کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قه‌ره‌یلان: ئاكه‌په و مه‌هه‌په ڕێككه‌وتوون كه نه‌هێڵن هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت
موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاریداوه كه هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك به دڵی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ناچێت. سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په ڕێ له به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌كی نوێی دیموكراتی ده‌كاته‌وه. -
هه‌په‌گه: له برادۆست گورزی توند له داگیركه‌ران درا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان دوێنێ گورزی توند له هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر دراوه و لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون. -
لە سێ ڕۆژدا چوار کۆڵبەر کوژران و برینداربوون
هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان گروپێک لە کۆڵبەرەکانیان کردە ئامانج کرد و لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژرا. -
ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل پیرۆزبایی ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ده‌كات
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: گه‌لی كورد ئامانجی خۆی له‌پێناو كوردستانی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكرات سه‌رده‌خات. -
گه‌ریلا له سیده‌كان، بارزان، شه‌مزینان و خارپێت گورزێكی دیكه‌ی له سوپای توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئایار، لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
کۆڵبەرێکی دیکە لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا
کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی مێشەرۆ-ی سەربە شارەدێی گەرمەک-ی شارۆچکەی پێنجوێن کۆڵبەرێک-ی خەلکی ڕۆژهەلاتی کوردستان کوژرا. -
کرماشان:مانگرتنی ١٠هەزار شوفیر تەکسی
لە بەردەوامیی مانگرتن لە کارکردنی بەشی هاتووچۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ١٠ هەزار تەکسی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لەکاردکردن گرت. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی بڵاوكرده‌وه كه له ١٣ی ئایار/٢٣ی بانەمەڕلە دژی سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیا له هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان ئه‌نجامیاندابوو. -
چالاکی گەریلا لە برادۆست: ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە و یەژاستار ئەمڕۆ لە دەربەندی عەلی درێژ-ی سەربە هەرێمی برادۆست، دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا. ڕاگەیەندرا کە لەو چالاکییەدا لانیکەم ١٠ سەرباز کوژراون. -
دۆخی کۆمەڵایەتیى قەرس و هەدەپە زۆر بۆ یەک گونجاون
لە قەرس کورد، تورک، تورکمەن، ئازەری، جەعفەری، عەلەوی و سونی پێکەوە دەژین. هەم بەرنامە و هەم پاڵێوراوەکانى هەدەپە بۆ ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییە زۆرگونجاوە و لەگەڵ یەکتر دێنەوە. -
د. مزراکلی: گەلەکەمان ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران دڵی خۆی ئاسووده ده‌كات
د.سەلچووک مزراکلی كاندیدی هەدەپە لە ڕیزبەندیی یەکەمی شاری ئامەد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند: گەل تووڕەیە، گەلەکەمان حسابی ئەوە دەکات کە ئەم توڕەییەی هه‌یه‌تی بە ڕێ و ڕێبازێک پیشان بدات و دڵی خۆی ئاسووده بکات. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ ٢٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٢٦ سه‌رباز كوژراون. -
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەسەر هەڵبژاردنەکان بانگەوازییەکی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە، بانگەوازیی لە خانەوادەی زیندانیان کرد، کە لە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران-دا بەشداربن و دژی دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە. -
"هەڵمەتى ١ى حوزەیران وەڵامێکى گەورە بوو"
حەمرین دەرسیم ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەى، کە هەڵمەتى ١ى حوزەیرانی ٢٠٠٤ هەنگاوێکى سەربازی بوو، بەڵام لە رووی کۆمەڵایەتى و سیاسییەوە وەڵامێکى گەورە بوو بۆ دەوڵەتى تورکیا. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دوای ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك له دژی سه‌ربازگه‌یه‌كی شه‌مزینان، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون. -
له وان ٢٠ كه‌س ده‌ستگیركران
له ناوچه‌ی ئه‌ردیش-ی وان ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٢٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. -
هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ و سیده‌كان ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان، ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
کوژران و برینداربونی دوو کۆڵبەری دیکە لەسەرسنوورەکانی ڕۆژەڵات
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکوێستانەکانی کێلەشین-ی نێوان شنۆ وسیدەکان- سەر سنووری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دەستڕێژی گوللە دەکەنە سەر گروپێک لە کۆلبەران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا وکۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار بووە. -
لە جولەمێرگ سندوقى ٥٠ هەزار دەنگدەر گواسترایەوە بۆ ژێر دەستى جەردەوانەکان
گۆڕینی شوێنی دەنگدان لە جولەمێرگ کاریگەریی نەرێنی لە سێ یەکی دەنگدەران دەکات. سندوقەکانی دەنگدان لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە، کە جاری پێشوو لە سەدا ٧٠ی دەنگەکانی بۆ هەدەپە بوون. ئەو سندوقانە دەگواسترێنەوە بۆ ئەو شوێنانە، کە لە کۆنترۆڵى جەردەوانەکاندایە. -
هێزەکانی گەریلا: هەرێمی برادۆست بێ خاوەن نییە
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' و یەکینەکانی ژنانی ئازاد 'یەژاستار' دەستنیشانیان کرد، تا دوا هەناسە دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشووری کوردستان بەرخۆدان دەکەن و وتیان "هەرێمی برادۆست بێ خاوەن نییە". -
١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ١١ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. -
هه‌ده‌په ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی له باشووری كوردستان ده‌باته سه‌ر سندووقه‌كان
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان به‌شداری بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا. -
ئاندۆك: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌ته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داگیركاری و قڕكردن
خه‌بات ئاندۆك ڕایگه‌یاند، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دڕندایه‌تیی ئاكه‌په له سه‌رانسه‌ری باكووری كوردستان، داگیركردنی عه‌فرین و هێرشه‌كانی سه‌ر باشووری كوردستان، هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ده‌رفه‌تێكی گرینگه. -
كاڵكان: په‌كه‌كه بووه به هیوای هه‌موو بنده‌سته‌كان
دووران كاڵكان ڕایگه‌یاند، ئه‌و پهكهكهیهی كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ناوی ببات، بووه به هیوای هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست له سه‌رانسه‌ری جیهان. -
مانگرتنی شۆفیری بارهەلگرەکان لە ئێران بەردەوامە
مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران ئەمڕۆ لە هەفتەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، مانگرتنەکە شارەکانی کرماشان، کەنگاوەر، سنە، دیواندەرە ، سەقز و مەریوانیش-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.