جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە کالیفۆرنیا ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە: بە دەیان هەزار کەس گواسترانەوە
لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ٩ هەزار هکتار زەویی سووتا، نزیکەی ٥٠ هەزار کەسیش بە ناچاری ماڵ و حالیان بەجێهێشت. -
چیلی: ناڕەزایی هاوڵاتیان بەرفراوان دەبێت و حکومەت سوپا دەجووڵێنێت
خۆنیشاندانەکانی وڵاتی چیلی کە لە هەینی ڕابردووە لە دژی گەندەڵی و نادادپەروەی حکومەت بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی دەستی پێ کردووە بەردەوامە. لە ئێستادا بارودۆخەکە ناهەموارە و حکومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و دەستی بە جووڵاندنی سوپا کردووە. -
لە بەریتانیا لەناو بارهەڵگرێکدا تەرمی 39 کەس دۆزرانەوە
لە ناوچەی ئیسێخی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە ناو ئۆتۆمۆبیلێکی بارهەڵگردا تەرمی 39 کەس دۆزرانەوە. -
پێدەچێت برەخیت دوابخرێت
ناکۆکیەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورۆپا (برەخیت) بەردەوامن. پێدەچێت برەخیت بۆ 31ی ئەم مانگە دوابخرێت. -
ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە باکوری سوریا لە سەر ۱۰ ڕێککەوتن
لە کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ڕژێمی تورکیا دا سەبارەت بە باکوری سوریا لە سەر ۱۰ ڕێککەوتن واژۆ کرا و بڕیار درا دەورییەی هاوبەش لە سەر سنور ئەرکدار بکرێن. -
لە یاری تۆپی پێ پانکارتی 'بژی رۆژئاوا' بەرز کرایەوە
لە یاری تۆپی پێی نێوان تیپەکانی ئێس تی پاولی و دارمشتات ٩٨ بەڕێوەچوو، هاندەرانی ئێس تی پاول پانکارتی 'بژی رۆژئاوا'یان بەرزکردەوە. لە یاری ئێس فاو ڤەردەر برێمەن و هێرتا بەرلینیشدا هاندەرانی بڕیمەن پانکارتی 'دەست لە رۆژئاوا هەڵگرە' بەرز کرایەوە. -
بە سەدان هەزارکەس لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە شەقامەکانن
لە ئەورووپا و هەموو وڵاتانی جیهان بەسەدان هەزارکەس لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرشەقامەکانن. -
ئیسپانیاش فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئیسپانیا بازرگانی چەکی لەگەڵ تورکیا وەستاندووە. -
ڕووسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان کرد: هێرشەکانی تورکی
هەریەک لە ڕووسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان کرد: "بە خێرایی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگیرێن و پشت نەکرێتە هاوپەیمانە کوردەکانمان کە شان بە شانمان شەڕی چەتەکانی داعش-یان کردووە". -
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا: پێویستە ئەردۆغان هێرشەکانی بۆ سوریا بوەستێنێت
دونالد توسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی داگیرکەری تورک رەجەب ئەردۆغان لەبارەی پەنابەران وتی: "توڕەکردنە و لەشوێنی خۆیدا نییە"، لە هەمان کاتدا پێویستە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێندرێت. -
ڕووسیا و ئەمریکا دژی پڕۆژە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕن
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی نائاسایی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا،باکوروڕۆژهەڵاتی سوریاو تێیدا ئەمریکا و ڕووسیا دژی پڕۆژە بڕیارێک وەستانەوە کە ڕێگە لەهێرشەکان بگرێت. -
فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات
فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی داعش لە هێرشەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. -
ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆسەر ڕۆژائاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. -
کۆنگرێسی ئەمریکا دەربارەی سزادانی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد و دۆنالد ترامپیش ڕەزامەندی نیشاندا. -
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی هێرشی تورکیا بۆسەرباکووری سووریا کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر داواکاری فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆدەبێتەوە. -
لینسی گراهام: پشت کردن لە کوردان شکۆی ئەمریکا لەکە داردەکات
سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگرهێزی ئەمریکا پشت لە کورد بکات شکۆی ئەمریکا لەکەداردەبێت. -
یۆنان و ئەمەریکا ۲ ڕێککەوتنی گرنگیان واژۆ کرد و تورکیاش نیگەرانە
یۆنان و ئەمەریکا دوو ڕێککەوتنی زۆر گرنگیان لە بوارەکانی سەربازی، هەواڵگری، دبلۆماسی و پۆلیسدا واژۆ کردووە کە ڕاستەوخۆ سنورێک دادەنێت بۆ هەڕەشە و پێشێلکردنی سەروەری یاساکانی نێودەوڵەتی لە لایەن تورکیاوە و ئەوەش تورکیای تەواو نیگەران کردووە. -
'پێویستە ڕێوشێوێنی نێونەتەوەیی لە دژی هاوکاری تورکیا بۆ داعش بگرێتەبەر'
مارکۆس ویچێل-ی پەرلەمانتاری سوید داوای هاوپەیمانییەکی نێونەتەوەیی دەکات بۆئەوەی ڕێوشوێن بگیرێنەبەر بەرانبەرتورکیا و ئەو وڵاتانەی هاوکاری داعش دەکەن. -
شاندی هەدەپە لەگەڵ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیداری کرد
شاندی هەدەپە لەگەڵ ماریجانا پاسکۆنوڤیچ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیدارێکی کرد. -
لە فاس چالاکی بۆ ئازادی ژن و میدیا
لە فاس کە ڕۆژ بە ڕۆژ مافی ژنان کەمدەکرێتەوە، بە درووشمی "ئازادی لە دۆخێکی مەترسیداردایە، میدیا لە دۆخێکی مەترسیداردایە" چالاکیەک ئەنجامدرا. -
وەزیری بەرگری فەڕەنسا: هێرشەکەی تورکیا مەترسیدارە و پێویستە رابگی
وەزیری بەرگری و هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە و داوای راگرتنی کرد. -
وەزیری بەرگری فەڕەنسا: هێرشەکەی تورکیا مەترسیدارە و پێویستە رابگی
وەزیری بەرگری و هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا مەترسیدارە و داوای راگرتنی کرد. -
ماکرۆن ناڕەزایی لە هەمبەرتورکیا دەربڕی
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ئەمانۆئێل ماکرۆن ڕایگەیاند، بەکارهێنانی کۆچبەران لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەوەی لە سوریا شوێنێک بۆ خۆی دروست بکات، قەبوڵی ناکەن. -
لە ئەرجەنتین هەژاری رێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند
لە ئەرجەنتین کە کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بە هۆی سیاسەتی سەرۆکی ڕاستڕەو ماریکۆ ماجری هەژاری ڕێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند. -
گوندنشینانی ئەڵمانیا لەدژی کانە خەڵوزەکان تێدەکۆشن
لە ژمارەیەک گوندی نۆردرهەین – وێستفالان کە گەورەترین ویلایەتی ئەلمانیایە، بە هۆی کانە خەڵوزەکانی کۆمپانیای (RWE)ەوە هەوڵدەدرێت گوندەکان چۆڵبکرێن.