جڤاك
دوایین ھەواڵ
-
ژمارە ٤٧ـی گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە بڵاوکرایەوە
ژمارە ٤٧ـی گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە کەوتە بەردیدی خوێنەرانی و ئێستا گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە لە سەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە. -
زانایانی چین دەستیان بە توێژینەوە لەبارەی چاندنی رووەک لە سەر مەریخ کرد
توێژەرانی چینی بە ئامانجی ئەوەی هەسارەی مەریخ بگۆڕن بۆ هەسارەیەکی فێنک و ئافراندی دەرفەتی کشتوکاڵ و چاندن، دەستییان بە لێکۆڵینەوە لە چاندنی ڕووەکی زەمینی کردووە. -
بە هاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت سروشتی شڕناخ تاڵان دەکرێت
محەممەد زەکی ئیرمز، پەرلەمانتاری بازنەی شڕنەخی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە هاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت سروشتی کوردستان لە شڕناخ لەناو دەبرێت" ئەوەی لێرە بەکار دێت تەنها یاسای ستەمکارییە." -
لە سێ مانگدا ٤٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراون
لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ٤٠ حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون و بەسەدان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکان سوتاون. -
لە پێنج ساڵی رابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پەرەی پێدراوە
لە دوو راپۆرتی نێونەتەوەییدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیدا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە هەڵکشان کردووە. -
گوندەکانی پاسور دەکەونە ژێر بەنداوەوە: زێدی خۆمان جێناهێڵین
گوندنشینانی ناوچەی پاسوری ئامەد کە گوندەکانیان دەکەونە ژێر بەنداو رایانگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی سیاسەتی لەناوبردنی کوردەکان بەڕێوەدەبات و وتیان: "ئێمە زێدی خۆمان چۆڵ ناکەین". -
ئاگر لە چیای شەنگال کەوتەوە
شەوی رابردوو ئاگر لە چیای شەنگال کەوتەوە. راگەیەندرا کە بە هۆی بوونی بایە بەهێز کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دژواربووە. -
هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
گەرچى مادەى هۆشبەر و بەکارهێنان و بازرگانی پێوەکردنى لە کۆمەلگەى کوریدا شتێکى نامۆبووە، بەڵام بەپێى ئامارەکان لەم ساڵانەى دوایدا لە هەرێمى کوردستان لە هەڵکشانێکى خێرادایە. -
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق و هەرێم ڕووی لە هەڵکشانە
تادێت ئامارەکانی بازارگانی کردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزتر دەبێتەوە و ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ لاوازکردنی ئیرادەی تاکەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی گەنجان دادەنرێت. -
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە
لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە تائێستا ئاگرکەوتنەوە لە هەندێک دارستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، بەهۆی بێدەربەستی لایەنە حکومیەکان بەرامبەر بەو ئاگرکەوتنەوانە، ژینگەپارێزان لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنیاندان. -
" لە دژی داگیرکاری و تاڵانکردن، پێویستی بە تێکۆشانێکی ئیکۆلۆژیکی هەیە"
جەمیل ئاکسۆ لە ئیکۆلۆژی پۆلن ڕایگەیاند کە شەڕ دژی داگیرکارییدا دەبێ، شەڕێکی ئیکۆلۆژیکی بکرێت و ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان لە پێناو پاراستنی سروشت و سەرچاوەکان کردەوە. -
لە شاری سلێمانی تیمی گۆیژە بپارێزە دیبەیتێکیان ئەنجامدا
بە مەبەستی ڕێگری لە لەناوبردن و دەستکاریکردنی سروشتی گۆیژە، تیمی گۆیژە بپارێزە لە شاری سلێمانی دیبەیتێکیان ئەنجامدا . -
عێراق پلانێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا جێبەجێ دەکات
بەڕێوبەری گشتی بەشی تەكنیكی وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکە زۆرترین كاریگەریی گۆڕانكاری كەشوهەوای لەسەرە و وەزارەتەکەیان پلانێكی دوولایەنەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا داڕشتووە. -
لە دهێ جەردەوانەکان دارستان تاڵان دەکەن
لە ناوچەی دهێی سێرت، دەوڵەتی تورک بە دەستی جەردەوانەکان دارستانی هەرێمی هەرەکۆل تاڵان دەکات. -
لە شەنگال هەنجیر یەک لە سەرچاوەکانی بژێوییە
کاتێک باس لە هەنجیر دەکرێت، یەکەم شت هەنجیری زێدی خدر بەبیر مرۆڤ دێتەوە. مام خێرۆ کە ٥٣ ساڵە جوتیارە، دەڵێت: هەنجیری بەناوبانگی شەنگال دوای رەنج و ماندووبوونی زۆر لە بازاڕەکانی شەنگال و موسڵ دەفرۆشرێن. -
ژینگەی عێراق و سوریا بەرەو کوێ؟
دروست کردنی بەنداو لە لایەن دەوڵەتی تورکیا، ترسناکترین جەنگە دژی ژینگەی مرۆڤایەتی و بەرامبەر بە گەلی عێراق و سوریا، لەلایەکی تر دەوڵەتی ئێران بەدروست کردنی چەند بەنداوێک ژیانی ملیۆنان مرۆڤی خستۆتە مەترسیەوە. -
کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەگەر لە ئێستاوە رێوشوێن نەگیرێتەبەر، کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت ببێتە مایەی شەڕ و کۆچبەربوونی زۆر. -
هادی حەمە کەریم: کەمی کەرەستەی کشتوکاڵی و تەکنەلۆژی، وایدەکرد جەستەیەکی تەندروستمان هەبێت
هادی حەمە کەریم، جوتیارێکی گوندی گەچێنەیە و سەبارەت بە زیادبوونی کەرەسەتەی کشتوکاڵ و بەکارهێنانی تەکنەلۆژییا وتی: "کەمی کەرەستەی کشتوکاڵی لە جاراندا، وایدەکرد ئێمە جەستەیەکی تەندروستمان هەبێت." -
'گوندی گەچێنە یەکێکە لەو ناوچانەی هێشتا پیس نەبووە و پێویستە بیپارێزین'
بەشێک لە سەردانیکارانی گوندی گەچێنە پێیانوایە، ئەو ناوچەیە هێشتا بە سروشتی خۆی ماوەتەوە و وتیشییان: "پێویستە سەردانیکاران پاک و خاوێنی ژینگەی گوندەکە بپارێزن" -
کانتۆنی جزیرە بەرگی بەهاری پۆشیوە
لە هەرێمی جزیرە بەهۆی دابارینی رێژەیەکی بەڕجاوی باران، بەهارێکی جوان و ناوازە سیمای ناوچەکەی رازاندووەتەوە. -
کالچک: ئاکەپە دوژمنی جوگرافیای کوردستانە
سەرۆکی وان چەڤ-دەر عەلی کالچک ئاماژەی بەوەدا ئاکەپە سەرچاوەی چەندین لە قەیرانەکانی سروشتە و وتی: "وێڕای نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کوردان هەروەها دوژمنی جوگرافیا و سروشتی کوردانە." -
کۆماو بەبۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لەگەلی کورد کرد
کۆماو جەژنی رەمەزانی لەگەلی کورد پیرۆز کرد و هیوای خواست جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی پێکەوە ژیانی دیموکراتیک، ئازاد و ئاشتیانە. -
جۆش و خرۆشی جەژن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان جموجۆڵ و قەرەباڵغی بازاڕەکان زیادیان کردووە، منداڵان دڵخۆشن و جۆش و خرۆشی جەژن بازاڕی تەنیوەتەوە. -
کۆدار: لە ٤ی نیساندا بیرکردنەوە لە رزگاری ژینگە بەشێکە لە ئەرکەکان
کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کۆدار باس لەوەدەکات ژینگەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێواری لەناوچووندایە و باس لەوەشدەکات، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان، بیرکردنەوە لە رزگاری ژینگە بەشکە لە ئەرکەکان. -
'دەبێت ٤ی نیسان ببێتە پاڵنەری فراوانکردنی تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک'
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە رایگەیاند، کە ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێت ببێتە پاڵنەری فراوانکردنی تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک.