کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە سلێمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکرێن
لە شاری سلێمانی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ٣ی تشرینی دووەمدا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار دەکەن. -
چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی یەکینەکانی تۆڵەی یەپەسە و یەپەسە
یەکینەکانی تۆڵەی یەپەسە و یەپەسە ژن لەبارەی چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی خۆیان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. -
لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی کۆبانی کرایەوە
بەبەشداری چالاکوانان و ئازادیخوازانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، لەسەر پردی کۆبانێ بەڕێوەچوو. -
سەربازانی تورک کۆڵبەرێکیان کوشت
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سنوری نێوان گەڤەر و ورمێ دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا کۆڵبەڕێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو. -
کەجەکە: لە کاتی روودانی کارەساتی سروشتیدا پشتیوانی کارێکی گرنگ و پیرۆزە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە لە بارەی بومەلەرزەکەی دوێنێ ئیزمیر راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە کاتی کارەساتە سروشتیەکانی وەکو بومەلەرزەدا زۆر پێویستە لە ئاستی باڵادا پشتیوانی و هاوکاری بەرکەوتووان بکرێت. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە رایگەیاند، دوو لە هەڤاڵانیان بە ناوەکانی زنار و نوودا لە گۆڕەپانی شەهید مزگینی بەدلیس لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون و جەختیشی کردەوە کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانمان، تێکۆشانی ئازادی بەرفراوان دەکەن. -
کەنەکە پرسەنامەیەکی بە بۆنەى کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پیشووی کەرکوک و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە. -
نوێنەری سەردەشت و پیرانشار: لە شارەکەمەدا خەڵک بە خێزانی کۆچ دەکەن!
کەمال حسەینپور نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلمانی رژێمی ئێران لەبارەی کۆچی خەڵکی بازنەى هەڵبژاردنەکەیەوە وتی، ماوەى ٥ مانگە ئەو کۆچە دەستیپێکردووە و تاەکو ئێستا زیاتر لە هەزار پیاو و ژنی گەنجی سەردەشتی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. -
پەژاک: جەلال مەلەکشا هەمیشە لەخەمی ئازادی و یەکخستنی ناو ماڵی کورددا بوو
مەجیلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا شاعیری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەلال مەلەکشا هەمیشە لەخەمی ئازادی و یەکخستنی ناو ماڵی کورددا بوو. -
جەلال مەلەکشا شاعیری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
جەلال مەلەکشا شاعیری دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەى دڵەوە لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد. -
لە خانەقین دژ بە شەڕی کورد بەکورد کۆبوونەوە ئەنجا درا
لە شاری خانەقین چەند چالاکوان و کەسایەتیی دیاری شارەکە دژ بە شەڕی کورد بەکورد کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆپیشاندان و هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەی فراوان دژ بەو شەڕە ڕێکبخەن. -
پەدەکەش وەکو دەوڵەتی تورک خەڵک دەڕفێنێت
هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمدا ٢٠ کەسی رفاند کە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە بە نیاز بوون بچن بۆ شاری هەوڵێر. -
کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتور نەجمەدین کەریم پەیامێکی بڵاو کردەوە
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد دکتور نەجمەدین کەریم پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، ئەو سیاسەتمەدارە لە پێناو تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد و بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیدا رەنجێکی زۆریدا. -
گەریلاکانی هەپەگە لە دژی هاوکارێکی دەوڵەتی فاشیست چالاکیان ئەنجام
گەریلاکانی هەپەگە لە دژی سولەیمان بولونماز کە لە خزمەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادابوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. -
لیژنەی میسر بۆ ئازادیی ئۆجالان ئامادەیە و لە سبەینێوە بە فەرمی دەست بە چالاکیەکانی دەکات
لیژنەی میسر بۆ ئازادیی ئۆجالان کە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی لەخۆدەگرێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا داوای ئازادی بۆ سەرۆک ئۆجالان دەکات، دووپاتیدەکەنەوە کە ئازادی بۆ ئەو، زامنی ئاشتی و برایەتی گەلانە لە ناوچەکە. -
HBDH:رۆحی کۆبانێ کۆتایی بە فاشیزم دێنێت
بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان- HBDH رۆژی جیهانی کۆبانێی بەرز نرخاند و رایگەیاند، ئێمە نوێنەرایەتی رۆحی کۆبانێ دەکەین و بە سەرفرازی هەنگاو دەنێین و قوربانیەکەی چی دەبێت با ببێت، کۆتایی بە فاشیزم دێنین. -
گەنجانی رانیە؛ نابێت جارێکیتر کورد بوار بدات بە دەستی خۆی لە ھێزی نەتەوەی خۆی بدات
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە رانیە بەیاننامەیەکیان لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان ھێزە کوردییەکان و رەشبگیرییەکانی پارتی لە بادینان و ھەولێر بڵاوکردەوە. -
دەوڵەتى تورک لە ئامەد ٤ هاووڵاتیی تری کوردی زیندانیکرد
سەربازانی دەوڵەتى تورک لە ئامەد هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٥ کەسیان دەستگیرکردبوو، ٤ کەسیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا. -
چاودێرانی سیاسی: تا ئۆجالان لە زیندان بێت ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت
چاودیرانی سیاسی لە شاری کەرکوک رایانگەیاند: "ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کورد لەم گۆڕانکارییانەی ناوچەکەدا دەستکەوتی نەتەوەیی بەدەست بهێنێت ". -
ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا: میت هەراسانی کردووین
ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە لە دەزگاکانی سەر بە دەوڵەتی تورک “میت” تەلەفۆن بۆ ئەندامەکانیان دەکرێت پێیان دەڵێن خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکەن و هەراسانیان دەکەن. -
لە شەنگال جموجووڵی فڕۆکەکانی شەڕ هەیە
لە شەنگال جموجووڵی فڕۆکەکانی شەڕ هەیە. -
تەرمی ئەمینە باشاک گەریلای یەژاستار بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەمینە باشاک (ڕووکەن جوودی) گەریلای یەژاستار کە لە شەڕی ١٨ی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی جوودی شرنەخ شەهید بوون لە سلۆپی بەخاکسپێردرا. -
دادگا بڕیاری گرتنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەدی دەرکرد
هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەد ڕەوانەی زیندان کران. -
یەنەکە: پێویستە هەموو کەسێک پشتگیری لە ڕاگەیەنراوەکەی قەرەیلان بکات
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، بەڕێز موراد قەرەیلان، پیاوێکی تێکۆشەر و خاوەن ئەزموونە و دەزانێت کە شەڕ چەند ماڵوێران کەرە، بۆیە پشتیوانی پەیامەکەی دەکەین کە خوازیارە شەڕی براکوژی ڕوو نەدات. -
لە ئاستی ھیچ ھێزێکدا بێدەنگ نابین کە ھۆکار بێت بۆ شەری کورد بە کورد
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایانگەیاند، لە ئاستی ھیچ ھێزێکدا بێدەنگ نابن کە ھۆکار بێت بۆ شەری کورد و کورد.