کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئایا سوپاى پاسداران بەشێک لە چەکە کۆکوژ و بایۆلۆژییەکانى گواستووەتەوە بۆ کوردستان؟
ئەندامێکى یەکەى تایبەتى سوپای پاسداران رایگەیاندووە، پاسدارەکان چەکی کیمیاییان لەبەردەستدایە. لێکۆڵەرانى زیندانەکانیش باسیان لە کوشتنى چالاکوانان لە دەرەوەى زیندانەکان کردووە. ئەوەش گومانەکان لەسەر شەهیدکردنى ژینگەپارێزان، شەریف و ئومێد زیاتر دەکات. -
رژێمى تاران بەرزترین رێژەى باجی لە ئێران‌دا بەسەر کرماشان‌دا سەپاندووە
پەرلەمانتارێکى پارێزگاى کرماشان رایگەیاند، وەرگرتنى باج لە کرماشانییەکان زۆر زیاترە لەو باجە کە حکومەت لە تارانییەکان، ئیسفەهانییەکان و ئەراکییەکانى وەردەگرێت. -
کاڵکان: بەهێزی زیاترەوە دەست بە ٤١هەمین ساڵی تێکۆشان دەکەین
دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە رایگەیاند، دوژمن هەوڵ دەدات خۆی نوێ بکاتەوە و دەست بە ساڵی ٤١هەم بکات، بەڵام لاواز و تەنگاوە. ئێمە زۆر بەهێزتر و بە رێکخستنکراوتر دەست بە ساڵی نوێ دەکەین. ئیدعامان گەورە و سەرکەوتنیشمان گەورە دەبێت. -
هەپەگە: لەشەمزینان٢کۆنتراگەریلای سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢ کۆنتراگەریلای سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران. -
لە سلێمانى یادی دامەزراندنى پەکەکە دەکرێتەوە
کۆمیتەى خانەوادەى شەهیدانى پەکەکە لە باشووری کوردستان، مەراسیمێک بە بۆنەى ٤١هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە شاری سلێمانى بەڕێوەدەبات. -
پۆلیسی تورک لە وان چەندین رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکرد
پۆلیسى دەوڵەتى ئاکەپە لە وان بەڕێوەبەرانى دیسا دەر (DÎSA-Der) و خەباتکارانى رۆژنامەى یەنی یاشام و هەدەپەی دەستگیرکرد. -
دەوڵەتى تورک لە جزیر قەدەغەکارییەکى نوێى بەسەر هاووڵاتییاندا سەپاند
پۆلیسەکانى دەوڵەتى ئاکەپە بە دوکاندار و کاسبکارانى ناوچەی جزیریان لە شرنەخ راگەیاندووە، نابێت لە کاتژمێر ١٢ى شەو بە دواوە دوکان و بازاڕ و شوێنى کارەکانیان کراوە بێت. -
بە عەرەبکردنى نوێ و بێخەمیى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک
ناوچەی تاڵەبانی سەر بە قەزای داقوق لەژێر هەڕەشەی داگیرکاری و بەعەرەبکردنیکی نوێدایە. ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش بێباکانە دەوام ناکەن. -
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک دەیانەوێت حکومەتى داهاتووی هەرێم بنکە فراوان نەبێت
حیزبە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک پێیان باشە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکە فراوان نەبێت. داوا دەکەن بەشێک لە حیزبەکان ئۆپۆزیسیۆنێکی کارابن لەناو پەرلەمان و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت. -
گیوڤه‌ن: به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٦ ڕۆژه له زیندان مانگرتنی له خواردن ده‌ستپێكردووه، له په‌یامێكدا له ڕێی كچه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم. -
په‌كه‌كه: له ساڵی ٤١هه‌میندا له هه‌موو بوارێكدا تێكۆشان بڵند بكه‌ن!
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای بڵندكردنی تێكۆشانی كرد. -
كۆنگره‌ی گه‌ل: له ساڵی ٤١هه‌میندا تێكۆشان گه‌ش ده‌كه‌ین و ئازاد ده‌بین
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تێكۆشان گه‌ش بكات. -
له هه‌ولێر به‌هۆی لافاو كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ست دا
له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان به‌هۆی باران بارینی ئێواره‌ی دوێنێ لافاو هه‌ستا. له ئه‌نجامدا كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ست دا. -
له هه‌ولێر دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتنی بێ واده ده‌ستی پێكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ناسر یاگز دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ واده كرد. -
باشاران: دەبێت لە دژی هێرشەکان کورد یەکبگرێت
عایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپە سەرنجی خستەسەر زۆربوونی هێرشەکان لە دژی دەستکەوتەکانى گەلی کورد و وتى، دەبێت گەلی کورد لە دژی ئەو هێرشانە یەکبگرێت. -
هەپەگە: لەباشووری کوردستان سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا
هەپەگە ئاشکرای کرد ، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان، سەربازێکی دوژمن کوژراوە. -
گەریلا: ساڵی ٤١هەمین دەبێتە ساڵی سەرکەوتن وئازادی
گەریلا کە بە باوەڕێکی مەزنەوە خۆیان بۆ٤١هەمین ساڵیادی پەکەکە ئامادە دەکەن وتیان،" لەدژی دوژمن بەردەوام وەڵامێکمان هەیە، 'یاسەرکەوتن،یاسەرکەوتن'. بێجگە ئەوە شتێکی دیکە نییە." -
«بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ریخست كه هه‌موو دۆسیه‌كان سیاسین»
دانیشتنی دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی «پێشێلكاری له به‌رانبه‌ر كارمه‌ندێك كردووه» كه بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌چوو. ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی بۆی كراونه‌ته‌وه سیاسین. -
بووڵدان: پێویسته ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌ڵبگیرێت. -
مانگرتن له‌خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه
مانگرتن له خواردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ١٤ی ئهیلوول به‌هۆی بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. یه‌كێك له گه‌ریلا شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانیی باشووری كوردستانه. -
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك چالاكییان كرد
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوو له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، له دژی سه‌ربازگه‌ی كۆرخان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. -
"لە ٤١هەمین ساڵدا ئاڵای سۆسیالیزم شەکاوەتر دەبێت"
٤٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى پەکەکە لە چیاکانى کوردستان پیرۆزکرا. روکەن گارزان لە یادی دامەزراندنى پەکەکەدا رایگەیاند "فاشیزم و هێزە پیلانگێڕەکان لە ناو پیلانگێڕییەکانى خۆیاندا نقوم دەبن و بزووتنەوەى ئازادی ئاڵاى سۆسیالیزم شەکاوەتر دەکات". -
لە تورکیا ٢ زیندانى ماوەى ٦٩ رۆژە لە مانگرتندان و ژیانیان لە مەترسیدایە
قادر کاراباک و ناجی یڵدرم زیندانیانى مەلەکەپەیى ماوەى ٦٩ رۆژە لە زیندانى وان دا لە مانگرتندان. تورکمەن کاراباک هاوسەری قادر رایگەیاند، هاوسەرەکەى ٢٣ کیلۆ لە کێشى کەمیکردووە و پێویستى بە پشتیوانیى راى گشتى هەیە. -
بومەلەرزەیەک سلۆپیى هەژاند
بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.١ بە پێوەری رێختەر ناوچەى سلۆپیى لە پارێزگاى شرنەخ هەژاند.