ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان خستەڕوو
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە لە گۆشەگیرییەکی دژواردان، بە مەبەستی دیدار داواکارییان خستەڕوو. -
گەمارۆی سەر مەخمور لە ڤیەننا شەرمەزار کرا
هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ڤیەننا شەرمەزار کرا، سڵاو لە بەرخودانی گەل کرا. -
لە ئیزمیر ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ٦ گەنج دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسیدا لە ئیزمیر ٦ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران. -
ژنان و گەنجان لە گرینگنی ڕژانە سەر شەقامەکان
لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵەکان بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخمور لە ناوچەی گریگنیی پاریس چالاکییەکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو. -
ئێشکگری ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت
ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان' لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لە ٥٧١هەمین هەفتەیدایە و ئەم هەفتەیە ئێشکگرییەکە لەلایەن گروپێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. -
"هزری ڕێبەر ئاپۆ، ڕزگارییە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین"
لە چالاکیی دانیشتن لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، کوردستانییان گوتیان: "هزری ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕزگارییە". -
لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
پاش سەرکەوتنی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 20.65 لیرەی تورکی. -
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ئاماری چالاکییەکانی یەک مانگیان ئاشکرا کرد
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ئاماری مانگێکی چالاکییەکانیان ئاشکرا کرد. جەنگاوەران لە دژی پۆلیس و هاوکارانی دوژمن چالاکییان ئەنجامداوە. -
دیداریان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە لە رێبەری گەلی کورد قەدەغەکرد
ئاشکرابوو کە جارێکی دیکە قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە. -
کەجەدەکە_ئە سەبارەت بە گەمارۆدانی مەخمور بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە)، سەبارەت بە گەمارۆدانی مەخمور، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: «هێرشەکانی گەمارۆدان دژی مەخمور بەردەوامە. با کۆبینەوە بۆ چالاکی ناڕەزایەتی لەو پایتەختانەی کە نوێنەرایەتی عێراقی لێیە». -
پۆلیس دایکانی شەممە و مافپارێزانی گەمارۆدا
دایکانی شەممە و مافپارێزان چالاکی کۆتایی حەفتەی تێکۆشانی دۆزینەوەی بێسەروشوێنانیان ئەنجامدا، بەڵام پۆلیسی تورک چالاکوانەکانی گەمارۆدا. -
لە ئەستەنبوڵ هێرش کرایە سەر ئۆفیسی جەهەپە
دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، دوو کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی جەهەپە. -
هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز لەبارەی قۆناغی نوێی خەبات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردە
هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردن ئاشکرا کرد. -
باوک و کوڕێکی عەفرین لە روباری رەینی ئەڵمانیا خنکان
لە شاری بۆن باوک و کوڕێکی عەفرینی لەنێو روباری رەین خنکان. -
بەڕێوەبەری هەدەپە ئیلکەر موراد ئایدن زیندانی کرا
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە پاساوی دانپێدانانی 'شایەتحاڵ' زیندانی کرا. -
راگەیەندراوی هەبەدەهە لەبارەی گەزی: گوڕ بە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو دەدەین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەزی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە دژی فاشیزم بە رۆحی گەزی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو گەورە بکرێت. -
لە سمینارێکدا لە ستۆکلۆڵم: دەبێت پشتیوانییەکان بۆ کورد فراوانتر بکرێن
لە ستۆکهۆڵم لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٨ی ئایارەوە سمینارێک سازکرا و تیایدا داواکرا پشتیوانییەکان لە کورد فراوانتر بکرێن. -
پارێزەران بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی موەکیلەکەیان ببینن کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی رەهادایە، داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە. -
ئۆ ئێس سی ئی: هەلومەرجەکان یەکسان نەبوون
فەرەح کەریمی سەرۆکی شاندی ڕێکخراوی هاریکاری و ئاسایشی ئەوروپا (OSCE) بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە هەلومەرجێکی یەکسان دا بەڕێوەنەچوو. -
لە دەسەڵاتی نوێی ئەردۆغان دا دابەزینی بەهای دۆلار ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
دوای ئەوەی سەرۆکی فاشیستەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارە هەڵبژێردرایەوە، بەهای لیرەی تورکی جارێکی دیکە دابەزی بۆ نزمترین ئاست و زیاتر بێ نرخ بوو. ئابوریناسان دەڵێن، نرخی دۆلار لەوانەیە لەمساڵدا بگاتە ٢٨ لیرە. -
لە ناوچەی قەلقەلیی وان بە گەندەڵی تەندەرێک بە کۆمپانیایەکی ئاکەپە درا
قەیومی داسەپێنراوی ئاکەپە، کە دەستی بەسەر شارەوانیی ناوچەی قەلقەلیی لە پارێزگای وان دا گرتووە، بەبێ خستنە مەزاد و بانگهێشتکردن تەندەرێکی بە کۆمپانیایەکی سەر بە ئاکەپە دا. کۆمپانیاکە بەو گەندەڵییە ٢ ملیۆن و ٨٩٥ لیرەی دەستکەوت. -
بەغدا: بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن تورکیاوە هەڕەشە لەسەر کشتوکاڵ هەیە
وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق رایگەیاند، تورکیا ئاوی رووباری فورات دەگریتەوە و ئەمەش هەڕەشەی لەسەر کشتوکاڵی عێراق دروست کردووە. -
دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لیرە هاڕەی کرد
لە ماوەى ٢١ ساڵەى دەسەڵاتى ئەردۆغاندا، بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى دابەزینى مێژوویی بەخۆیەوە بینیووە و دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغانیش بەتەواوەتی داڕما، بەجۆرێک ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٢٠٠٠ و پێنج لیرەی تورکی مامەڵەى پێوە دەکرێت. -
تورکیا لە ڕیزبەندی پێنج وڵاتی یەکەمی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندایە
ناوەندی چاودێریی ماددە هۆشبەرەکانی ئەوروپا (EMCDDA) ڕاپۆرتی ئاوی پیسی ئەوروپیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دا لە ریزبەندی پێنج وڵاتی یەکەمی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردایە. -
ئاکەپەییەکان لە دوای بردنەوەی ئەردۆغان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی کوردان
گروپێک لە ئاکەپەییەکان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییانی کورد و تەقەیان لە دەوروبەری کرد و هەوڵیان دا کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لە دژی کوردان ئەنجام بدەن.