کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سەبری ئۆک: داگیرکەریی سەدە لە قۆناغی تێکشاندن و پاکتاوبووندایە
سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی، پاکتاوکردنى فاشیزمی ئەردۆغان دەبێتە هۆی پاکتاوکردنی داگیرکەریی سەدە. وتیشی "پێشهات و گەشەسەندنەکان رێک بەو رێڕەوەدا دەڕۆن. رەنگە ئەمەش دوا شەڕی ئێمە بێت لەگەڵ کۆماری تورکیادا". -
کەجەکە: ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکاندا شەهید بوون لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین
کەجەکە: هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان و هاوکارەکانیان هەرچەندە لەدژی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکاندا شەهید بوون، لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ئێمەدا دەژین و گۆڕی ئەو هێزانەش هەڵدەکەنرێت. -
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی: پێویستە سەلچووک مزراکلی ئازاد بکرێت
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە ئامەد رایگەیاند، پیویستە سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی. -
هاتووچۆی ناو شار لە هەولێر و سلێمانی راگیرا و داوا دەکرێت کەس لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت. -
لە سەمسوور ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٣ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە سەمسوور ٣ کەس دەستگیرکران. -
HBDH: ئێستا کاتی شۆڕشە!
HBDH لە چوارەمین ساڵی تێکۆشاندا بانگەوازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم کرد و ڕایگەیاند، ئێستا کاتی شۆڕشە. -
بزووتنەوەى ژنانی ئازاد: بودجەى شەڕ هۆکاری گیان لەدەستدانەکانە
بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژەئا) رایگەیاند "ئەو بودجەیە دەوڵەت لە بریی تەندروستی بۆ شەڕ خەرجی دەکات، بووەتە هۆی مردنی هەزاران کەس" و داوایکرد، زیندانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئازاد بکرێن. -
لە ٥ شاری باکووری کوردستان دەیان پارێزەر و موەکیل و پاسەوان دەستگیرکران
لە شارەکانى رحا، شرنەخ، ئامەد و وان دەیان پارێزەرە، موەکیل و پاسەوانی زیندان دەستگیرکران. -
٥ رۆژە ٢ زیندانیی سیاسیی ژن لە زیندانی سنە لە مانگرتندان
پەروین ئەدوایى و فەریدە وەیسی دوو چالاکوانی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی کورد لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ماوەى ٥ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە. -
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک هەرێمەکانى پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانى گارە، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا. -
دەوڵەتى تورک دواى ٩٦ رۆژ تەرمی گەریلایەکى رادەستى بنەماڵەکەى کردەوە
تەرمی زەهرا ئەریلماز گەریلای یەژاستار دوای ٩٦ رۆژ لە شەهیدبوونی رادەستى بنەماڵەکەى کرایەوە و لە گەمارۆی هێزەکانى پۆلیسدا بەخاکسپێردرا. رێگاش نەدرا خزمان و ناسراوان بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەى ببن. -
سەبری ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە
سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. -
بایک: دەبێت نەورۆزى ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی هەڵوێست لە دژی دەوڵەتى تورک –بەشی دووەم و کۆتایی-
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە "بەرنامەى تایبەت"ی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ نەورۆزی ٢٠٢٠ و سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتى تورک لە کوردستان کرد. -
بایک: دەبێت نەورۆزى ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی هەڵوێست لە دژی دەوڵەتى تورک – ١ -
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەشی دووەمی "بەرنامەى تایبەت"ی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ نەورۆزی ٢٠٢٠ و سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتى تورک لە کوردستان کرد. -
دەوڵەتى داگیرکەری تورک سزای ٦ ساڵ زیندانیى بەسەر راجی بیلیجی دا سەپاند
دەوڵەتى داگیرکەری تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر راجی بیلیجی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى کۆمەڵەى مافەکانى مرۆڤ (ئیهەدە)دا سەپاند. -
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ١٢ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیی دا لە ئامەد و رحا ١٢ کەسی دەستگیرکرد، کە ٩ کەسیان پارێزەرەن. -
هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر دەستگیرکرا
هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر، کە لەلایەن دەسەڵاتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە پۆستەکەى و شارەوانییەکەى داگیرکرابوو، ئەمڕۆ خۆیشی دەستگیرکرا. -
بایک: تورکیا زۆر تەنگاو بووە بۆیە رێگای بە چاوپێکەوتن دا – ٢ -
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە سەرنجی خستەسەر "هۆکارە سیاسییەکانی" لێدوانەکان لەبارەى ئاگرکەوتنەوە لە ئیمراڵی و وتی "زۆر تەنگابووبوون، بۆیە ناچار بوون رێگا بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بدەن". -
لە باشوری کوردستان هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان راگیرا
بە بڕیاری حکومەتی باشوری کوردستان هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان راگیرا. -
لە هەولێر ٢ توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران –نوێ کرایەوە-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان توشبوونی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر ڕاگەیاند، کە هەردووکیان کەسی نزیکی ئەو خوێندکارەن کە لەوڵاتی ئێران گەڕابوویەوە. -
فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە
لە گوندێکی سنوری پارێزگای دهۆک، فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک کەوتە خوارەوە و تێکشکا و فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئێستادا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. -
دانیشتنی دادگاییکردنی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی پاسوور بەڕێوەچوو
دانیشتنی دادگاییکردنی محەمەد فاتیح تاش و فاتما ئای هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی پاسوور بەرێوەچوو کە لە ئەرکەکەیان دوورخرابوونەوە. -
ئەوانەی چوونە مەخمور بەنگلادشی بوون نەک چەتەی داعش
شەوی ڕابردوو ڕاگەیەنرا گروپێک چەتەی داعشن، بە دزیەوە چوونەتە ناو شاروچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڵام ئەوان ٤ کەسی خەڵکی بەنگلادیش بوون. -
کەنەکە: پێویستە چاو بە بڕیاری کەیسی هۆقەبازدا بخشێندرێتەوە
کەنەکە ناڕەزایی لە بەرانبەر بڕیاری دادگای هەولێر بۆ لەسێدارەنی مەزڵوم داغ و محەمەد بەشکسز دەربڕی و ڕایگەیاند، پێویستە بڕیارەکە هەمواربکرێتەوە و ژیانی ئەو کەسانەش بپارێزرێت. -
ئاگری نەورۆز لە مێردین هەڵکرا
لە گەڕەکێکی ناوچەی ستەوری مێردین یەکەمین ئاگری نەورۆزی ئەمساڵە هەڵکرا.