Women in the World Association, Italy
- Giovanna Lombardi, President of the "Women, Rights and Justice" Association, Italy
- Laura Storti, Psychoanalyst President of the Il Cortile-Consultorio Association of Applied Psychoanalysis, Italy
- Laura Quagliolo, CISDA, Italian Coordination Support for Afghan Women, Italy
- Lidia Maydan, President of the Transmediterranean Association, Italy
- Linda Lombardo, President of Association "RANDI", Anti-violence Center, Italy
- Milena Trojkovska, Head of the Meeting for Women "Grassroots" Library, Italy
- Oria Gargano, President of Association "Be Free" Against Violence Against Women, Italy
- Patrizia Sterpetti, WILPF Women's International League for Peace and Freedom Italy,
- Rosa Mendes, President of the Brazilian Women Association, Italy
- Simonetta Crisci, President of the Association Without Borders, Italy
- Professor Annamaria Rivera, Anthropologist, Writer, University of Bari, Italy
- Laura Corradi, University of Calabria, Gender Studies and Methodology, Italy
- Professor Lidia Lo Schiavo, Academic, General University of Messina, Italy
- Maria Grazia Giaume, Former President of the Equal Opportunities of the University of Florence, Italy
- Vania Valoriani, University of Florence, Psychologist, Italy
- Rosanna de Longis, Historian, Italy
- Titta Vadalà, Ecologist, Italy
- Maria de Lourdes Jesus, International Journalist, Italy
- Carmen Cordaro, Jurists&Lawyers of the Democratic Jurists Association (GD), Italy
- Elena Esposito, Jurists&Lawyers of the Democratic Jurists Association (GD), Italy
- Elisa Elia, Jurists&Lawyers of the Democratic Jurists Association (GD), Italy
- Fabia Cioni, Jurists&Lawyers of the Democratic Jurists Association (GD), Italy
- Paola Altrui, Jurists&Lawyers of the Democratic Jurists Association (GD), Italy
- Stina Bergsten, Co-leader for Solidarity with Kurdistan Norway
- Helene Bank, Special Advisor in Campaign For The Welfare State, Norway
- Hilde Loftesnes Nylén, Former Administration Manager of the Norwegian UN Association
- Jenny Dellegård, Publisher, Norway
- Johanne Vierhaug Lühr, Leader of The Women's Front Oslo
- Madeleine Schultz, Writer and journalist, Norway
- Kari Kristensen, Member of the Women's Commitee for the Red party, Norway
- Pia Maria Roll, Director, Norway
- Sara Bell, President of the Norwegian Union of Municipal and General Employees branch 56
- Sofia Rana, Red Party
- Maria Wasvik, Advisor at the Antiracist Center, Norway
- Lone Lunemann Jørgensen, President of the Youth Committee for the Norwegian Civil Service Union
- Sigrun Larsen, Artist
- Stine Westrum, President of the Norwegian Union of Municipal and General Employees Oslo
- Bente Knagenheim, Humanitarian Worker, Member of National Board for Solidarity with Kurdistan
- Beth Hartmann, Member of National Board Solidarity with Kurdistan Norway
- Turid Kjernlie, Member of National Board Solidarity with Kurdistan Norway
- Lina Alvarez Reyes, Co-founder and spokesperson for M-Oslo
- Ane Stø, President of the Women's Group Ottar, Norway
- Cathrine Linn Kristiansen, Board member of the Women's Front Norway
- Mitra Derwishyan, Writer and Human Rights Activist, Iran
- Freshte Mohammadi, Political Activist, Iran
- Zaman Masudi, Political Activist, Iran
- Mersedeh Ghaedi, Women Rights Activist, Iran
- Dr. Leyla Mazin, Physician, Iraq
- Fatin Saad, Artist-choreographer, Egypt
- Galiya Karim, Artist-Choreographer, Egypt
- Mamedova Evin Aliaddinovna, Documentation System Expert, Russia
- Tatiyana Anatoliyevna Odinsova, Biologist, Russia
- Dr. Ludmila Aleksandra, Physician, Russia
- Dr. Elena Pavlovna, Physician, Russia
- Professor Marina Nikolaevna, Physician, Assistant Professor, Russia
- Dr. Dlana Biralevna, Physician, Russia
- Tamilnadu Women Movement, TamilNadu State, India
- Heidi Meinzolt, Board Member for Europe, Women's International League for Peace and Freedom, Germany
- Susanne Bader, European Coordinator of World Women´s Conference of Grassroots Women, Germany
- Debbie Brennan, National Organizer, Radical Women, Australia
- Coni Ledesma, Member of Executive Council, International Women's Alliance."
ژ.ت
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****
****