جڤاك
دوایین ھەواڵ
-
پەروەردە و خوێندن بە بێ ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر؛ نا یەکسانی زیاتر دەبێت
لە سەرتاسەری جیهاندا ٨٠٠ ملیۆن منداڵ کۆمپیوتەریان نییە و لەبەر ئەوەش ناتوانن لە دوورەوە سوود لە پەروەردە وەربگرن و ئەوەش رووبەڕووی کێشەى گەورەى کردوونەتەوە. -
کۆمیتەى ژینگەى کۆدار: پاراستنی دارستانهكانی زاگرۆس ئهركێكی نهتهوهییه
کۆمیتەى ژینگەى کۆدار راگەیاندراوێکى لە دژی لەناوبردن و تاڵانکردنی دارستانەکانى زاگرۆس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاراستنی دارستانهكانی زاگرۆس ئهركێكی نهتهوهییه. -
تاڤگەیەکى هەزاران ساڵە بەهۆی بەنداوێکەوە وشککرا
تاڤگەى سان رافایل بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک لە وڵاتی ئیکوادۆر لە ئەمریکای لاتین وشکی کرد. ئەو تاڤگەیە گەورەترین تاڤگەى ئیکوادۆرە و هەزاران ساڵ تەمەنی هەبوو. -
مەترسییەکانی بەکارهێنانى موادی کیمیاوی لە کشتوکاڵی تورکیادا
ردڤان توران پەرلەمانتاری هەدەپەی مێرسین لەبارەى بەکارهێنانی دەرمان لە کشتوکاڵدا وتی "ئەوە دەرمان نییە، بەڵکو ژەهرە. ئێمە لە دژی بەکارهێنانى ژەهرین". -
کەنەکە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سەقز دەکات
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سەقز دەکات. -
پرسەی کۆچی عەبدولخالق عەبدوڵا لە کەرکوک بەڕێوەچوو
عەبدولخالق عەبدوڵا کەسایەتی وڵاتپارێز و باوکی گەریلا هەرسین، لە پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بوو لە شاری کەرکوک. ئا:ئەحمەد کەرکوکی -
هاوسهرگیریان کردوتهوه بە بههانهیهک بۆ پاراستنی ژینگە
کچ و کورێکی ئوستراڵی بە بریارێکی سەرنج ڕاکێش ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنن کە دەکەوێتە خزمەتی ژینگە. -
لە ئەوروپا چەندین جۆری دار و درەخت مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە
یەکێتیی پاراستنی سروشتی جیهانی (ئای یو سی ئێن – IUCN) ڕایگەیاند، دوو لەسەر پێنجی دار و درەختە جۆراجۆرەکان لە ئەوروپا و سێ لەسەر چواری دار و درەختە نوێ جۆراوجۆرەکان ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بوونەتەوە. -
٧٥ ساڵە خەریکی مسگەرییە
محەمەد نەزیر لە منداڵییەوە شاگردی مسگەریی کردووە. ئێستا ٧٥ ساڵە لەو پیشەیە بەردەوامە و وتی، بیر لە ڕۆژانی ڕابردووی دەکاتەە و بۆ ئەوەی پیشەکەی ون نەبێت، هەتا کۆتایی تەمەنی خەریکی مسگەری دەبێت. -
٧٠ ساڵە لە دەشت و چیا ئاژەڵ دەلەوەڕێنێت
عادل یڵدزی تەمەن ٨٠ ساڵ لە ناوچەی پاسووری ئامەد ماوەی ٦٥ ساڵە شوانە و هاوژینەکەشی بەناوی دلشاد یڵدز ٥٠ ساڵە بێریڤانی دەکات. بنەماڵەی یڵدز ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژەڵداری سەختە و وتیان: "بەڵام دیسانیش بۆ ئێمە جامۆڵکە دۆیەک هەموو شتێکە". -
لە لوزێرنى سویسرا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە حەسکێف رێکخرا
کوردان و گەنجانی سۆسیالیست لە شاری لوزێرنی سویسرا لە دژی بەنداوی ئیلی سو، کە دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنى حەسکێف چالاکییەکیان رێکخست. -
لە سویسرا لە دژی نەژادپەرستی پێشبڕکێى تۆپی پێ بەڕێوەچوو
بە پێشنگایەتیی ڕێکخراوە ئەنتەر ناسێۆنالیست و دەژە فاشیستەکان لە سویسڕا لە دژی نەژادپەرستی تۆپی پێ بەرێوەچوو. -
خەونی منداڵانى عەفرین لە ئۆسلۆ نمایش کرا
هونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخان لە ناوەندی هونەریى ئاکیرشوس لە شاری ئۆسلۆی پایتەختى نەرویج تابلۆی منداڵانى عەفرینى کۆکردەوە و لە پێشانگایەکەدا نمایشی کردن. -
حەسکێف بووە رۆژەڤی میدیاکانی فینلەند و سوید
میدیاکانی فینلەند و سوید سڕینەوەى چاندی، مێژوویی و سروشتی حەسکێفیان خستە رۆژەڤی خۆیانەوە. -
کاری زۆر و کرێی کەم؛ کرێکارانی وەرزی
کرێکارانی وەرزیی بەشی کشتوکاڵ دوور لە زێد و ماڵی خۆیان کار دەکەن و ناچار دەکرێن ماوەیەکی زۆر بە کرێی کەم کار بکەن. یەکێک لەو کرێکارانەش دەرچووی زانکۆیە و ناوی مەڤلا یلدز. -
ئەو خوێندنگەیەی قەیوم کردبووی بە وێرانە دووبارە دەکرێتەوە
خوێندنگەی زمانی کوردیی فاتمە تۆکات ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن قەیوومەکەی ئاکەپەوە داخرا و بووە وێرانە، بەڵام ئێستا لە لایەن شارەوانیی ڕێیا ئارمووش- هەدەپەوە سەرلەنوێ نۆژەن دەکرێتەوە. -
رێکخراوى جیهانیى تەندروستى: جگەرەى ئیلکترۆنى زیانی بۆ تەندروستیى مرۆڤ هەیە
ڕێکخراوى جیهانیی تەندروستی (who) لەبارەی جگەرەی ئیلکترۆنی، کە لە ژێر ناوی "بێ زیانبوون" تاوەکو دێت زیاتر بەکار دەهێنرێت، هۆشیاری دایە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بڵاوکردنەوەى روشم و ریکلامی "بێ زیابوون". -
گەنجانى ئینتەرناسیۆنالیست دیمەنەکانی تێکدانى ژینگەیان بڵاوکردەوە
کۆمیتەى ئامادەکاری فێستیڤاڵی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لەبارەى تێکۆشان و بەرگریکردن لە تێکدانى ژینگە دیمەنێکى سەرنجڕاکێشى بڵاوکردەوە. -
لە ٢٠ شاری وڵاتان چالاکى بۆ حەسکێف بەڕێوەدەچێت
٣ رێکخراوی ژینگەپارێز لە دژی پرۆژەی کارۆ ئاوی و بەنداوى ئیلی سوو، کە بەهۆی ئەو پرۆژانەوە دۆڵی دیجلە و حەسکێف دەبەن بە ژێر ئاوەوە لە رۆژانی ١٣ و ١٤ی تەمموزدا لە ٢٠ شاری وڵاتان چالاکى بەرێوەدەبەن. -
چیرۆکی ئەو وێنەکێشە، کە لە وڵاتەکەى خۆیدا ئاوارەیە
وێنەکێش غەزاڵ لوتفی رایگەیاند، بنەماڵەکەى بەهۆی گوشارەکانى دەوڵەتى ئێرانەوە هاتوونەتە باشووری کوردستان. راشیگەیاند، "ئێمە کوردین، کوردستانین، لە پارچەیەکى تری کوردستانەوە هاتووین بۆ پارچەیەکى تر، بەڵام لێرە وەک ئاوارە سەیرمان دەکەن". -
كهمپینێكی كۆكردنهوهی ئیمزا بۆ پاراستنی حهسكیف دهستی پێكرد
بزووتنهوهی ئیكۆلۆژیی میزۆپۆتامیا و سازمانی ههوڵدان بۆ پاراستنی حهسكیف بهمهبهستی پاراستنی شاری مێژوویی حهسكیف له باكووری كوردستان دهستیان به ههڵمهتێكی كۆكردنهوهی ئیمزا كرد. -
لە خۆپیشاندانى میونخ بۆ کەش و هەوا باس لە حەسکێف کرا
گەنجان و منداڵان لە شاری میونخ-ی ئەڵمانیا نەچوون بۆ خوێندنگەکانیان و بەشداریی خۆپیشاندانی کەش و هەوایان کرد. -
تەڤگەری ئازادی: جهژنی ڕهمهزان جهژنی ئاشتی و لێبوردنه و هیوادارین كوشتن و قڕكردن بهس بێت
دهستهی ئاین و باوهڕی تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگای كوردستان بە بۆنەى جەژنی رەمەزامەوە رایگەیاند " جهژنی ڕهمهزان جهژنی ئاشتی و لێبوردنه هیوادارین كوشتن و قڕكردن بهس بێت و ههموو كێشهكان به ئاشتی و به گفتوگۆ چارهسهر بكرێت". -
پیرۆزبایی كهجهكه بهبۆنهی جهژنی ڕهمهزان
كهجهكه بهبۆنهی جهژنی ڕهمهزان داوای له گهلان كرد، له دژی فاشیستهكانی دوژمنی مرۆڤایهتی، مهزههبپهرستهكان و ئهو هێزانهی ئایین بهخراپی بهكاردێنن به باوهڕییهكی هاوبهش تێبكۆشن. -
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕهمهزان دهكات
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک -CÎK) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، «وەرن با گهشه به ئاشتی و ئارامی لە کوردستان بدهین.»