کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەڤگەری ئازادی: کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە
تەڤگەری ئازاید پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی شەرمەزار کرد و گوتی: "ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، ئیتر کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە". -
"ڕێبەری گەلی کورد ئەمڕۆ دژی نەمرودەکان بەرخۆدان دەکات"
ڕێپێوانکەران بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەدەوە کەوتنە ڕێ، پاش سێورەگ و جورنەڕەش گەیشتنە ڕحا، سەدان کەسی ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. -
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: پێوستە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت
ڕێپێوارنی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە جورنە رەشە و ڕێپێواران وتیان: "دەبێت دەستبەجێ چاوپێکەوتن لە گەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت". -
جەماڵ شەریک: پێویستە هەمووان ببنە شایانی بەرخۆدانی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی مەزن دەکات و وتی: "پێویستە هەمووان ببنە شایانی بەرخۆدانی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ". -
کۆمەڵانی گەنجان: ئەرکی سەرەکەی هەموو گەنجێکی کورد، ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە
کوردیناسیۆنی کۆمەڵانی گەنجان: "هەر گەنجێکی کورد بیەوێت خۆی ئازاد بکات، دەبێت بەشداری تێکۆشانی 'بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ' ببێت". -
لە سلێمانی لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی مانگرتن لە خواردن بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" و بۆ پشتیوانی لە زیندانییان و دایکانی ئاشتی و هەروەها بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتنێکی یەک ڕۆژە لە خواردن بەڕێوەچوو. -
کەنەکە: لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا پیلانگێڕان و هاوپەیمانانیان شەرمەزار بکەن
کەنەکە داوادەکات کوردستانیان و دۆستانیان لە ساڵیادی پیلانگێڕیی و گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتدا بەشداری خۆپیشاندان و چالاکییەکان بەتایبەتی خۆپیشاندانەکەی کۆڵن بکەن و پیلانگێڕان شەرمەزار بکەن. -
"ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی هەمووانە، دەبێت گەنجانی رۆژهەڵات زیاتر بەشداری تێکۆشان بکەن"
گەریلای یەرەکە رێزان جاوید جەخت لەوەدەکاتەوە، کە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی هەمووانە و داواش لە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی گەنجانی ئیلام و کرماشان دەکات زیاتر بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بکەن. -
هێلین ئومید: چالاکبوون شێوەیەکی ئازادییە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند، کە بۆ ١٧ شوبات گردبوونەوەیەکی شکۆدار سازدەکرێت و دەبێت هەمووان بێ وچان تێبکۆشن و وتی، "دەبێت کورد لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، لەپێناو خۆیدا تێبکۆشێت". -
لە شاری سێرت شارەوانیی فرە زمانی دەست پێدەکات
بەربژێری هاوسەرۆکایەتی شارەوانی سێرت – دەم پارتی سەفیە ئاڵاگاش ڕایگەیاند، ئەوان دەست بە خزمەتگوزاری شارەوانی فرە زمانی لە شارەکەدا دەکەن و هەموو کێشەکان لەگەڵ گەلدا چارەسەر دەکەن. -
لە خەلات چەندین کۆشک و ڤێلا دروستکراوە
لە ناوچەی خەلاتی بەدلیس سەرەڕایی دروستکردنی کۆشکێک بۆ سەرۆککۆوماری تورک ئەردۆغان، ١١ ڤیلاش دروستکراوەن. -
لە ئامەد سەرەڕای گەمارۆدان "ڕێپێوانی ئازادی" بەردەوامە
"ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە لە شارەکانی وان و قەرس دەستی پێ کرد، لە ١٣ هەمین ڕۆژدا گەیشتە ئامەد و سەرەڕای ئاستەنگکردن لەلایەن هەزاران پۆلیسەوە، بە بەشداری گەل بە جۆشوخرۆشەوە ٤ کاتژمێر ڕێپێوان کرا. -
جۆش و خرۆشی ڕێپێوانی ئازادی لە ئامەد
'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' کە لە هەردوو قۆڵی وان و قەرسەوە دەستپێکردبوو، دوای ١٣ ڕۆژ لە ئامەد یەکیانگرت. ڕێپێوانکاران بە جۆش و خرۆشەوە لە ناوەندی ئامەد پێشوازییان لێکرا. -
لە کەمپی مەخمور لەپێناو رێبەری گەلی کورددا مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد
دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
نەپەگە: پیلانگێڕی بە تەواوەتی تێکدشکێندرێت
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە رایگەیاند، تێکۆشانیان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و ئەوەشی خستەڕوو، "ئیتر ئاشکرا بووە کە پیلانگێریی بە تەواوەتی تێکدەشکێندرێت". -
کەجەکە: بەشداربوون لە هەڵمەتی ئازادی، واتادارترین وەڵامە بەرامبەر بە پیلانگێڕی
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە واتادارترین وەڵام بە پیلانگێڕییەکە، بریتیە لە بەشداربوون لە هەڵمەتی ئازادی. -
'خۆسەری شەنگال بە فکری ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ دەکرێت'
سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال ئەوەیان دەرخست، بە فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خاک، مێژوو و گەل بپارێزن و وتیان: "دەبێت خۆسەری شەنگال بە فکری ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ دەکرێت". -
کاڵکان: دەکرێت هێرشی پیلانگێڕی شکست بدرێت، دەبێت بڕواتان بەوە هەبێت-٢
کاڵکان رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیستمێک کە رۆژی ١٠ جار دەتوانێت ئەو بکوژێت، ٢٥ ساڵە خۆڕاگری دەکات و وتی، "ئەمە دەرخەری چییە؟ سیستمی ئیمراڵی دەتوانرێت هەڵبوەشێندرێتەوە، ئازادی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت مسۆگەر بکرێت، دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت". -
'هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دوربخاتەوە'
گەریلاکان ئەوەیان دەرخست، پیلانگێڕیی نەگەشت بە ئامانجی خۆی و وتیان: "بە بڕیارین لە تێکۆشانمان. هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرمان دوربخاتەوە". -
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە بیسمیل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازیان لێ کرا
لقی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" گەیشتە ناوچەی بیسمیلی ئامەد، ڕێپێووانکەران لە کوچە و کۆڵانەکان ڕێپێوانیان کرد و ئامانجەکانی ڕێپێوانەکەیان دەربڕی. -
ئەنجامنامەی وۆرک شۆپی شەنگال: فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو عێراق بڵاودەبێتەوە
وۆرک شۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب ڕاگەیاندرا دەسپێشخەرییەکی هاوبەش ڕادەگەیەنن بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تەواوی موسڵ و عێراق. -
ڕێپێوارانی ئازادی: سەرکەوتن بۆ کوردستانیانی خۆڕاگرە
قۆڵی قەرسی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ئیلح پیشوازی لێکرا. پەڕلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک پەیامی "سەرکەوتن بۆ کوردستانیانی خۆڕاگرە"یدا. -
کاڵکان: دەبێت بە دروستی لە سیستمی ئیمراڵی تێبگەین-١
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، سیستمی ئیمراڵی بەڕێوەبەرییەکی هاوبەشە، کە لە رێگەی قڕکردنەوە بەڕێوەدەبرێت و وتی، "دەبێت کۆمەڵگەی کورد و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان لە راستی هێرشی پاکتاو لە سەر رێبەر ئاپۆ بە دروستی تێبگەن". -
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە: پێویستە هەموو کەسێ بەشداری هەڵمەتی ئازادی ببێت
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و داوای بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی و بەرفراوانکردنی ئاستی بەرخۆدان وتێکۆشان کرد. -
پەکەکە: بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی دەکەوینە ئامادەباشییەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "لەپێناو سەرکەوتنی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی دەکەوینە ئامادەباشیەوە".