کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەیامی پیرۆزبایی کەجەکە بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە) بڵاوکردەوە. -
کەنەکە پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ کۆنگرەى پەیەدە بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ کۆنگرەی پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە) بڵاکردەوە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن. -
لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا
رژێمى تورک لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى لە هاووڵاتییان بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغە کرد. -
سەرۆکى زیندانی ورمێ راستەوخۆ بەشداریکرد لە ئەشکەنجەدانى زیندانیانى سیاسیی مانگرتووی کورد دا!
یەکشەممە ٤ی رەشەمە / ٢٣ی شوبات بە هاندانی سەید فاتمی سەرۆکى بەشی ٤ زیندانی ورمێ هێرشکرایە سەر ٧ زیندانیى سیاسیی کورد، کە لەو بەشەدا لە مانگرتندان. دواى ئەوەش سەرۆکی ئەو زیندانە راستەوخۆ بەشداریکرد لە ئەشکەنجەدانى ئەو زیندانییە سیاسییانەدا. -
بەهۆی بوردومانی فرۆکەکانی سوپای تورکەوە لە شێلادزێ هاوڵاتیەک شەهید بوو
بەهۆی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە لەسنووری ناوچەی شیلادزێ، هاوڵاتییەک شەهید بوو. -
بریندارێکی دیکەی بومەلەرزەکەی شاری وان گیانی لەدەستدا
ئەرجان ئاجاری ١٤ ساڵان کە بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخانەکاندا لە ناوچەی ئەلباکی شاری واندا دەرهێنرابوو، گیانی لەدەستدا. -
لە زاخۆ سێ کەس بە گۆمانی توشبوون بە کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریەوە
لە قەزای زاخۆی سەر بە دهۆک ٣ کەس بە گۆمانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریەوە. -
حکومەتی تورک زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی وان سزا دەدات
حکومەتی تورک لە جێگای ئەوەی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بکات، زیاتر زیانیان پێدەگەیەنێت. بە تایبەتی ئەو گوندانە سزا دەدات کە دەنگیان بە هەدەپە داوە. -
بە هۆی مەترسی کۆرۆناوە خوێندنگاکانی کەمپی مەخمور داخران
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوودی (مەخمور) بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، باخچەی منداڵان، خوێننگاکانی سەرەتایی و ئامادەیی بۆ کاتێکی نادیار داخران و پشوو ڕاگەیەنرا. -
لە وان مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە
لە وان و ناوچەکانی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن. -
مانگی سووری کوردستان بانگەوازی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی خۆی و وان کرد
مانگی سووری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوی هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی شاری وانی باکوری کوردستان و شاری 'خۆی' رۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازییەکی بلاو کردەوە. -
هەر یەک گەریلاکانی هەپەگە شەهید رێزان و شەهید هارون لە مەخمور بەبیر هێنرانەوە
هەر دوو گەریلای شەهیدی هەپەگە رێزان جودی و هارون گۆیی لە ناوەندی کەسوکاری شەهیدان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی (مەخمور) بە مەراسیمێکی شایستە بەبیر هێنرانەوە. هاوکات تەرمی شەهید رێزان جودی بە مەراسیمیکی شایستە بە خاک سپێردرا. -
ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش لە کەرکوک بەخۆڕایی دەمامک دابەش دەکەن بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا
لە شاری کەرکوک کۆمەلێک گەنجی شارەکە خۆبەخشانە هەستاون بە بەخشین و دابەشکردنی دەمامک بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. -
ئاکەپە فەرمان دەدات و قەیوم جێبەجێی دەکات!
لە شاری وانی باکوری کوردستان، رێکخستنی ئاکەپەی شارەکە فەرمان دەدات بە قەیومی شارەوانی و قەیومەکەش کرێکارەکان لە کار دوور دەخاتەوە و دەریان دەکات. -
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پارێزگاری کەرکوک دەوامی فەرمانگەکانی ڕاگرت
بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک دەوامی فەرمانگە و خویندنگاکان بە فەرمی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیرا. -
هەپەگە:لە خواکورک ٨ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار ٢٣ی ئەم مانگە لە خواکورک لە چوار قۆڵەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٨ سەربازی تورک کوژران. -
لە سلێمانی و کەرکوک بە هۆی کۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن ڕاگیرا
بە هۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە کەرکوک و بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە سلێمانی لە خوێندنگاکان پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا. -
لە مەراسیمێکدا خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە مەراسیمی ساڵرۆژی شەهیدبوونی گەرمیان، خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی. -
زیندانیانى ئاسایى بە هاندانی بەرپرسان هێرشیان کردە سەر زیندانیانی سیاسیى کورد
بەهۆی هاندانی بەرپرسی بەشی گەنجانی زیندانی ورمێ، تۆمەتبارانی ئاسایى ئەو زیندانە هێرشیان کردە سەر ٧ زیندانى سیاسیی کورد لەو بەشدا و پێکدادان روویدا. -
لە شاری کەرکوک ٤ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکران
دوای شاری نەجەف لە شاری کەرکوکیش حاڵەتی ڤایروسی کۆرۆنا تۆمارکران. -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان هاوکاریی بومەلەرزەلێدراوانی خۆی بکات
کەجەکە لەبارەى بومەلەرزەکەى خۆی لە رۆژهەڵاتى کوردستان رایگەیاند "بەبێ ئەوەى داواى هاوکاری لە دەوڵەت بکەن، دەبێت گەلەکەمان و رێکخراوەکانى هاوکاری و پشتیوانى لەو کەسانە بکەن، کە پێویستییان بە هاوکاری هەیە". -
گوندییەکانى خۆی نیگەران و ناڕازین؛ بێحاڵ و ماڵن و چاوەڕێی هاوکارین
دەیان گوند لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆی بومەلەرزەکەى ٢٣ی شوباتەوە رووخاون. پەیامنێری ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لە گوندی کۆرتاناڤا چاوپێکەوتنى لەگەڵ بومەلەرزەلێدراوان ئەنجامدا. -
'داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەناو 'پەنچە' دا دەخنکێنین
گەریلاکانی جەنگی حەفتانین ڕایانگەیاند، حەفتانین بۆ تورکی داگیرکەر دەکەن بە گۆڕستان. -
زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکەى رۆژهەڵاتى کوردستان داواى هاوکاری دەکەن
زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکەى ناوچەى خۆی و گوندەکانى دەورووبەری داواى هاوکاریى خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانى رژێمى ئێران کەمن و بەشی پێویستیى زیانلێکەوتوەکان ناکات. -
ناوچەی 'خۆی' دەهەژێت، زیانەکان گەورەن و هاوکارییەکان کەم!
لە باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چەندین بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک روویانداوە. بە دەیان گوند دارووخاون و بە سەدان کەس بریندار بوون و هاوکارییەکانیش کەمن.