ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە تەرمی شیلان عەفرین کرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە، شیلان عەفرین کە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا. -
تەرمی شەهیدان لە ٥ شار بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە حەسەکەوە تا عامودا لە ٥ شار بە مەراسیمی جەماوەری بەخاک سپێردران. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک سەدان ماڵ و قوتابخانەی لە عاموودا بێ ئاو و کارەبا کردووە
بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ئێستادا سەدان ماڵ و قوتابخانە لە گوندەکانی عاموودای ڕۆژئاوای کوردستان بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، کە سەرەکییترینیان ئاو و کارەبایە. -
'لە سەردەستی رێبەر ئاپۆ سەرجەم کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکرێن'
بەکر جەرادە یەک لەو کەسانەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، رایگەیاند، "هەموو کوردێکی ئازادیخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەبێت لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا تێبکۆشێت". -
'شەهید زەلال هەمیشە پێشەنگ بوو'
" جیهان خالد ئێمە گوێمان بە زۆر شتی شەهید زەلال دەدا، ئەو لە تێکۆشانی ئازادی و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو ، لە هێڵی ئازادی ژندا پێشەنگ بوو". -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەیان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین گەنجێکیان بە ناوی محەمەد حەمەید گەرگیور رفاند و بۆ ئازادکردنی داوای دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە. -
محمەد وەیس: بە هۆیی ڕامانەکانی ڕێبەرێتیەوە خۆمان دەناسینەوە
ڕۆشنبیری عەرەب محمەد وەیس ئاماژەی بەوەکرد کاریگەرە بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لە سایەیی کتێبەکانی ڕێبەرێتیەوە هەستمان بە زۆر شتکرد، کە پێشتر نەمان دەزانی". -
ڕێبەرێتی، شەهید و شەڕڤانانی ئەم شۆڕشە پیرۆزە
عەزیز محمد باسی لەوەکرد؛ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژئاوا و گەل بەهایەکی پیرۆزە و وتی: "ڕێبەرێتی، شەهید، شەڕڤان، گەل و خاکی ئەم شۆڕشە پیرۆزە". -
لە مەنبەج و شەدادی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد
لە شارەکانی مەنبەج و شەدادی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێ کرد. -
ژنانی عەفرین: هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین
ژنانی عەفرین پیلانیگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلانیان شەرمەزاکرد و پەیامی ئەوەیاندا؛ کە هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا دەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
بەرخۆدانی گەلان دوایی بە پیلانگێڕان دەهێنێت!
بە بەشداری دەیان هەزاران کەس لە شارەکانی کۆبانێ، عەین عیسا و سرینێ کانتۆنی فورات پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. -
بە هەزاران کەس لە شاری ڕەقە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ لە ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕیدا لە لایەن هەزاران کەسەوە لە شاری ڕەقە بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
لە شاری حەلەب بە هەزاران کەس لە دژی پیلانگێڕیئ نێودەوڵەتی ڕژانە سەر شەقامەکان
بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزاران کەس لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
ڕێپێوانی دەیان هەزاری لە دژی پیلانگێڕی
لە کانتۆنی جزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەیان هەزار کەس لە دژی پێلانگێڕی نێونەتەوەی ڕێپێوانیان ئەنجام دا و وتییان: "بە بەرخۆدانی تەواوەتی سەرکەوتن بە دەستدەهێنین. بە شۆڕشی گەل سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوشێنینەوە". -
'فکری ڕێبەر ئاپۆ عەرشی دەسەڵاتداری و هەژمونگەرایی هەژاند'
شەڕڤان موسلیم گوتی: "هەر وەک چۆن ئیبراهیم خەلیل عەرشی نەمرودی هەژاند، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیش عەرشی دەسەڵاتدارێتی و هەژمونگەرایی هەژاند. پێویستە هەموو گەلانی ئازادیخواز ڕاپەڕن تا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەن". -
ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات: لە چوار کانتۆن بە دەیان هەزار کەس رژانە گۆڕەپانەکان
لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە چوار کانتۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دەیان هەزار کەس رژنە گۆڕەپانەکان. -
بەهۆی ١٥ی شوباتەوە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و حەڵەب ژیان راگیرا
بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێری ١٥ی شوبات و خستنەڕووی داواکاری ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و حەڵەب ژیان راگیرا. -
گەلی عەفرین: دەبێت هەموو کەسێک لە دژی گۆشەگیری بوەستێتەوە
گەلی عەفرین بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتەوە، ئاماژەیان بەوەدا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی هەتا مردن تێدەکۆشن. -
'سەرچاوەی هێزی یەپەژە پارادایمی ڕێبەرێتییە'
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رۆهلات عەفرین ئاماژەی بەوەدا سەرچاوەی بەرخۆدان و تێکۆشانی یەپەژە، پارادایمی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. -
لە تەبقە و عەین عیسا ڕێپێوانی ١٥ ی شوبات
بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لە تەبقە و عەین عیسا بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێپێوان کرا. -
تەڤ-دەم: ئەم ساڵە بکەین بە ساڵی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ
تەڤ-دەم پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزارکرد و وتی: "ئەمساڵە دەکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هەموو کێشەکانی هەرێمەکە چارەسەربکات". -
ڕەشید: لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی گەلی کورد بە ئامانج گیراوە
حەیدەر ڕەشید ئەندامی پەیەدە ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دا ئازادی گەلی کورد کراوەتە ئامانج و ڕایگەیاند، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئەمڕۆی پەکەکە لە بەرامبەر پڕۆژەکانی هێزە هەژموونخوازەکان بۆتە بەربەستێک. -
چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی جیاواز شەرمەزارکرا. -
ژنان لە حەلەب بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
سەدان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج لە گەڕەکی شێخ مەقسود کۆبوونەوە، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەشخەڵ و ئاڵای یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد. -
کۆبانێ: مەراسیمی بەخاکسپاردن
گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید سورخوێن ڕۆژهەڵاتیان بەخاکسپرارد و یادی چیچەک کۆبانیان کردەوە. لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە درا.