کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قه‌ره‌یلان: ئه‌مه بانگه‌وازی به‌رخودانه، ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌شداری له قۆناغه‌كه‌دا بكات! -
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان: ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌شداری له قۆناغه‌كه‌دا بكات. ئه‌مه بانگه‌وازی به‌رخودانه. به ده‌وری به‌رخودانی زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌بێت به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیك گه‌وره بكرێت. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ڕانیە ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد
لە رانیە ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە بۆردومان کرا. -
كه‌جه‌كه: گه‌لی كورد و خه‌ڵكی شه‌نگال هه‌رگیز كۆمه‌ڵكوژی له بیر ناكه‌ن و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن
هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه شه‌هیدانی فه‌رمانی شه‌نگالی به بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، " گه‌لی كورد و خه‌ڵكی شه‌نگال هه‌رگیز كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له بیر ناكه‌ن. وه‌ك ئه‌مڕۆ له ئێستا به دواوه‌ش لێپرسینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵكوژیه ده‌كه‌ن". -
کەجەکە: ئێمە ئیمام حوسێن لە بەرامبەر یەزیدەکان دا لە تێکۆشانی خۆماندا بە زیندوویی ڕادەگرین
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە هەموو ئەوانەی پشتگیریی هەق و ڕاستی دەکەن، ئەمڕۆ لەسەر هێڵی هاوچەرخی حوسێن لە دژی یەزیدەکان بن. -
هەدەپە لە ئامەد میتینگێکی گەورە بە دروشمی 'ئێمە چارەسەرین' ئەنجام دەدات
رێکخستنی هەدەپە لە ئامەد کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و رایگەیاند، ٦ی ئاب بە دروشمی ' ئێمە چارەسەرین، نا بۆ شەڕ و داگیرکاری!' میتینگێک ئەنجام دەدەن. -
دۆخی دەستگیرکراوانی بادینان کە دەستیان بە مانگرتن تا مردن کردووە، لە مەترسیدایە
لە ڕۆژى ٢٢ی تەمموزەوە پێنج دەستگیرکراوى بادینان مانگرتنى تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە، شەوى ڕابردووش بەهۆى کاریگەریی مانگرتنەکەوە یەکێک لە مانگرتووەکان بەناوى نێچیرڤان بەدیع دۆخى تەندروستیى تێکچووە و تووشى خوێنبەربوون بووە. -
جەنگاوەرانی تیمی تەرزی فیکری هەبەدەهە لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورک چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی تەرزی فیکری (فیکری سۆنمەز)ی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایگەیاند، لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح، لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی عەقرەبی تورک چالاکیان بە بۆمب ئەنجامداوە. -
هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژەئاستاردا، ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، سەنگەرێکیش رووخێنرا. -
دۆخی تەندرووستیی زیندانیی نەخۆش ئیبراهیم ئالکان بەرەو خراپی دەڕوات
ئیبراهیم ئالکان زیندانیی سیاسیی تەمەن ٦٧ ساڵ لە زیندانی جۆری ئێف لە وان زیندانیکراوە و باری تەندرووستی تێکچووە. پنار ئالکان بووکی ئالکان وتی: "هەموو ڕۆژێک، کە ئێمە بێدەنگ دەبین، مرۆڤ لە زیندانەکاندا گیان لە دەست دەدەن" و داوای هەستیاریی کرد. -
ڤیدیۆی دڕندەیییەکی دیکەی سوپای تورک؛ سەگەکان بە زۆر دەنێرنە ناو تونێلەکانی شەڕ
ڤیدیۆی ئەوە ئاشکرا بوو، کە چۆن سوپای تورک سەگێک ئامادە دەکات و بە زۆر دەینرنە ناو تونێلەکانی شەڕی شەهید هاوڕێ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین. -
کوشتاری هاووڵاتیانی مـەدەنی لەسیاسەتی تورکیدا – بەشی یەکەم باکووری کوردستان
لە بەشی دووەمی ئەم بابەتەدا بە ئامار و وردەکارییەوە باسی کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە باشوروی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێت. -
دەوڵەتی تورک سزای زیندانیی بەسەر ٦ هاووڵاتیی گوندی زێڤکانی جۆلەمێرگ دا سەپاند
لە گوندی زێڤکانی ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ٦ کەس، کە لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە وەک "ئەندامانی ڕێکخستن" کرابوونە ئامانج، دەستگیرکران و لە دوای دەستگیرکردنیان بڕیاری زیندانیکردنیان لە دژ دەرکرا و ڕەوانەى زیندانیان کردن. -
"پێویستە عێراقییەکان بە یەکگرتوویی بڵێن، نەخێر بۆ پێشێلکردنی سەروەری"
دکتۆر عەبدولقادر بەشیر ڕایگەیاند، "ئەگەر عێراق خاوەن سەرکردەی دەستپاک و نیشتمانپەروەر بوایە ئەو کات هیچ کەس نەیدەتوانی سەروەریی عێراق ببەزێنێت". -
دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق راگیران
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمانیان راگرتووە. -
ئایدەنیز: تاڵان‌کردنی کوردستان شەڕی دژی گەلانە
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لەبارەی بڕینی دار و دارستانەکان لە شڕنەخ قسەی کرد و وتی، " تاڵانکاریەکان لە جۆگرافیای کوردستان، سیاسەتی شەڕە." -
لە روحای باکوری کوردستان ١٨ کرێکار بریندار بوون
لە شاری روحای باکوری کوردستان، ئۆتۆبوسی کرێکاران تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و ١٨ کرێکارا بریندار بوون. -
له نه‌وسود ١٠ كۆڵبه‌ر برینداربوون
له‌سه‌ر سنوری نه‌وسودی پاوه، به‌هۆی گولـله‌بارانی هێزه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزاییه‌وه ١٠ كۆڵبه‌ر برینداربوون. -
چالاكی گه‌ریلاكان بۆ سڵاوكردن له به‌رخودانی تونێله‌كان به‌رده‌وامه-نوێكراوه‌ته‌وه
هێزه‌كانی بۆتان به مه‌به‌ستی سڵاوكردن له به‌رخودانی تونێله‌كانی شه‌ڕ چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا. لانیكه‌م ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. -
گروپێك لە چالاكوانان پشتیوانی لەمانگرتووانی بادینان دەكەن
گروپێك لەچالاكوانانی باشوری كوردستان پشتیوانی خۆیان لەچالاكوانانی بادینانی زیندانیكراو لەزیندانەكانی پەدەكە ده‌ربڕی و جەخت لەوە دەكەنەوە كە زۆڵم و سته‌م لەچالاكوانانی بادینان دەكرد. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر رێچكه‌ی هه‌ڤاڵانمان رێدهكهین و به دڵنیاییه‌وه خه‌ونه‌كانیان ده‌هێنینه‌دی. ئێمه به‌ڵێنمان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه شایسته‌ی شه‌هیدانمان بین". -
یه‌په‌سه له به‌رامبه‌ر هێرشه نهژادپهرستیهكان بانگه‌وازی خۆپاراستنی راگه‌یاند
یه‌په‌سه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه نهژادپهرستیهكان له دژی كوردان و رایگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین كه له سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن خۆڕاگری بكه‌ین". -
‘به شه‌هیدبوونی خۆیان ژیانێكی نوێیان وه‌ك میرات له پاش خۆیان جێهێشت‘
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ئارگه‌ش زاگرۆس و جیگه‌ر عه‌فرین كاتێك ساڵی رابردوو له مانگی ته‌مموزدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بوون، له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و فاشیستدا شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵانیان یادیان كردنه‌وه. -
پێنجوێنی: پەدەکە بە کۆمەڵکوژی زاخۆ هۆشی بەرامبەر بە داگیرکاریی تورکیا بۆ دروستبوو - ٢
پێنجوێنی ڕایگەیاند، لە دوای کۆمەڵکوژیی زاخۆ عێراق و پەدەکە هۆشیان هاتەوە بەر. دەربارەی داگیرکاریی تورکیا، پەدەکە لەوە تێگەیشت ئەگەر ئەو ڕەوشە بەم شێوەیە بەردەوام بێت هیچ ڕۆڵیکی نامینێت لە هەرێمەکەدا. -
ئەو ٢ کەسە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە وان کوژراون کەسانی مەدەنی بوون
سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو، لە قەلقەلی "٢ ئەندامی پەکەکەیان کوشتوە"، بەڵام ئێستا ڕوون بووەتەوە ئەو دوو کەسە کەسانی مەدەنین و یەکێکیان خەڵکی گوندی بەخلەجیی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی تریشیان پەنابەرێک بووە. -
دەوڵەتی تورك هەوڵدەدات پێكەوەژیانی كورد و ئازەریەكان لەئێراندا تێكبدات
هاوشێوەی رژێمی ئێران، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش دەستی لە ئاژاوەنانەوە لە نێوان پێکهاتەکانی سنوری شارۆچکەکانی ماکۆ، سەڵماس و خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ هەیە، بەتایبەتی رووداوەکانی ئەم دووایەی ئەو دەڤەرە.