ژنان
دوایین ھەواڵ
-
کەژەکە: شەقامەکان دەکەینە گۆڕەپانی بەرخودان
کەژەکە ناڕەزایەتی بەرامبەر زەوتکردنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی نیشاندا و رایگەیاند، "بۆ رزگاربوون لەم دەسەڵاتدارییەی رەگەزپەرستەی دوژمنی ژنان، دەبێت ئێمەی ژنان شەقامەکان بکەینە گۆڕەپانی بەرخودان". -
کەژەکە پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی دامەزرێنەرێکی دایکانی دی پلازا دی مایۆ بڵاوکردەوە
کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکانی پلازا دی مایۆی ئەرژەنتین میرتا ئاکونا دی باراڤال بڵاوکردەوە. -
سەباحەت تونجەل: پێویستە لەپێناو ئایندەدا یەکبگرین
سەباحەت تونجەل لە کۆنفرانسی ژنانی هەدەکە، گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت بەم سیستەمە بڵێن "بوەستە"، پێویستە یەکبگرن. پێکەوە ئایندە بنیات دەنێین. نابێت ئەم پرۆسەیە بۆ ڕەحمی دەوڵەت جێبهێڵین، پێویستە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت". -
"دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پێکەوە دەنگ هەڵبرین"
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار وتی: "پرسی کورد لە قەیرانەدایە، بۆیە دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بە هاوبەشی دەنگ هەڵبرین." -
ژینا مودەریس گورجی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی رەوانەی زیندان کرا
ژینا مودەریس گورجی كە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی ژنانی سنە کرا. -
تەژەکە_ئە: گەلی کورد لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە)، ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆزکرد و گوتی: " گەلی کورد لە کەسێتی کۆبانێدا، تێکۆشانی بە هەموو جیهان نیشاندا". -
سزای زیندانیکردنی ژنە چالاکوانێک جێبەجێ دەکرێت
دادگای سنە ژنە کوردی چالاکوان و ڕۆژنامەنوس، ژینا مودەڕیس گورجی ئاگادارکردووەتەوە لە سەپاندی سزای زیندانیکردن بەسەریدا. -
یەژەکە-هە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر"
تەڤگەری ژنانی کورد لە هۆڵەندا "یەژەکە-هە" بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد کە بەشداربن لە هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردوونی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. -
وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
ئەندامی کژار وریشە مورادی لە زیندانی ئەوینی تاران، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا. -
شەڕڤانێکی یەپەژە کە لە منبج بریندارببوو، شەهیدبوو
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی تۆلین پەلشین باز(ئەمینە ئەحمەد) شەهید بووە. -
بانگەوازی تاژێ: کایەی ئاسمانی بە ڕووی هێرشەکاندا دابخەن
تاژێ پەیوەست بە هێرشەکانی سەر شەنگال کە دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە، نامەیەکەی ئاراستەی حکومەتی عێراق، نەتەوەیە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کایەی ئاسمانی بە ڕووی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخەن. -
'بێریتان بۆ ژنانی تێکۆشەر بوو بە هیوا'
گەریلاکانی یەژا ستار خویندا کۆبانی و ئەسما ئامەد ڕایانگەیاند؛ لە چیاکانی کوردستان لەسەر هێڵی بێریتان تێکۆشان دەکەن و وتیان: "بێریتان بۆ ژنانی تێکۆشەری ئازادی بوو بە هیوا." -
ئۆزگول ساکی: دەسەڵات خۆی ناخاتە بن بەرپرسیارێتییەوە
ئۆزگول ساکی پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەستەنبوڵ باسی لەوەکرد: "دەسەڵات ٢٢ساڵە لە سیاسەتەکانی دژ بە ژنان خۆی نەخستووتە بن بەرپرسیارێتتییەوە. -
"هەمواری یاسای باری کەسێتی مەترسی لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات"
سرود محەمەد چالاکوانی بواری ژنان رایگەیاند: "لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی هیچ مافێک بۆ ژن و منداڵ نامێنێت". -
نێرگز محەمەدی گوزرایەوە بۆ نەخۆشخانە
چالاکوانی کورد نێرگز محەمەدی کە براوەی خەڵاتی ئاشتییە و لە زیندانی ئەوین ڕاگیراوە، پاش ٩ هەفتە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. -
وریشە مورادی ١٨ ڕۆژە مانگی لە خواردن گرتووە
١٨ ڕۆژە ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادی لە زیندانی ئەوینی تاران مانی لە خواردن گرتووە، پزیشکان هۆشدارییان دا، ڕەوشی تەندرووستی تا دێت خراپتر دەبێت. -
یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا: لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا داوای ئامادەباشی تەواوەتی دەکەین
یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا داوای ئامادەباشی تەواوەتی کرد و رایگەیاند، "وەک ژنان وەرن پێکەوە پەرە بە رێکخستنبوون و تێکۆشان بدەین". -
پاژاک: تێگەیشتن لە هەڤاڵان ئاسیا و ڕۆژگەر، تێگەیشتنە لە هاوڕێیەتی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ
کوردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند: "پەیامی ئەوان سوێندی سەرکەوتن و پێداگریی ژنێکی ئازاد، پیاوێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازادە. تێگەیشتن لە هەڤاڵانمان ئاسیا و ڕۆژگەر و هەموو شەهیدانمان تێگەیشتن و بە جێهێنانی هاوڕیەتیەکی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ." -
رێکخستنەکانی کەژار لە ئەوروپا: ئێمە لەبری وریشە مانگرتمان راگەیاندووە
وەک پشتیوانییەک لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی ژنە زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادی، رێکخستنەکانی کەژار لە ئەوروپا چالاکیی مانگرتنیان بەشێوەی نۆرەیی راگەیاند. ئەمڕۆ ئەو چالاکیە لە ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید لە سێیەم رۆژیدا بەڕێوەدەچێت. -
دەیان چالاکوان بۆ پشتیوانی لە وەریشە مورادی مانیان گرت
پشتیوانییەکان لە مانگرتنەکەی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤین دەستی بە مانگرتن کردووە، فراوانتر دەبێت و رۆژی شەممە دەیان چالاکوانی کورد و ئێرانی بۆ پشتیوانی لە چالاکیەکەی مانیان لە خوارد گرت. -
"وەک شەڕڤانێکی عەرەب، هێڵی بێریتان بە بنەما وەردەگرم"
گەریلای یەژاستار شیلان ئیشان ڕایگەیاند چالاکییەکەی شەهید بێریتان بۆ ژنان خاوەن واتایەکی گرنگە و گوتی: "من لە نەتەوەی عەرەبم و وەک ژنێک هێڵی بێریتان بە بنەما وەردەگرم. هەنگاونان و تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە بۆ من مایەی سەربەرزییە". -
کەژەکە: ڕێنیشاندەری بنەڕەتیمان ڕێبەر ئاپۆیە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە دیاریکرد کە پێکهێنانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە مانای کۆتایهێنانی گۆشەگیری نیە و بانگەوازی کرد کۆتایی بە دیلگرتنی ئیمراڵی بهێنرێت و وتی: "ڕێنیشاندەری بنەڕەتیمان ڕێبەر ئاپۆ و وتەکانێتی." -
پاژک: بەرخۆدان بە هێڵی بێریتانەوە دەگات بە سەرکەوتن
کۆردیناسیۆنی پاژک وتی: "بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد، بەدەستهێنانی ستاتۆی کوردستان، کۆمەڵگەیەکی ئازاد کە ژن بە شێوەیەکی ئازاد تێیدا بژیت، پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدان بەتەواوی پەیوەستی هێڵی بێریتان بێت و بگات بەسەرکەوتن." -
کەژار بانگەوازی بۆ مانگرتنی بەرفراوان کرد و دوای لە وریشە مورادی کرد کە مانگرتنەکەی ڕابگرێت
کەژار سەبارەت بە مانگرتنی وریشە مورادی ڕاگەیاندراوێکی ئاراستەی ڕای گشتی و ژنانی تێکۆشەر کرد: "لەسەر بنەمای ڕۆحی تێکۆشانمان داوا لە هەڤاڵمان دەکەین کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت بۆ ئەوەی کۆمیتەکانمان بتوانن لەدرێژەی مانگرتنەکەیدا درێژە بە مانگرتن بدەن." -
یەژا ستار: هەڵوێستی بێریتان بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆمەندانە
یەژا ستار یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، بێریتان هێڤی یاد کردەوە و دەسنیشانیکرد هەڵوێستی بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت بووە ناسنامەی بەرخۆدانی شکۆدارانەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.