ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆبوونەوەی گەل لە هامبۆرگ: پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین
سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن کە بەشداری کۆبوونەوەی گەلی هامبۆرگی کرد، ڕایگەیاند گۆشەگیری ئاستەنگێکی مەزنە لەبەردەم یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کورد. هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت گوتی: "پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین". -
ڕێپێوانی درێژیی گەنجان بە کۆنفرانسێک دەستی پێ کرد
ڕێپێوانی درێژی گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیست بە کۆنفرانسی "ڕاستی ڕێبەرێتی و ڕۆڵی گەنجان" لە بێلفێلد دەستی پێ کرد. -
شەهید ئەسرین باوەڕ لە پاریس یادکرایەوە
گەریلای یەژاستار ئەسرین باوەڕ و هاوڕێکانی لە پاریس یادکرانەوە. -
چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": خزمی زیندانیان پێداگرن
خزمی بێسەروشوێنان لە چالاکیی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" دووبارە پەیامیان دووپات کردەوە، تا نادادییەکان لە زیندانەکان کۆتایی دێت، پێداگرن لەسەر بەرخۆدان. -
بەهۆی تەقەینەوە لە کارگەیەک لە ساکاریا ٢٠ کەس برینداربوون
لە ناوچەی هەندەکێی ساکاریای تورکیا بەهۆکارێکی نادیار تەقینەوە لە کارگەیەکی ماکارۆنی روویدا و لانیکەم ٢٠ کرێکار برینداربوون. -
ژینا ئەمینی لە شارەکانی ئەوروپا یادکرایەوە، سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان کرا
ژینا ئەمینی لە چەند شارێکی ئەوروپا یادکرایەوە، لە چالاکییەکاندا سڵاو لە ئەندازیاری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
کەنەکە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پیرۆز کرد
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پیرۆز کرد و بانگەوازی لە هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بزووتنەوەکانی ژنان دەکات کە بەرامبەر سیاسەتی قڕکردن و کوشتن و سێدارەدانی ژنانی کورد و ئازادیخوازان خاوەن دەنگ هەڵوێست بن. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ئاشکرا کرا
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی پەیامدرا "شەڕ لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان، لکاندن و داگیرکارییە. گۆشەگیری دیارترین نیشانەی فاشیزمە. ڕێکخستنی بەهێز مسۆگەر دەکەین". -
ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم پەرلەمان ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە
ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کە لەبەردەم پەرلەمان درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدات. -
ڕێکخراوبوون دژی شەڕ، ئامانجی سەرەکیمانە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە کۆنفرانسی ڕێکخستندا قسەی کرد و ڕایگەیاند لە دژی شەڕ بزووتنەوەی ئاشتی ڕێکدەخەن. -
سێنتکۆم کوژرانی ١٤ چەتەی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی عێراق و ئەمریکادا ١٤ی چەتەیان داعشیان کووشتووە کە لەنێوانیاندا چوار سەرکردە هەبوون. -
عومەر ئۆجالان: پێویستە دەستبەجێ بچینە ئیمراڵی و دەبێت هەمووان پشتیوان بن
پەڕلەمانتاری بازنەی رحای دەم پارتی، عومەر ئۆجالان وتی: "داوادەکەین دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا چاوپێکەوتن بکەین. پێویستە هەمووان پشتگیر بن. پێویستە هەموو کەسێک لەم شەڕەدا داوای لێپرسینەوە بکات." -
'ڕێکخراوی داعش سود لە دۆخی شەڕ و قەیرانەکان وەردەگرێت'
لێکۆڵەنەرانی سیاسی ئەوەیان دەستنیشانکرد گروپە تیرۆرستییەکانی داعش و هاوشێوەکانی سود لە قوڵبونەوەی قەیرانە سیاسیەکان وەردەگرن و ئاماژەیان بەوەدا دەوڵەتی تورک یارمەتی زۆری داعشی داوە. -
ئەندامانی تێکۆژن لە کۆڵن ستاندی کەلتوورییان دانا
ئەندامانی تێکۆژن لە کۆڵن، ستاندێکیان دانا بۆ پیشاندانی کەلتووری ڕۆژهەڵات. -
زیندانیکراوی نەخۆش ئۆدونجو ئەشکەنجەدرا
زیندانیکراوی نەخۆش زەردەشت ئۆدونجو لە زیندانی ئەنتاڵیا سەرەڕای برینەکانی نەبرایە نەخۆشخانە و دەرکەوت کە ئەشکەنجەدراوە. -
مافناسان لەبارەی ڕێبەری گەلی کوردەوە بانگەوازیان لە کۆنسەی ئەوروپا کرد
ڕێکخراوەکانی ماف و یاسا بانگەوازیان لە کۆنسەی ئەوروپا کرد کە بڕیاری "پێشێلکردنی مافی هیوا"ی دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووەتە ڕۆژەڤی خۆی، تورکیا ناچاربکات یاساکانی هەموار بکاتەوە. -
ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٣ هەمیندا لەبەردەم پەرلەمان ئێشکگریی دادپەروەری درێژەپێدا، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئەمیر سەردانی چالاکییەکەی کرد. -
لە کەرکوک، لە هێرشێکی داعشدا دوو ئەفسەری پلە باڵای سوپای عێراق کوژران
لە کەرکوک، داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پلە باڵا کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون. -
بڕیاری "قەدەغەکردن" لە شرناخ درێژکرایەوە
پارێزگاری شرناخ زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری شارەکەی بە ناوچەی "کاتی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاند. ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکەی قەدەغەی بۆ ناوچەکە دەرکردووە. -
داواکاری نوێ بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد پێشکەشکرا
پارێزەر و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. -
عەبدولمەلیک سیاسەتمەداری باکووری کوردستان له ڕۆژی ئازادکردنیدا گیانی لە دەستدا
سیاسەتمەداری کورد عەبدولمەلیک ئۆکیای تەمەن ٧١ ساڵ لە ڕۆژی ئازادکردنیدا لە زیندان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. -
ئەمینە شەنیا شار ماوەی ٢٢ ڕۆژە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دادپەروەری درێژە بە بەرخۆدان دەدات
ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و کوڕەکانی بەدەستی دەسەڵاتدارانی نزیک لە ئەردۆغان کوژران، لەبەردوەم پەرلەمانی تورکیادا بەردەوامە لە تێکۆشان بۆ دادپەروەری. -
کەبەدەهە: بکوژی نارین دەوڵەتی و سیستەمی ڕزیوی بنەماڵەیە
کەبەدەهە ڕایگەیاند، بکوژی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان دەوڵەتی تورکی و سیستمی ڕزیوی بنەماڵەیە و وتی: "ئەو جلە بووکانەی لەسەر تابوتی نارین دانرابوو ئێمە دەیکەینە کفنێک بۆ بکوژانی ژن و منداڵان." -
نورسەل ئایدۆغان: بە بێ عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر ناکرێت
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە چاربووە رووبکاتە تاراوگە، باسی لەوەکرد، قۆناغەکانی ئۆسلۆ و ئیمراڵیی نیشانیاندا بە بێ بەشداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر ناکرێت. -
وڵاتپارێزانی نورنبێرگ ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
وڵاتپارێزانی نورنبێرگ ئێشکگریی ئازادییان لە ستراسبۆرگ گرتەئەستۆ.