کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"دەبێت کولتورى بەرخودانى نێونەتەوەیى بئافرێنین"
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا رایانگەیاند، ژنان خاوەنی ئەو هێزەن، کە هەبوون و بەرخودانى خۆیان لە هەموو شوێنێکدا دەچەسپێنن. راشیانگەیاند، دەبێت کولتورى بەرخودانی نێونەتەوەیى بئافرێنرێت. -
دووەم حاڵەتى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە. -
یەژەشە: ئێمە ژیانی ئازاد دەخوڵقێنین
فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین تۆلەی ژنانی ئێزدی و ژنانی ڕەنجبەری جیهان بکەینەوە." -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر: دەبین بە هاوار و دەنگی ئەو ژنانەی کە بێدەنگن
ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێڕای پیرۆزباریی ٨ی ئازار لەسەرجەم ژنانی جیهان، راشیگەیاند، لەکاتێکدا ئەوان کار بۆ بەڕێکخستنکردنی ژنان دەکەن هەزاران ژن لە چیاکان بۆ ئازادیی مرۆڤایەتی دەجەنگن و بە هەوڵەکانمان دەبینە هاوار و دەنگی ئەو ژنانەی کە بێدەنگن. -
'ژنان جیهانیان بونیاد نا، هەر ئەوانیش دەیپارێزن و ئازادی دەکەن'
پارتی ئازادی ژنانی کوردستان رایگەیاند، بە تیکۆشانی ٨ی ئازار سڵاو دەنێرن بۆ هەموو ژنان جیهانی و پەیامی خۆڕاگرییان پێشکەش دەکەین و وتیشی،'ژنان جیهانیان بونیاد نا، هەر ئەوانیش دەیپاریزن و ئازادی دەکەن'. -
روکەن: خۆڕاگری ژنان، فاشیزم و گۆشەگیری تێکدەشکێنێت
زەرین روکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، خۆڕاگری ژنان، ئازادی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و گۆشەگیری و فاشیزمیش تێکدەشکێنێت و وتی:"هێزێکی گەورەمان هەیە و کاتی ئەوە هاتووە ئەو هێزە بەکار بهێنین." -
کەجەکە داوای لە هەموو ژنان کرد تێکۆشان بەهێز بکەن
کەجەکە ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی ژن بەهێز دەبێت و سەدەی ٢١ کۆتایی لە هەرجۆرە سیستمێکی پیاوسالاری دێت. کەجەکە داوای کرد ژنان لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تێکۆشان گەش بکەن. -
دەدە: دەستگیرکردنی هاوسەرۆکەکان لە مێردین سیستماتیکە
ئۆمید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتی، "لە مێردین هاوسەرۆکەکانی شارەکە بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستگیردەکرێن." -
گەریلا تی ڤی چالاکی گردی لێلیکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی ٢١ی شوباتی گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی خواکورکی، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤ سەرباز کوژراون. -
یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە هەولێریش تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک لە سلێمانی، لە شاری هەولێریش حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە ژنێکی تەمەنی ٣٣ ساڵە. -
هاوکات لەگەڵ چاکبوونەوەى ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە کەروک رێوشوێنەکان بۆ پاراستنى هاووڵاتییان بەردەوامە
پاریزگای کەرکوک بە وەکالەت چاکبوونەوەی ٣ تووشبوو لە کۆی ٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند. -
سوپای تورک گوندێکی ڕۆژئاوا و گوندێکی باشووری تۆپباران و بۆردوومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی سەر بە تەل تەمر و لە باشووریش گوندێکی سەر بە هەرێمی برادۆستی تۆپباران و بۆردوومان کرد. -
بڕیاری گرتن بۆ هاوسەرۆکێ نوێ و هاوسەرۆکێ پێشووی هەدەپەی مێردین دەرکرا
بڕیاری گرتن بۆ پەریخان ئاغائۆغلۆ هاوسەرۆکی هەدەپەی مێردین و موسا ئالکان هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مێردین دەکرا کە لە مانگی شوباتدا لە مێردین دەستگیرکرابوون. -
لە بناری قەندیل بە ئاهەنگێک ٨ی مارس پیرۆزکرا
ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی ژنان، کە لە لایەن ڕژاکەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، بە خوێندنەوەی وتار و گورانی و چالاکی جۆربەجۆر کۆتایی هات. -
لە ناوچەی ستەوری مێردین ٥ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی ستەوری میردین ٥ کەس دەستگیرکران. -
ڕێگری لە بەخاکسپاردنی تەرمی حاجیزادە کرا
دوای شەش مانگ تەرمی کوبار حاجیزادە گەریلای یەژاستار کە لە لیجە شەهید بوو ڕادەستکرایەوە، بەڵام ڕێگری لە بەخاکسپاردنی تەرمەکەی کرا. -
گروپی ژینگە دۆستانی کەرکوک هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیارکردنەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا دەستپیکرد
ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش لە شاری کەرکوک هەڵمەتێکیان دەستپیکردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیانی شارەکە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە. -
لە ئامەد ئۆپڕاسیۆنی سەربازی و لە ئەدەنەش بڕیاری 'قەدەغە'
سوپای داگیرکەری تورک لە گەڕەکەکانی سەر بە ناوچەی لیجە و حەزرۆی ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە. هاوکات لە شاری ئەدەنەش هەرچی چالاکی و گردبوونەوە هەیە، قەدەغەی کردووە. -
لە عەفرین ٧ چەتە کوژران و ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە هەر یەک لە ناوچەکانی رەجۆ، بلبل و شێراوای سەر بە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران. -
گەریلا دەوران باسی نوشیندا ئامەدی کرد
گەریلا دەوران باسی لە یەکێکە لە گەریلاکانى یەژاستار بە ناوی نوشیندا ئامەد کرد، کە ساڵی ٢٠١٩ شەهید بووە. -
هاوسەرۆکى دەبەپە: پێویستە لە پێش هەموو شتێکەوە تورکیا لە دەسەڵاتى فاشیست رزگار بکرێت
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکى دەبەپە رایگەیاند، ئاکەپە بە هۆی سیاسەتى شەڕەوە لە زۆنگاودا چەقیوە. راشیگەیاند "دەبێت وڵات لەو هاوپەیمانییە فاشیستییە رزگار بکرێت و ئەوەش بە هاوپەیمانیى دیموکراسی بەدی دێت". -
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی رانیه
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی راپەرینە مەزنەکەی رانیە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. -
لە باشوری کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە رێگای نێوان چوار شارۆچکە داخرا
بە مەبەستی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رۆژ بە رۆژ لە باشوری کوردستانیش وەکو وڵاتانی دیکە، رێکار و رێوشوێنی نوێ دەگیرێتە بەر. لەم چوارچێوەیەدا ریگای نێوان (وەرتێ - رانیە ) و (گۆجار - پشدەر) تاكو كاتێكی نادیار داخرا. -
ژنانی کورد لە ئەرمینیا بۆ ٨ی ئازار بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
یەکێتی ژنانی ئازاد کە لە ئەرمینیا خەبات دەکات، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە گوندی ئاراکسی سەر بە ئارماڤیر چالاکیەکی ساز کرد و تێیدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە. -
لە باشوری کوردستان رێکارەکان توندتر دەبنەوە، رێوڕەسمە ئایینیەکان راگیران
بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی باشوری کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێوڕەسمە ئاینیەکان لە کڵێسا و مزگەوت و پەرستگاکان، بە نوێژی هەینیشەوە.