جیهان
دوایین ھەواڵ
-
داراستانەکانی ئامازۆن لەناودەچن
بە پێی ئامارەکانی بەڕازیل لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن زیاتر بووە. -
ئەردۆغان سووکایەتی بە ماکرۆن کرد: کونسوڵی تورکیا بانگهێشتکرا
دوای ئەوەی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک سووکایەتی بە ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کرد، کونسوڵی تورک لە پاریس بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە ی فەڕەنسا کرا. -
راپۆرتی ئەنجومەنی ئەلمانیا: چەتەکانی تورکیا، داعشمان بەبیر دێننەو
لە راپۆرتێکی فەرمانگەی خزمەتگوزاریی زانستیی ئەنجومەنی فیدڕالی ئەلمانیا کە پسپۆرانی ئەو ئەنجومەنە ئامادەیان کردووە، باس لەوە دەکات کە چەتەکانی تورکیا کە باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان داگیر کردووە، رێوشوێنی تیرۆرستی دەگرنە بەر و داعشیان بەبیر دێننەوە. -
لە کۆبونەوەکانی جنێڤ قەیرانی سەر سوریا بەردەوامە
قەیرانی ناو کۆبونەوەکانی داڕشتنەوەی دەستوری سوریا بەردەوامە کە نوێنەرانی کورد بەشدارییان پێ نەکراوە. لە دوهەمین خولی کۆبونەوەکەدا کوتلەی 'ئۆپۆزیسیۆن' کە تورکیا پشتیوانی لێدەکات، ٣ خاڵی وەفدی رژێمی سوریای رەد کردەوەو وەفدەکەی رژێمیش کۆبونەوەکەی بەجێ هێشت. -
ئەمریکا چالاکی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕیکخرا
بە سەرشتی گروپی سۆڵیدارێتی ڕۆژئاوا و بە ئامادەبوونی چالاکوانانی کورد و دۆستانیان لە ناوەندی شاری سیاتلی ئەمەریکا « (Seattle Central College) چالاکی بۆ پشتگیری کردن لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بەرێوە چوو. -
لە فەڕەنسا ٤ کەس بە هۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا
لە هەرێمی جۆتە دزوری فەڕەنسا کۆتایی هەفتە ٤ کەس بە هۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا. -
نۆروێژ، كوردستانیان دەنگیان خستە پاڵ دەنگی گەلی ڕۆژهەڵاتی وڵات
ئهوڕۆ له ئۆسلۆی پایتهختی نۆروێژ، كوردستانیانی دانیشتووی ئهو ووڵاته، هاوشانی گهلانی تری ئێران و دۆستانیان، بۆ پشتیوانی له سهرههڵدانی گهلی كورد له ڕژههڵاتی كوردستان و گهلانی ئێران لە شەقام بوون. -
ئەنتەرنێتی ئێران بە شێوەی ئەزمونیی کەوتەوە کار
سەرەنجام دوای ١١٣ کاتژمێر بڕینی ئەنتەرنێت لە ئێران، ڕاگەیاندنە حکومییەکانی ئێران خستنەوەکاری ئەنتەرنێتیان لە هەندێک ناوچەی ژمارەیەک لە شارەکان ڕاگەیاند. -
لە عێراق ٢ کەسی تر کوژران و ٣٨ کەسیش بریندار بوون
چالاکی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و گەندەڵیی حکومەتەوە بەردەوامن. لە بەغدای پایتەخت ٢ کەسی تر کوژران و ٣٨ کەسیش بریندار بوون. -
کۆنگرێسی ئەمریکا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژی چین کرد
کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی کۆنگ کۆنگ بکات. خۆپیشاندەران حکومەتی پەکین شەرمەزار دەکەن. -
وەزارەتی دەرەوەی سوید بالیۆزی ئێرانی بانگ کرد
وەزارەتی دەرەوەی سوید بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو توندوتیژییەی کە رژێمی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدات، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی لە سوید بانگ کرد. -
سوپای لیبیا: ١٩ زرێپۆشی تورکیا تێکشکێنران
سوپای لیبیا ئاشکرای کرد ١٩ زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە لە ڕێگەی کەشتییەوە بۆ هاوکاریی چەتەکانی ڕەوانەی بەندەری مسراتەی کردبوو، بە فڕۆکە تێکیان شکاندووە. -
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە ئەمریکا ١٠٠ هەزار منداڵی ئاوارە دەستبەسەرن
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بووە سەرۆک، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کۆچبەران گۆڕا. بە پێی ئامارەکان لە ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵ لە زینداندان و لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە دەستبەسەرن. -
رۆژئاوای کوردستان بووەتە بابەتی گۆتۆبێژی شارەوانی و زانکۆکانی ئیتالیا
دوای ئەو هەموو پشتیوانییەی لە ٦٧ شار و ناوچەی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ رۆژئاوای کوردستان پیشان دران، بابەتی رۆژئاوا بووەتە جێی گۆتۆبێژی شارەوانی و زانکۆکانی ئەو وڵاتە و لەم بارەیەوە چەندین بڕیار دران و پەیام بڵاو کرانەوە. -
بەهرۆز بۆچانی ئازادە
ڕۆژنامەنووس بەهرۆز بۆچانی کە شەش ساڵ لە کەمپی مانووسی ئوستراڵیا دەژیا و لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە کتێبێکی نووسی و خەڵاتی وەرگرتبوو، ئازاد کرا. -
ئەلمانیا: "لێکۆلینەوەی چەکی فسفۆر ئەرکی ئێمە نییە"
وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا لە بارەی پرسی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وتی:"ئەرکی ئێمە نییە، بەڵکو ئەرکی OPCW-یە کە لێکۆلینەوە لەم بابەت بکات." -
لە ئەستەنبول تەرمی ٣ کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە کە یەکێکیان منداڵە
لە ناوچەی باکرکوی سەر بە شاری ئەستەنبول لە ماڵێکدا تەرمی ٣ کەس لە ماڵێکدا دوزرانەوە کە یەکێکیان منداڵە. -
حکومەتی نەرویج وەڵامی رەخنەی کوردەکانی دایەوە
دوای ئەوەی بەهۆی بێهەڵوێستییەوە بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، حکومەتی نەرویج ڕەخنەی لێ گیرابوو، ڕاوێژکار هالڤۆرسەن وەک وڵامێک بۆ ئەو رەخنانە رایگەیاند هێرشەکانی سوپای تورک زیان بە پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش دەگەیەنێت. -
هەڕەشەکەی ئەردۆغان ترس و نیگەرانی لە لای وڵاتانی ئەوروپا زیاد کردووە
دوای ئەوەی رژێمەکەی ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەی کرد کە داعشییە ئەورۆپییەکان دەنێرێتەوە وڵاتانی خۆیان، ئەم هەڕەشەیە بوو بە جێگای ترس و نیگەرانیی لە لای وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە تایبەتیش وڵاتی ئەڵمانیا ترسی هێرشی مەترسیداری تیرۆری لێ نیشتووە. -
ئەلمانیا فرۆشتنی چەکی گەیاندە بەرزترین ئاست، باشترین موشتەرییەکەیشی دیسان تورکیایە
دەوڵەتی ئەلمانیا فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەرەوە لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیاندە بەرزترین ئاست و رێکەوتنی ٧ ملیارد یۆرۆیی بۆ فرۆشتنی چەک ئیمزا کردووە. لەم چوارچێوەیەدا باشترین موشتەریی ئەڵمانیا بۆ کڕینی چەک، دەوڵەتی تورکە. -
ترامپ دۆخی نائاسایی لەبەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە
سەرۆکی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، ئاماژەی بەوەدا، دۆخی نائاسایی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردووەتەوە. -
ئێڤۆ مۆرالس وەک پەنابەری سیاسی چووە مەکسیک
دوای ئەوەی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا، وڵاتەکەی جێهێشت و وەک پەنابەری سیاسی چووە وڵاتی مەکسیک. -
مۆڕالێس بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، دەستیلەکارکێشایەوە
ئیڤۆ مۆڕالێس سەرۆکی بۆلیڤیا کە ١٣ ساڵە سەرۆکە، دوای بانگەوازی هێزەکانی پۆلیس و سوپا، بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەستیلەکارکێشایەوە. -
تڕەمپ: شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کۆتایی نەهاتووە
دوای ڕاگەیەنراوەکانی ئەمریکا و چین لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی بارزگانی، دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند، هێچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. -
شەپۆلی توندوتیژی لە مەکسیک بەردەوامە
لە هەرێمی مەکسیک ٧ تەرم لە ناو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا دۆزرانەوە.