ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ٣٦٠ گوند بێ ئاو و کارەبا بوون
مەجلیس و کۆمینەکانی کۆبانێ ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ناتوانن ئاو و کارەبا بە ٣٦٠ گوند بگەیەنن و پەیامی تێکۆشان و یەکگرتنیان دووپاتکردەوە. -
خەڵکی کانتۆنی فورات بەشدارییان لە پرسەی شەهید نودەم و رزگار کرد
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات بەشدارییان لە پرسەی شەهیدان نودەم وان و رزگار چاوڕەشدا کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە کرد. -
'بەرامبەر بە داگیرکارییەکان، گەل ڕێگەیی بەرخۆدانی هەڵبژاردووە'
هاوسەرۆکی کۆمەڵگەیی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات هەدلێ حەسەن، دەربارەیی هێرشە داگیرکارییەکان ئاماژەی بەوەدا گەل ڕێگەیی بەرخۆدانی هەڵبژاردوە و وتی: " بەرامبەر بە داگیرکارییەکان گەل ڕێگەیی بەرخۆدانی هەڵبژاردووە و بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە تێدەکۆشین". -
ساڵح حسێن بۆئارامی ژیانی منداڵەکانی ڕووی کردووتە ڕۆژئاوا
ساڵح حسێن خەڵکی شاری حمایە، لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕووی لە ناوچەی ڕیملان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، دەڵێت: "لە ڕۆژئاوا ژیانێکمان دۆزیەوە کە بتوانین تێدا هەناسەی لێ هەڵمژین". "شوێنێکی باشترم بۆ سەلامەتی منداڵەکانم جیا لە ڕۆژئاوا نەدۆزیەوە". -
پەیەدە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پیرۆزکرد
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای پیرۆزکرد. -
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر شەهبا و شەرا
سوپای داگیرکەری تورک فڕۆکەخانەی مینغ لە هەرێمی شەهبا و گوندەکانی عەلقەمیە و مەرەعنازی ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات. -
لە ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ڕێپێوانێکی مەزن بەڕێوەچوو
لە ١٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە قامیشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. -
لە کۆبانێ مەراسیمێکی جەماوەری بۆ شەهیدان سازکرا
بە ئامادەبوونی سەدان کەس، لە کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە تەرمی شەهید نودەم وان بە خاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا یادی شەهید ڕزگار چاوڕەش کرایەوە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەربازێکی حکومەتی سوریای کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تل رەهاڵیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژرا. -
یەپەژە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رایگەیاند، کە نودەم وان (سەکینە کایا) لە ١٧ی کانونی دووەمدا لە نەخۆشخانە شەهیدبووە و ئەوەشی خستەڕوو، "هاوڕێکەمان بە هەڵوێست و لەخۆبوردەیی خۆی خۆشەویستییەکی زۆری لەناو خەڵکی رۆژئاوادا هەبوو". -
قەسەدە: ١٧ چەتە و ٢ سەربازی تورک کوژران
قەسەدە رایگەیاند، لە ناوچەی عەین عیسا، گرێ سپی و منبج لە دژی چەتە و سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدااوە. راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر و ١٧ چەتە کوژراون. -
خالد جەبار: دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج
پارێزەر خالد جەبار، ئاماژەیی بەوەدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانی پاراستنی منداڵان پێشێل دەکات و وتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەوەکانی کورد دەکات بە ئامانج". -
گوڵبەهار کۆبانێ: هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنین
گوڵبەهار کۆبانێ رایگەیاند کە هەروەک هێرشەکەی داعش و دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانی سەناعە، ئەوان هەموو هێرشەکانی دیکەی سەر هەرێمەکەش تێکدەشکێنن و وتی، "لە دژی پلانە چەپەڵەکان دەوەستینەوە و لە هەموو کات بەهێزترین". -
شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەلشێخ بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەحمەد ئەلشێخ بە مەراسیمێک لە ڕەقە بەخاک سپێردرا. -
گەلی ڕۆژئاوا دژی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان
گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوری بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان، هاوڵاتیان تاوانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ ڕزگارکردنی عەفرین. -
گەلی تەل تەمر و زرگان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە تەل تەمر و زرگان سەدان کەس دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەرا و شێراوا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەکانی شەرا و گوندەکانی تۆپباران دەکات. -
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا لە ٦ هەمین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانیان کرد. -
دەوڵەتی تورک هێرشی ئەنجامدا، ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچوو
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکدا ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچووە. -
خەڵکی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رژانە شەقامەکان
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، رژانە شەقامەکان. -
مەسەدە: لە دژی داگیرکەری یەکدەگرین
مەسەدە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک داوای لە هەموو لایەنە سورییەکان کرد 'دیالۆگی نیشتمانی' ئەنجام بدەن. -
داگیرکەران بەرامبەر هێزی گەلان تووشی شکان بوون
هێرشی چەتەکانی داعش کە ئێوارەی ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە دەستیپێکرد، لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری تێکشکێنرا. بەم جۆرە داگیرکەر لەبەرامبەر هێزی گەلاندا شکان. -
لە منبج ئەندامانی شانەیەکی داعش دەستگیرکران
هێزە کانی ئاسایشی ناوخۆی چوونە سەر شونەکانی چەتەکان لە منبج و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژرا و ٣ چەتەی دیکەش برینداربوون. -
تەڤ دەم، داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی هێرشەکان کرد
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ دەم) لە ساڵیادی هێرشە داگیرکەرەکانی سەر عەفرین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی تاوانەکانی حکوومەتی تورک کرد. -
هێڤی موستەفا: بەرخۆدانێکی 'بێهاوتا' بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو دەکرێت
هاوسەرۆکی پێشویی کانتۆنی عەفرین هێڤی موستەفا، سەرنجی خستە سەر بەرخۆدانە بێهاوتاکان بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو و ئاماژەی بەوەدا؛ هیچ کاتێک هیوای خۆیان لە دەست نادەن.