کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لێدوانێکی بڵاو کردەوە
ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە کەرکوک لە ساڵڕۆژی كۆمەڵكوژی و کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دا لێدوانیکی بڵاو کردەوە. -
یادی زولکوف گەزەن کرایەوە: پێویسە ئاگاداری هێزەکەمان بین
یادی زولکوف گەزەن کرایەوە کە لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکی ئەنجامدابوو. -
لە باکووری کوردستان و تورکیا یادی شەهیدانی هەلەبجە کرایەوە
لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەلەبجە کرایەوە. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی مەتینا دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کە ئامانجی شەهیدانە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەین." -
جهمیل بایک: ئاكهپه له لاوازترین قۆناغی ژیانی خۆیدایه - ١ -
جهمیل بایک هاوسهرۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هاووڵاتی باسی پێشهاتەکانى کوردستان و ناوچەکە و دۆخی کورد و پلان و بەرنامەى تێکۆشانی ئەم قۆناغەى بزووتنەوەى ئازادیى کرد. -
٣٢ ساڵە خوێن لە برینی هەڵەبجە دەچۆڕێت
کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بەشێکە لە قڕکردن و سڕینەوەى کورد، کە لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى ئەنفال دا روویدا. دەیان ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا خوێن لە برینی هەڵەبجە دەچۆڕێت. -
تەڤگەری ئازادی: جینۆسایدی ههڵهبجه پهڵهیهكی ڕهشه بهتهوێڵی سیستهمی دهسهڵاتی جیهانی و داگیركهرانی كوردستانەوە
دهستهی بهڕێوهبهرایهتی تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگهی كوردستان بە بۆنەى ٣٢هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردن هەڵەبجە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
لە ستەوری مێردین ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە گەڕەکی بارمان لە ناوچەى ستەوری مێردین ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز پیرۆزکرا. -
قەیومەکانى ئاکەپە مزگەوتەکان لە دژی کۆرۆنا دەرمانڕێژ دەکەن و هیچ بۆ کڵێسەکان ناکەن
قەیومەکانى ئاکەپە، کە لە رێگەى دەسەڵاتی حیزبەکەیانەوە دەستیان بەسەر شارەوانییەکانى گەورە شاری وان و ئارتەمێنت دا گرتووە، مزگەوتەکان لە دژی کۆرۆنا دەرمانڕێژ دەکەن، بەڵام هیچ بۆ کڵێسەکانی ئەو شارانە ناکەن. -
سوپای تورک لە سێ گوندی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ٣ گوندی ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد. -
پێنج حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باشوری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ٥ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند. -
کوردستان بۆ کورد قەدەغە و بۆ ئاکەپەییەکان ئازادە!
لە شاری وان و جۆلەمێرگ ١٢٣٠ رۆژە قەدەغەی هەموو جۆرە چالاکییەکی دیمۆکراتیک بەسەر کورد و هێزە دیمۆکراتەکاندا سەپێندراوە، بەڵام هاوکات بۆ ئەندامانی ئاکەپە و لایەنگرانی هەموو شتێک ئازادە. -
لە کەرکوکیش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێندرا
دوای هەر یەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و هەلەبجە، لە شاری کەرکوکیش بە مەبەستی بەرنگاربوونەو ەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیێندرا. -
حەشدی شەعبی بریندارەکانی لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک چارەسەر دەکات
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پیکراو لەناو نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک، حەشدی شەعبی چەند قاوشێک (ژورێک) لەناو نەخۆشخانەکە جیادەکاتەوە و بە نهێنی چەند کەسانێک لەو بەشە چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێت. -
لە ئەرمینیا ئاهەنگەکانی نەورۆز هەڵوەشێنرانەوە
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ئەرمینیا لە لایەن دەزگا کوردیەکان هەڵوەشێنرانەوە. -
حاڵەتێکی نویێ کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ لە پارێزگای سلێمانی لە دواى گەڕانەوەى ئەنجامی پشکنینەکانى دەرکەوتووە، هەڵگری ڤاێرۆسی کۆرۆنایە. -
'پێویستە وڵامی داواکاری گەلەکەمان بدەینەوە'
سینان چیفتیۆرەک سەرۆکی کەکەپە ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داواکاری نەتەوەی دیموکراتیک و هەبوونی کورد ڕەتدەکرێتەوە و وتی، "ئەوەش هۆکاری سەرەکیە کە یەکبگرین. ئێمە بەم شێوەیە نزیکی پرسی یەکێتی نەتەوەیی دەبین." -
یەکەکانی تۆڵە لە نسێبین چالاکییان ئەنجامدا
یەکەکانى تۆڵەى شەهید سۆرخوین لە دژی کارگەیەک، کە کاری بۆ سوپای تورکی داگیرکەر دەکرد چالاکییان ئەنجامدا. -
کەنەکە: بۆ ئەوەی هەڵەبجەیەکی تر درووست نەبێت پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە رێکبکەون
کەنەکە بە بۆنەى ٣٢هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بۆ ئەوەی هەڵەبجەیەکی تر درووست نەبێت پێویستە هێزە سیاسیەکانی کوردستان پێکەوە رێکبکەون و پێکەوە خاوەندارێتی لە هەموو کوردستان بکەن. -
جان: رێپێوانی شۆڕش و ئازادیی گەلان سەردەکەوێت
فەرزاد جان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی (هەبەدەهە) شیکاریی بۆ ٥هەمین ساڵی دامەزراندنی بزووتنەوەکەیان کرد و وتی "ئێمە خاوەنداری لە نەریت و رێگاکەى دەنیز و ماهیرەکان دەکەین و لەسەر هێڵی شۆڕش تێدەکۆشین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین". -
داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کارمەندە بێسەروشوێنکراوەکانی تەندروستی کرا
لە ئامەد و ئێلح چالاکییەکانی گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکان بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشێندرانەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێکدا داوای ئاشکراکردن چارەنووسی بێسەرشوێنکراوەکانی کرد. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورد شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد. -
لە دێرک ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە دێرکی چیای مازی بۆ پیرۆز راگرتنی یادی نەورۆز، ئاگری نەورۆز کرایەوە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەر خواکورک و مەتینایان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی خواکورک و مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. -
خراپی دۆخی تەندروستیى زیندانیانی کورد لە زیندانیەکانى کۆماری ئیسلامیدا
دۆخی تەندروستیی ٣ کەس لەو ١١ زیندانییە سیاسییە کوردە، کە لە مانگرتندان خراپە.