ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پەرلەمانتارێکی لیبی تورکیا تۆمەتباردەکات بە بۆردوومانکردنی ڕۆژئاوای تەرابلوس
پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی لیبی لە شاری ئەلزاویە ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکان ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن کە هەبوونی هێزی تورکی لە وڵاتەکە ڕەتدەکەنەوە. -
جێنین پلاسخارت: شەڕە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێزارکەرە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، بێزاری خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەردەوامیی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان، داوا دەکات هەموو لایەنەکان پێکەوە کاربکەن. -
دایکانی ئاشتی گەمارۆی سەر مەخموریان شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئیزمیر، گەمارۆی سەر کەمپی مەخموریان شەرمەزار کرد. -
هەدەپە و چەپی سەوز: دەنگ دەدەین و رژێمی تاکەکەسی دەگۆڕێن
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگ دەدەن و رژێمی تاکەکەسی دەگۆڕن. -
فەرماندەی یەپەژە لە بەرشەلۆنە لەگەڵ نوێنەرانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە
سۆزدار دێریک ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە لە بەرشەلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی زۆرێک لە حیزبە سیاسییەکانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە. -
مەکەپە: هاوڕێ کامیل و مەحمود چوونە ریزی نەمرانەوە
مەکەپە رایگەیاند، "هاوڕێ کامیل تورانلیئۆغڵو و مەحمود ئۆزهان چوونە ریزی نەمرانەوە. هاوڕێ کامیل وەک چۆن لەلایەن دوژمنەوە ئازاد نەدەکرا، لە رێگەی چارەسەرنەکردنی پزیشکیەوە لەبەردەم مردن جێهێڵدرا". -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاریی گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان بەسەرکردەوە. -
ئەسەنگوڵ دەمیر هاووتەبێژی هەدەکە: ئێمە بە بەشدارییەکی بە هێز ڕێگریی لێدەکەین
ئەسەنگوڵ دەمیر هاووتەبێژی هەدەکە وتی، زیاتر لە ٨ ملیۆن دەنگدەر دەنگیان نەداوە و وتی، ئەو کۆمەڵگایە، کە ڕێگریی لە فاشیزم کردووە دەبێت بۆ ڕاوەستاندنی بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکات. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆی سەر مەخمور شەرمەزار کرا
لە چالاکیی داواکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ژنێڤ، گەمارۆی سەر مەخمور شەرمەزار کرا. -
لە دۆسێلدۆرف هەوڵی گەمارۆدانی کەمپی مەخمور شەرمەزارکرا
لە دژی هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە لایەن سوپای عێراقەوە، لە دۆسێلدۆرف چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو و داوای بە گوڕترکردنی تێکۆشان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا. -
ئێشکگریی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەفتەی ٥٧٠یەمیندایە
ئێشکگریی کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکرابوو لە هەفتەی ٥٧٠یەمەیندایە. -
له بیلفێلد چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە مەخمور بەڕێوەچوو
لە بیلیفێڵد گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەڕێوەچوو، کە سوپای عێراق هەڕەشەی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی دەکات. -
له ماریگنان چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە مەخمور بەڕێوەچوو
لە شاری ماریگنانی فەرەنسا گەمارۆدانی مەخمور شەرمەزارکرا. -
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لانیکەم ٦٧ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە تەکرداغ و مێرسین لانیکەم ٦٧ کەسی دەستگیرکرد. -
دەبەپە: بۆ رۆناککردنەوەی رۆژە تاریکەکان بێوەستان کار بکەین
دەبەپە دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران و رۆژنامەنوسانی لە باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرد و وتی، " بەرەی فاشیست، دەوڵەت لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانیدا بەکار دەهێنێت. بە دەستگیرکردن وەها دەزانێت کورد دەچەوسێنێتەوە. بەڵام هەوڵەکانیان بەتاڵە." -
بەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ٢٤ کەس دەستگیرکران
بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە دژی کورد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدرا و لانیکەم ٢٤ کەس دەستگیرکران. -
پارێزەران بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە، داواکارییان پێشکەش کرد. -
ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی؛ چەندین کەس دەستگیرکران - نوێکرایەوە
ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بۆ سەر بینای توای-دەر و چەندین ماڵ ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین کەس دەستگیرکران. -
لە درانسی بۆ رێبەری گەلی کورد و مەخمور چالاکی ئەنجامدران
ئەندامانی تەجەشە لە شاری درانسی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبونەوە و بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لەدژی داگیرکەری لە مەخمور کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. -
سینان ئۆغان لە خولی دووەمدا پشتگیری لە ئەردۆغان دەکات
سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پشتگیری لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار دەکات. -
پێش گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لیرەی تورکی دابەزی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، دیسان بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزی، هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە ١٩.٩٣ لیرە. -
لەپاریس بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد و داکۆکی لە مەخمور چالاکی ئەنجامدرا
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە پاریس بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور گردبوونەوەیان سازکرد. -
٤ گەنجی کورد بەهۆی هەڵپەڕکێی کوردییەوە بۆ سزادان ڕادەستی دادگای دەوڵەتی تورک کران
چوار گەنجی کورد لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول بەهۆی هەڵپەڕکێی کوردییەوە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و بە توندوتیژانە و ئەشکەنجەدان دەستگیریان کردن و ئەمڕۆ بۆ سزادانیان ڕادەستی دادگای دەوڵەتی تورک کران. -
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ١٩ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە پێنج شار کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە و بە پاساوی بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستیپێکراوە، ١٩ کەس دەستبەسەرکران. -
لە ئەسینا ڕێپێوانی پشتیوانی بۆ خەڵکی مەخمور ڕێکخرا
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینا کۆبوونەوە و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەمارۆدانی سوپای عێراقیان بۆ سەر مەخمور ئیدانە کرد.