ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ هەزار و ٨٩٠ گوند بێ ئاو وکارەبا بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ١٣ی ژانویە دەستی پێکرد،٢ هەزار و ٨٩٠ گوند لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ ئاو وکارەبا کراون. -
لە ئەڵمانیا سکاڵایەک بۆ دادگاییکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تۆمارکرا
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ECCHR و STJ لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ــەوە سکاڵایان تۆمارکردووە. -
ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین: بە هەزاران کەس داگیرکارییان شەرمەزار کرد
بە بۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، خۆپیشاندانێکی شەرمەزاری بە بەشداری هەزاران کەس لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، شەدادێ، تل براک، هۆڵ، دربەسیە، قامیشلۆ، گرکێ لگێ، چلاخا و تربەسپیێ ، بەڕێوەچوو. -
'وێڕایی هێرشەکان خزمەتەگوزارییەکانمان لە ڕۆژئاوا بەردەوامە'
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێی کانتۆنی جزیرە سلێمان عەرەب، ئاماژەی بەوەکرد "سەڕەڕای شەڕ و ئەو گەمارۆیەی لە سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا هەیە، بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، بەردەوام خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین". -
ئیبراهیم شێخۆ: لە عەفرین شتێک بە ناوی کوردبوون نەهێڵراوەتەوە، بە زۆرەملێ تورکبوون دەسەپێندرێت
چالاکوان و یاساناس ئیبراهیم شێخۆ، ئاشکرایکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە زۆرە ملێ، تورکاندن بەسەر عەفرین دەسەپێنێت و لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە زیاتر لە ٩٠٠٠ کەس ڕفێندراون. -
لە منبج داگیرکەران ٨ گوندیان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ٨ گوندی باکوری رۆژئاوای منبجیان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و عەفرین تۆپباران دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە گوندی شەعالەی شەهبا بنەماڵەیەکی سێ کەسی برینداربوون. -
خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان
خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
بەهۆکاری هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هەزاران کەس بێ ئاوبوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر قامیشلۆ، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس ئاویان لێبڕاوە. -
لە تربەسپی ١٢٠ هەزار کەس بێ ئاو و بێ کارەبا بوون
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی ناوچەی تربەسپی مزگین لەزگین رایگەیاند کە ١٢٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچەکەیان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بێ ئاو و بێ کارەبا بوون. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە دڵسۆز دەگرمان لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
لە کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە دڵسۆز دەگرمان بەخاک سپێردرا. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە عەین عیسا شەرمەزارکران
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەین عیسا سەدان کەس ڕێپێوانیان کرد. -
مریەم ئیبراهیم: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش
هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵگایی بەڕێوەبەری خۆسەر مریەم ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەکرد هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبێتە هۆکاری ئەوەی داعش زیندوبێتەوە بەتایبەت لە کامپ هۆڵێ، ئەمەش بۆ تەواوی مرۆڤایەتی شتێکی ترسناکە. -
دەوڵەتی تورک ٨٠ ناوەندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد: ناوچە مەدەنییەکان کرانە ئامانج
سوپای داگیرکەری تورک لە زەوی و ئاسمانەوە بۆمبی بەسەر ٨٠ ناوەندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باراند. زۆربەی هێرشەکان ناوەندە خزمەتگوزاریی، سەرچاوەکانی ژیان و ناوچە مەدەنییەکانیانی کردە ئامانج. -
راگەیەندراوی هاوبەشی ٣٣ پارتی سیاسی: هێرشەکان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن
٣٣ پارتی سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەڵوێستی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە و رایانگەیاند، کە هێرشەکان ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن. -
حەمدان ئەلعبێد: دەوڵەتی تورک دەیەوێت داعش زیندوبکاتەوە
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باکور و ڕژهەڵاتی سوریا حەمدان ئەلعبێد ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامانجی لەم هێرشانە ئەوەیە سەرلەنوێ داعش زیندووکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی گورزی کاریگەری بەرکەوت، بۆ قەرەبووی شکستەک -
هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری لەسەر خوێندن دەکات
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خوێندنی ٨٩٠ هەزار و ٨٦٠ قوتابی لە مەترسیدایە. -
لە حەسەکە هێرشکرایە سەر زیندانێک کە چەتەکانی داعشی تێدان
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە تۆپ هێرشکرایە سەر زیندانێک لە حەسەکە کە چەتەکانی داعشی تێدا راگیراون. -
وێستگەی گازی دێرک بۆردوومان کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وێستگەی گازی گوندی گرزیرۆی سەر بە دێرکی بۆردوومان کرد. -
بۆردوومانی ژێرخان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان تاوانی شەڕە
ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دژی هەرێمەکە لە دوو ڕۆژی دوایین ئاشکرا کرد. ڕایگەیاند، هێرشەکان تاوانی شەڕن. -
مەسەدە: پێویستە هەمووان بەرامبەر نازیزمی نوێی تورک دەنگ هەڵبڕن
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەرامبەر نازیزمی نوێی تورک دەنگ هەڵبڕن". -
چالاکییەکان دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە
لە ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر و کۆبانێ و مەنبەج و حەلەب هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکران. -
قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ناڕاستە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
لە کانتۆنی جەزیرە هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە کانتۆنی جەزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
بەهۆی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاواوە ٢ ملیۆن مرۆڤ بێ کارەبا بوون
دەستەی وزەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند بەهۆی هێرشی سێ ڕۆژی دوایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ٢ ملیۆن مرۆڤ بێ کارەبا بوون.