ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: هێرشەکە لە لایەن میلیشیاکانەوە ئەنجامدراون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند هێرشە درۆنیەکانی سەر دێرەزور، لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراون، کە لە ئەنجامدا ٦ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون. -
قەسەدە: شەش شەڕڤانمان شەهیدبوون
قەسەدە رایگەیاند کە چەتەکانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر ئەکادیمیای پەروەردە لە دێرەزور و لە ئەنجامدا شەش شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
سەرچەتەیەکی شانەکانی تیرۆرکردن کوژرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەمیرێکی شانەکانی تیرۆرکردن کە بەرپرس بووە لە زیاتر لە ٨٠ هێرشی تیرۆرکردن لە کەمپی هۆل و دەرەوەی کەمپەکە، کوژراوە. -
پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات لە ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا. -
لە کۆبانێ چالاکی لە دژی پیلانگێڕی ئەنجامدرا
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و کۆنگرە ستار، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێمەی چالاکی لە ناوچەیی قنێی کۆبانێ هەڵدا. -
جودی: داعش خۆی بە دەوڵەتی تورک سپاردووە
سەردار جودی فەرماندەی هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند: "ڕۆژانە نەوە نوێیەکانی داعش لە کەمپەکەدا گەورە دەبن". داعش خۆی سپاردووە بە دەوڵەتی تورک". -
منداڵانی کەمپی هۆڵ بە عەقڵیەتی داعش پەروەردە دەکرێن
لە کەمپی هۆڵ ٣٠ هەزار منداڵ هەیە. هەموویان له لایەن دایک و ژنی داعشەوە به عەقڵییەتی داعش پەروەردەکراون. ئەگەر دەستێوەردان و بەرنامەیەکی جددی نەبێت، لەوانەیە لە داهاتوودا ببنە ٣٠ هەزار ئەندامی داعش. -
قەسەدە: تا چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە کەمپی هۆل، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان
قەسەدە وردەکاری قۆناغی سێهەمی 'ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی'ی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کە تا ئێشتا ٣٧ چەتەی داعش دەستگیرکراون. -
ناسنامەی شەهیدانی قامیشلۆ راگەیەندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ٤ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، شەهیدبوون. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە چەتەکان دەکات
بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وڵامی هێرشەکانی حکومەتی تورکیای بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان لە کەمپی هۆل دایەوە. -
هەرەئە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئۆپەراسیۆنی باسلەی ئاشکرا کرد
ناسنامەی ٥ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین کە لە چالاکی گوندی باسلەی عەفرین شەهید بوون، ئاشکرا کرا، لە چالاکییەکەدا ٢٠ داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران. -
هێرشی ئاسمانی قامیشلۆ ٤ شەهیدی لێکەوتەوە
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی بۆردومانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر گەڕەکی ماحاتایی شاری قامیشلۆ، ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ شەهید بوون. -
بانگەوازکردنی ١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
١٠٩ ڕێکخراو لە سوریا ئاماژەیان بەوە کرد کە هێرشەکانی حکومەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، داواشیان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر. -
لە چالاکیی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا ٧ داگیرکەر و چەتە سزادران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین HRE ،بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چالاکی هاوکات دژی داگیرکەران، ٧ داگیرکەری تورک و چەتەکانی سزادران و ٨ داگیرکەرزیش برینداربوون. -
لە شەهبا یادی ڤیان سۆران کرایەوە
ئەنجومەنی ژنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین، یادی ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنی پەکەکە و فەرماندەی یەژا ستار ڤیان سۆرانی کردەوە. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین تۆڵەیان کردەوە: ٢٠ داگیرکەری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژران
لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکیەکی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامدا و ٢٠ داگیرکەریان بە سزاگەیاندووە. -
لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد شەرمەزارکرا
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسێدارەدانی ٤ گەنجی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا. -
مەراسیمی جەماوەری بۆ شەهیدی یەپەگە ئەنجامدرا
بۆ شەڕڤانی یەپەگە مازن ئەل شەگە مازن ئەلشێخ کە لە ڕوداوێکدا لە دێرەزور شەهید ببوو. لە دێرک مەراسیمێکی جەماوەری ڕێکخرا. -
کۆبانێ؛ لە دژی لە سێدارەدانی چوار گەنجی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوان بەڕێوەچوو
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە دژی لە سێدارەدانی چوار گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا، رژانە گۆڕەپانەکان و رێپێوانیان کرد. -
د. عەبیر حەساف: بە سیاسەتی کۆچ دیمۆگرافیای هەرێمەکە دەگۆڕن
د. عەبیر حەساف ئاماژەی بەوەشکرد، بە سیاسەتی کۆچ، دیمۆگرافیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دیمۆگرافی هەرێمەکەش دەگۆڕن و وتی: "پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەش لەدژی ئەم سیاسەتە ئەنجامبدرێت". -
ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆل لە پێنجەم رۆژدایە
قۆناغی سێهەمی ئۆپراسیۆنی 'ئەمنی و مرۆیی'ی هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە کەمپی هۆل لە دژی چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت لە رۆژی پێنجەمدایە. -
یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
یەپەگە رایگەیاند، کە مازن ئەل شێخ شەڕڤانیان کە لە ئەنجامی رووداوێکدا بریندارببوو، لە نەخۆشخانە شەهید بووە. -
کانتۆنی فورات و ٦٦٠ گوندەکەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێ کارەبا بوون
هاوسەرۆکی فەرمانگەی وزەی کانتۆنی فورات، عایشە ناسر وتی: "دەوڵەتی تورک بەرامبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە و دەڵێت ئەوەی لە فەلەستین ڕوو دەدات دژی مرۆڤایەتییە، بەڵام ئەی کردەوەکانی خۆی چییە؟ " -
ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل بەردەوامە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٤ هەمین ڕۆژدا و لە قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی. یەکینەکانی ئەنتی تیرۆریش (یات) بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون. -
لە کەمپی هۆل ژمارەیەک چەتە دەستگیرکران
قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆل لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە و یەپەژەوە لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.