ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە چەتەکان دەکات
بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وڵامی هێرشەکانی حکومەتی تورکیای بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان لە کەمپی هۆل دایەوە. -
هەرەئە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئۆپەراسیۆنی باسلەی ئاشکرا کرد
ناسنامەی ٥ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین کە لە چالاکی گوندی باسلەی عەفرین شەهید بوون، ئاشکرا کرا، لە چالاکییەکەدا ٢٠ داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران. -
هێرشی ئاسمانی قامیشلۆ ٤ شەهیدی لێکەوتەوە
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی بۆردومانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر گەڕەکی ماحاتایی شاری قامیشلۆ، ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ شەهید بوون. -
بانگەوازکردنی ١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشەکانی حکومەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، داواشیان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر. -
لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا ٧ داگیرکەر و چەتە سزادران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین HRE ،بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چالاکی هاوکات دژی داگیرکەران، ٧ داگیرکەری تورک و چەتەکانی سزادران و ٨ داگیرکەرزیش برینداربوون. -
لە شەهبا یادی ڤیان سۆران کرایەوە
ئەنجومەنی ژنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین، یادی ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنی پەکەکە و فەرماندەی یەژا ستار ڤیان سۆرانی کردەوە. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین تۆڵەیان کردەوە: ٢٠ داگیرکەری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژران
لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکیەکی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدا و ٢٠ داگیرکەریان بە سزاگەیاندووە. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد شەرمەزارکرا
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا. -
مەراسیمی جەماوەری بۆ شەهیدی یەپەگە ئەنجامدرا
بۆ شەڕڤانی یەپەگە مازن ئەل شەگە مازن ئەلشێخ کە لە ڕوداوێکدا لە دێرەزور شەهید ببوو. لە دێرک مەراسیمێکی جەماوەری ڕێکخرا. -
کۆبانێ؛ لە دژی لە سێدارەدانی چوار گەنجی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوان بەڕێوەچوو
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە دژی لە سێدارەدانی چوار گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا، رژانە گۆڕەپانەکان و رێپێوانیان کرد. -
د. عەبیر حەساف: بە سیاسەتی کۆچ دیمۆگرافیای هەرێمەکە دەگۆڕن
د. عەبیر حەساف ئاماژەی بەوەشکرد، بە سیاسەتی کۆچ، دیمۆگرافیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دیمۆگرافی هەرێمەکەش دەگۆڕن و وتی: "پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەش لەدژی ئەم سیاسەتە ئەنجامبدرێت". -
ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆل لە پێنجەم رۆژدایە
قۆناغی سێهەمی ئۆپراسیۆنی 'ئەمنی و مرۆیی'ی هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە کەمپی هۆل لە دژی چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت لە رۆژی پێنجەمدایە. -
یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
یەپەگە رایگەیاند، کە مازن ئەل شێخ شەڕڤانیان کە لە ئەنجامی رووداوێکدا بریندارببوو، لە نەخۆشخانە شەهید بووە. -
کانتۆنی فورات و ٦٦٠ گوندەکەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێ کارەبا بوون
هاوسەرۆکی فەرمانگەی وزەی کانتۆنی فورات، عایشە ناسر وتی: "دەوڵەتی تورک بەرامبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە و دەڵێت ئەوەی لە فەلەستین ڕوو دەدات دژی مرۆڤایەتییە، بەڵام ئەی کردەوەکانی خۆی چییە؟ " -
ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل بەردەوامە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٤ هەمین ڕۆژدا و لە قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی. یەکینەکانی ئەنتی تیرۆریش (یات) بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون. -
لە کەمپی هۆل ژمارەیەک چەتە دەستگیرکران
قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆل لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە و یەپەژەوە لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە. -
هەرەئە: ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی وەڵامدانەوە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە کوژراون. -
هێرشە داگیرکارییەکان گەل ناچار بە کۆچکردن دەکات
دوای ئەوەی عەفرین، گرێ سپی و سەریکانی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکرا، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس ناچاربوون کۆچبکەن. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی کانتۆنی عەفرین و شەهبا هێرشەکانیان بەرفراوان کردووە، بە چەکی قورس حەوت گوندی کانتۆنەکەیان تۆپباران کرد. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوو کەسی دیکەیان رفاند
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین دوو کەسی دیکەیان رفاندووە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە لایەن چەتەکانی رفێندراون گەیشتە ٣٨ کەس. -
مەترسی داعش لە کەمپی هۆڵ نابینرێت
لە ساڵی ٢٠١٩ـــەوە کە باخۆز لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا، کەمپی هۆڵ بووەتە مەترسیدارترین شوێن بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بەڵام هیچ دەوڵەت و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی خۆی لەبەرامبەر ئەم کەمپە بەرپرسیار نابینێ. -
لە کەمپی هۆل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٩ داعش دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتگیری قەسەدە و یەپەژە لە کامپی هۆل، لە ڕۆژی سێیەمدا ٨ چەتەی داعش دەستگیرکران. -
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بروسک زەندورا بە خاکسپێردرا
بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی کانتۆنی فورات، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشوری کۆبانێ، بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بروسک زەندورا بەخاک سپیردرا. -
لە عەفرین سێ کەسی دیکە رفێندران
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند کە لە ناوچەکانی عەفرین سێ کەسی دیکە کە یەکێکیان خاوەنپێداویستی تایبەتە رفێندراون. -
لە عەفرین لە یەک مانگدا ٣٢ کەس لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، تەنها لە ناو مانگی کانوونی دووەمدا ٣٢ کەسیان ڕفاندووە.