کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
باسی ئەوە دەکرێت گروپێکی داعش چووەتە ناو شاروچکەی مەخموور
بە پێی زانیاریەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو گروپێک کە دەوترێت چەتەی داعشن، بە دزیەوە چوونەتە ناو شاروچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ. -
سوپای تورک لە ئامەد و چەولیک دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ئامەد و چەولیک دەستی بە ئۆپڕاسیۆن و هێرشی سەربازی کرد. -
بە بۆنەی چالاکییەکەیانەوە پیرۆزبایی لە فەرماندەی هەرێمی سەرحەد کرا
فەرماندەی گواستنەوە و ئیدارەی باکور بە بۆنەی چالاکییەکەی فەرماندەی هەرێمی سەرحەد لە ٢ی ئازاردا کە لە ئەنجامدا ٧٩ سەربازی تورک کوژران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە کرد. -
پەرلەمانتارانی کەرکوک لەگەل پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوە
پەرلەمانتارانی سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکوک لەگەل پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی شارەکە. -
بایک: تورکیا زۆر تەنگاو بووە بۆیە رێگای بە چاوپێکەوتن دا – ١ -
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە سەرنجی خستەسەر "هۆکارە سیاسییەکانی" لێدوانەکان لەبارەى ئاگرکەوتنەوە لە ئیمراڵی و وتی "زۆر تەنگابووبوون، بۆیە ناچار بوون رێگا بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بدەن". -
٨ ی مارس له كهسایهتیی ژنانی كورد تهنیا به پیرۆزباییەك دهرباز ناكرێت
ئهمڕۆ ٨ ی مارس به پێشانگایهتی ژنانی كورد بەڕاستی گهیشتووهته ئاستێكی جێاواز. -
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە خواکورک بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک شەهید بوون و رایگەیاند، تێکۆشانی هاوڕێکانیان سەردەکەوێت. -
مزراکلی:" ئەم زاڵمانە لە ماوەیەکی نزیکدا رادەکەن"
سەلچوک مزرابلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد کە سازی ٩ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم زاڵمانە لە ماوەیەکی نزیکدا رادەکەن. -
بازیان، مەراسیمێک بۆ شەهید شنیار کاوە بەڕێوە چوو
لە شارۆچکەی بازیانی سەر بە سلێمانی مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا-ستار شنیار کاوە ناسراو بە سارینا ساریا بەڕیوە چوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوو. -
نەورۆز لە ئامەدەوە دەستپێدەکات
ستارتی جەژنی نەورۆز لە ١١ی ئازارەوە لە ئامەدەوە دەستپێدەکات. لۆگۆی ئەمساڵی نەوڕزیش پێکدێت لە هێمای گۆشەگیری، فشارەکانی سەر زمانی کورد و یەکێتی نەتەوەی. -
٩ ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر مزراکلیدا سەپێندرا
سزای ٩ ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد دا سەپێندرا. -
بڕیاری گرتنی کشاناک و تونجەل درێژ کرایەوە
دانیشتنی دادگایی هەر یەک لە گولتان کشاناک و سەباحەت تونجەل بەڕێوە چوو. لە دانیشتنی دادگاییەکەدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی گرتنی هەر یەک لە گولتان کشانانک و سەباحەت تونجەل درا و دادگاییەکە دوا خرا. -
هەپەگە کاروانێکی سەربازی سوپای تورکی تێکشکاند: ٧٩ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە ئاگری کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیان بە تەواوەتی تێکشکاند. لە راگەیێندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ئاشکرا کرا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٧٩ سەربازی سوپای تورک کوژراون. -
هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانی ژنان بکات
موستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکادا لە سەر ناوی ' هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە سەر بناغەی ئایدۆلۆژی بکات' نووسینێکی بڵاوکردەوە. -
پەیامی ٨ی ئازار لە شاری وان:"ژنان کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین"
لە ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە شاری وان بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنانی کورد کرا کە لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین و کۆتایی پێ بهێنن. -
بە بۆنەی ٨ی ئازار گوڵ بەسەر ژنانی خەباتکاری تەندروستی دابەشکران
رێخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ۸ ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەردا لە شارۆچکەی چەمچەماڵ گوڵیان بەسەر ژنانی خەباتکاری تەندروستی دابەشکرد. -
ئاهەنگی ٨ی ئازار لە سلۆپی: بەرەو ئازادی دەڕۆین
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە لە ئاهەنگی پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە سلۆپی وتی:"ژنان کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن و جەختیشی کردەوە کە دەبێت بە مسۆگەری ئۆجالان ئازاد بکرێت. ئێمە بەرەو ئازادی دەڕۆین." -
رێکخراوی ڕەژاک بە بەخشینەوەی گوڵ لە کەرکوک ٨ی ئازاری پیرۆز کرد
لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-ڕەژاک بە چالاکی گول بەخشینەوە رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد. -
شەڕڤانانی یەژەشە: کۆتایی بە قڕکردنی ژنان دەهێنین
شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە رایانگەیاند، لە دژی توندوتیژی و هێرشەکانی سەر ژنان، دەبێت لە سەرتاسەری جیهان ژنان خۆیان بەرێکخستن بکەن و وتیان:"بە خاوەنداریکردن لە ژنانی بندەست دەتوانین بە یەکەوە کۆتایی بە قڕکردنی ژنان بهێنین." -
لە دەرسیم پیرۆزبایی ٨ی ئازار
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد. -
ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن
لە ناوچەی قۆسەری میردین بە هەزاران ژن ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن. -
لە ئامەد میتینگی ژنان بەردەوامە
لە شاری ئامەد ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بۆنەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان کۆبوونەوە. -
لەبارەی خراپی دۆخی ژنان لە کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرا
لە رۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی چالاکوانی کەرکوک لەبارەی دۆخی خراپی ژنان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا. -
'ژنان خاوەن ئەو هیزەن کە دەتوانن جیهان ڕابگرن'
یەکێتی کۆمونارانی ژنان و هێزی ئازادی ژن ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و داوای بەهێزکردنی بەرخۆدانیان کرد. -
کەجەدە ٨ی ئاداری پیرۆز کرد
کەجەدە بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە رایگەیاند، ژنان لە مێژوودا بە سەرهەڵدان و راپەڕینەکانیان لە دژی عەقڵییەتى پیاو ئەوەیان سەلماندووە، کە هەرگیز سەریان دانەناوەندووە و سەریش دانانەوێنن.