ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: کاتی سەرکەوتن و خاوەنداری لە سندووقەکانە
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەسەر حسابی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە سندووقەکان. -
دەم پارتی لە ١١ شار لەپێشە
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان دەم پارتی لە ١١ شار لەپێشە. -
پرۆسەی دەنگدان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات، دەم پارتی بانگەوازی خاوەنداریکردن لە سندووقەکان دەکات. -
لە ٣٢ شار دەنگدان کۆتایی هات
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە ٣٢ شار کۆتاییهات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنوری ئامێدی کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ بۆردوومانی چیای سورێ سگێریان لە سنوری ئامێدی کرد. -
هەڵبژاردنی خۆجێیی؛ کوردستانیان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن
سەرباری هەموو گوشار و فرت و فێڵ و ساختەکارییەکانی دەسەڵات، بەڵام کوردستانیان بە گوڕ و تینەوە بەشداری لە دەنگدان دەکەن، بە تایبەتی کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆش بە هاوکاری کەسوکاریان دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. -
حاتیمئۆگیولاری: دەبێت خاوەنداری لە سندووقەکان بکرێت
هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتیمئۆگیولاری لە کاتی دەنگدان داوای کرد خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدان بکرێت. -
لە کاتی چاوپێکەوتندا گۆشاری 'بە تورکی قسەکە' لە دایکی زیندانیکراوێک کراوە
فینجە ئاکمان کە لە ئێشگیری دادپەروەریدایە، ناڕازبوونی خۆی دەبڕی لە بەرامبەر ئەوەی لە کاتی سەردانیکردنی زینداندا، لە لایەن پاسەوانەکانەوە گوشاری بە تورکی قسەکردنیان بەسەردا سەپاندوە. -
هەڵبژاردنی خۆجێیی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت
پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی خۆجێیی لە ٨١ شار، ٩٧٣ ناوچە و ٣٩٠ شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردووە، -
تەرمی دۆستی کوردان چارالامبیدس بەخاکسپێردرا
تەرمی نووسەر و سیاسەتمەداری پۆنتۆسی و دۆستی کوردان میچالیس چارالامبیدس بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
پاش ٣٠ ساڵ زیندان، تەرمی تۆزون ڕەوانەی شارەکەی کرایەوە
تەرمی موتڵەق تۆزون کە پاش ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ڕەوانەی ناوچەی پانۆسی ئاگری کرا. -
ئێشکگری دادپەروەری: بۆ ناردنەوەی قەیومەکان بچنە سەر سندووقەکان!
خزمی زیندانیان لە ئێشکگری دادپەروەری بانگەوازیان لە هەمووان کرد سبەی لەپێناو دەم پارتی و ناردنەوەی قەیومەکان بچنە سەر سندووقەکان. -
بە ڕۆحی قزڵ دەرە بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش کرا
لە ئەنقەرە و مێرسین، ماهیر چایان و هاوڕێیانی کە لە قزڵ دەرە کوژران، یادکرانەوە. لە یادەکەدا گوترا، پێویستە دژی ستەم بە ڕۆحی قزڵ دەرە تێکۆشانی هاوبەش بکرێت. -
دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەک لە دژی نێچیرڤان بارزانی، مەرسرور بارزانی و رێبەر ئەحمەد تاوتوێ دەکات
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەتۆمەتی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان سکاڵایەکی لە دژی بەرپرسانی باڵای پەدەکە تۆمارکردووە و بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو دۆسیەیە کۆببێتەوە. -
ڕێکخستنەکانی FEDA,ADEF,DIK: دەنگی خۆتان بە هاوپەیمانی شاری دێرسیم بدەن
فیدراسیۆنەکانی، عەلەوی دیموکراتیک (FEDA)، یەکێتی دیموکراتیکی دێرسیم- ئەوروپا (ADEF) و کۆنگرەی بنیات نانەوەی دێرسیم (DİK) لە بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، داوایان لە هەموو لایەک کرد دەنگ بە هاوپەیمانی شاری دێرسیم بدەن. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە، لە کۆجاعەلی ٢ چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کزڵدەرەی سەر بە هەبەدەهە لە کۆجاعەلی لە دژی بینایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان چالاکیان ئەنجامدا. -
فەد-گەل: دەبێت رۆژەڤی سەرەکی کورد هەڵمەتی ئازادی بێت
فەد-گەل ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە رۆژەڤی سەرەکی کوردان هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بێت و دەستنیشانی کرد کە ئەوانەی دەیانەوێت گەلی کورد بە تاوانبار نیشان بدەن، دەبێت شێوازی چالاکی دیموکراتیک وەڵامیان بدرێتەوە. -
گەل لە نسێبین ئاهەنگی شادی گێڕا: دیسان شارەوانی خۆمان بەڕێوە دەبەین
گوڵبین شاهین داغان کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی نسێبین لە ئاهەنگە جەماوەرییەکەی شاری نسێبین قسەی کرد و وتی: "ئێمە پێکەوە نسێبین دەگەڕێنینەوە بۆ ڕۆژانی پێشتر، دەست لە دەستی یەک، دیسان نسێبین ڕەنگین دەکەینەوە. -
لە هێرشێکی داعشدا سەربازێکی عێراقی کوژرا
لە باشووری پارێزگای کەرکوک لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا سەربازێکی عێراقی کوژرا. -
ئێشکگری دادپەروەری دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە
بنەماڵەی زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن. لە ئێشکگرییەکەدا دووپاتکرایەوە ئازادی گەل بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرێدراوە. -
سەلچوک: دەبێت ئامانجی سەرەکی گەل شکاندنی گۆشەگیری بێت
باقی سەلچوک ئەندامی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان TSP ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی دەوڵەتی تورک گۆشەگیرکردنی تەواوی کۆمەڵگایە و وتی: "دەبێت ئامانجی سەرەکی گەل شکاندنی گۆشەگیریی بێت". -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
هونەرمەندانی تەڤ-چاند: بۆ دەنگدان بە دەم پارتی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان
هونەرمەندانی تەڤگەریی چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند)داوایان لە گەلی کورد کرد کە لە ٣١ی ئاداردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە دەم پارتی بدەن. -
ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٦٤هەمین ڕۆژدا بەردەوامە
ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد لە ٦٤هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیدا بەردەوامە. -
لە ئیشکگرییەکانی دادپەروەریدا داوای پشتیوانیان لە دەم پارتی کرد
کەسوکار و بنەماڵەی زیندانیان کە درێژەیان بە ئیشکگریی دادپەروەری داوە، ڕایانگەیاند، "تا گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵدەوەشێتەوە، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن". بنەماڵەکان داوایان لە هەموو لایەک کرد دەنگ بە دەم پارتی بدەن و خاوەنداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.