کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەدەغەکارییەکانى ئاکەپە بووە هۆی مرداربوونەوەى سەدان سەر ئاژەڵی هاووڵاتییانى جۆلەمێرگ
بەهۆی قەدەغەکردنى لەوەڕگە و کوێستانەکانى جۆلەمێرگ لە هاووڵاتییان، سەدان سەر ئاژەڵی هاووڵاتییان مردار بوونەوە. -
ئیپەک یوز: هێرشەکان بەهێزترمان دەکات
نەجدەت ئیپەک یوز پەرلەمانتاری ئێلحی هەدەپە لەبارەى هێرشە پاکتاوکارییە سیاسییەکانی دەوڵەتى تورکیاوە وتى "بۆ ئەوەى دەستکەوتەکانمان لە بازنەیەکى بچووکدا سنووردار بکەن هێرشەکان ئەنجام دەدەن، بەڵام بە پێچەوانەوە هێرشەکان بەهێزترمان دەکات". -
لە شەمزینان و بایزید گەریلا گورزی لە دوژمن دایەوە
هەپەگە ڕایگەیاند: لە چالاکیی گەریلاکیانیان لە چەلێ و ئۆپەراسیۆنی دوژمن لە ئاگری گورزی قورس لە دوژمن دراوەتەوە و ۳ سەربازیان کوژراون. -
لە ئامەد ٢٥ کەس زیندانیکران و ١٠٠ کەسیش ئازاد کران
لە ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیی دەوڵەتى تورکیادا، لە ناوەندی ئامەدەوە بەڕێوەدەچێت، ١٤١ کەس دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٥ کەسیاندا سەپێنرا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریشیان "بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێرى دادگادا" ئازاد کران. -
نەپەگە فەرماندەیى ئەیالەتى جیلۆی بەهۆی چالاکییە سەرکەوتوانەکەیانەوە پیرۆزکرد
فەرماندەیى بڕیارگەی ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) چالاکیى رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەمی هێزەکانى گەریلای لە ئەیالەتى جیلۆی هەرێمی چەلێ بە "چالاکییەکی سەرکەوتوانەیە بەپێى رۆحی نوێى هاوچەرخ و تاکتیکەوە" پێناسە کردووە. -
دەوڵەتی تورکیا لە وان ١٥ کەسی زیندانیکرد
دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیى گەلی کورد دا لە وان ١٥ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٣ کەسیان ئەنجوومەنی گەڕەکەکانن. -
هه‌په‌گه: له باكوور و باشووری كوردستان ١٦ سه‌رباز و ئه‌ندامێكی ژیته‌م كوژران
هه‌په‌گه ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلای له ناوچه‌كانی چه‌لێ، بارزان، سیده‌كان، هه‌ره‌كۆل و قلابانی ئاشكرا كرد. هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له چیای جوودی ئه‌ندامێكی ژیته‌م به سزا گه‌یه‌نراوه. -
سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌وانه ده‌ستگیركراوه‌كان برانه دادگه
ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانی باكووری كوردستان كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوون، برانه دادگه. -
تۆڕی مافی مرۆڤ ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر شاهۆ و هه‌ورامان ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر سنووری چیای شاهۆ و ناوچه‌ی هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له گردی كۆردینه دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دا. -
ئۆجالان چیى لەبارەى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى و وێستگەکانی و ئەنجامدەرانییەوە وت؟ - بەشی دووەم
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ١٥ ساڵ پێش ئێستا ئامار و زانیارییەکانى سەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتى، وێستگەکانی، ئەنجامدەران و رۆڵگێڕەکانی و ئامانجی پیلانگێڕییەکە خستبووەڕوو. -
لە دێرسیم و زاگرۆس ٢ گەریلا شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، ٢ گەریلای یەژاستار لە دێرسیم و زاگرۆس شەهید بوون و یادیانی بەرز راگرت. -
لە چەلێ و بارزان ١٠ سەربازی تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ و شاخی خودێ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردستان گورزی قورسیان لە سوپاى داگیرکەرى تورکیا وەشاند. لەو چالاکییانەدا بەلانیکەمەوە ١٠ سەربازی سوپاى تورکیای داگیرکەر کوژراون. -
هێرش و تەقینەوە لە داقوق
لە ناوچەی داقوق لە کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا و ٢ ئەندمى حەشدى شەعبی کوژران و هێرشیش کرایە سەر مالی ئیدریس حەجی بەرپرسی رێکخستنى یەکێتى لە داقوق. -
هێرشى ئاسمانیى تورکیا بۆ سەر سیدەکان
سوپاى تورکیا کاتژمێر ٢٠:٠٠ی شەوی رابردوو چیایى کەوێت و دەورووبەری لە سیدەکان بۆردومانکرد. -
دەوڵەتی تورکیا لە ئامەد ١٣ کەسی زیندانیکرد
دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد و ٨ شاری تردا ئۆپراسیۆنێکى تری پاکتاوی سیاسیى لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا. رۆژی پێنجشەممە ١٣ کەس لە دەستگیرکراوانى ئەو ئۆپراسیۆنە، کە یەکێکیان رۆژنامەنووسە برابوونە بەردەم دادگا و سزاى زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو. -
هه‌په‌گه: هه‌ڤاڵ مه‌دیا و عاكیف دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا و گه‌ریلا عاكیف برووسك له ناوچه‌ی باگۆك شه‌هید بوون. -
له سیده‌كان تا سێرت چالاكی گه‌ریلا؛ ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا له ناوچه‌كانی سێرت، لێلیكان، چه‌لێ، بارزان و سیده‌كان لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
ڤیدیۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى تورکیا، کە لەلایەن گەریلاوە خرایە خوارەوە
فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى سوپاى تورکیا لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لەلایەن هێزەکانى گەریلاوە خرایە خوارەوە. -
یەکەى قەناس بەدەستى گەریلا لە شاخی خودێ چالاکیى لە دژی سوپاى تورکیا ئەنجامدا
یەکەی قەناس بەدەستى هێزەکانى گەریلا لە شاخی خودێ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیا کوژرا. -
لە لێلیکان چالاکیى گەریلا؛ ٤ سەربازى تورکیا کوژران
لە ٢ چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکانى برادۆست لە باشووری کوردستان ٤ سەربازی تورکیا کوژران. -
نەپەگە: چالاکییەکەى چەلێ ئەنجامگیر و سەرکەوتو بوو
فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) لەبارەى چالاکیى گەریلا لە چەلێ، کە ٦ سەربازى تورکیاى تیادا کوژرا، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا و پەردەپۆش کردنەکانی پەدەکە!
تورکیا بەناوی شەڕی پەکەکە لە باشووری کوردستان هاووڵاتییانی مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکات و پەدەکەش تاوانەکانی تورکیای داگیرکەر دەشارێتەوە. -
ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له باكووری كوردستان ماوه‌ی ٩ ساڵه به‌رده‌وامه
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی كوردانه، به ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له دژی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرد. -
ڕێبوارێكی تێكۆشانی بێ كۆتایی؛ ده‌نیز یوكسه‌ل
گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌نیز یوكسه‌ل كه له ناوچه‌ی هه‌زرۆ-ی باكووری كوردستان شه‌هید بوو، به كه‌سایه‌تیی پێ‌داگر و به‌رپرسیارانه‌ی خۆی، جێی خۆی له هۆش و دڵی خه‌ڵكدا كرده‌وه.