جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکرد
ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای دواکەوتنێکی کورت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. -
ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە ڕیمس یادکرانەوە
گەریلا شەهیدەکانی هەپەگە ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا یادکرانەوە. -
پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان کۆبوونەوە
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) تەواوی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتیی کوردستان لە ناوەندی کەنەکە لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە. -
جیک هاوکارییەکانی ڕادەستی مانگی سوور کرد
جیک ئەو هاوکارییانەی لە ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوا کۆکردبووە ڕادەستی مانگی سووری کوردستانی کرد. -
سی پی جی: زیاتر لە ٣٦٠ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان زیندانی کراون
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جی)، تا کۆتایی ساڵی٢٠٢٤، بە گشتی ٣٦١ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا زیندانی کراون. دوای چین، ئیسرائیل لە لیستی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە. -
لە جنێف هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
لە شاری جنێفی سویسرا کوردان لە دژی هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خەڵکی مەندی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگرییدان چالاکییان ئەنجامدا. -
لە ستراسبۆرگ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
لە ستراسبۆرگ بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کران. -
لە شتوتگارت هێرشەکانی سەر تشرین شەرمەزار کرا
دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە شاری شتوتگارت گردبوونەوە و چادری زانیاری بڵاوکردنەوە ڕێکخرا. -
لە بەرلین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە بەرلین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەل لە بەنداوی تشرین شەرمەزارکران و گوترا: "پاراستنی ئەو هەرێمە لە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدایە." -
جەدەکە-فەڕەنسا بانگەوازی بەپەلەی چالاکی کرد
لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین جەدەکە-فەڕەنسا بانگەوازی چالاکی بەپەلەی کرد. -
کامپینی مانگی سوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی مانگی سوری کوردستان کە بۆ کۆچبەرانی عەفرین دەستیپێکردبوو، بەردەوامە و ڕاگەیاندار ئەمجارە بڕی ٣٥٠ هەزار یورۆ نێردراوە. -
تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە برۆکسل دادگایی دەکرێن
دادگای گەل کە لە ٥-٦ی شوبات لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، تێدا تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیداوە، دادگایی دەکرێن. -
کەجەدەکە-ئە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکارییەکان بانگەوازی راگەیاند
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشی قڕکاری لە دژی مەدەنییەکان و ئەوەی خستەڕوو، "داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە دروشمی 'رۆژئاوا بپارێزە' هێرشە قڕکارییەکان شەرمەزار بکەن". -
ئێشکگری ئازادی: ڕێبەرمان ئازاد دەکەین
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەفتەیی ٦٥٦دا لە ستراسبۆرگ بەردەوامە و پەیامی بڕیارداری لەسەر ئازاد کردنی ڕێبەر ئاپۆ درا. -
ئەمستردام؛ تاوانە دژەمرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورک شەڕمەزارکران
لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵندا تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کران. -
ئەمریکا کوبای لە لیستی 'پشتگیردان بە تیرۆر' دەرهێنا
دوای ئەوەی ئەمریکا کوبای لە لیستی 'ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن' دەرهێنا، هاڤانا ڕایگەیاند ٥٥٣ سزادراو ئازاد دەکات. -
دانوستانی حەماس_ئیسرائیل: ١٠٠٠ زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن
قەتەڕ کە نێوانگیری ئیسرائیل و حەماس دەکات ڕایگەیاند هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە کۆبوونەوەیەکدا لە دۆحە هەڵگیراون. -
لە بۆردوومانکردنی خەرتوومدا زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
تۆڕی خۆبەخشانی ڕزگاری سودان ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند زیاتر لە ١٢٠ کەس لە بۆردوومانی ناوچەیەکی خەرتوومدا گیانیان لە دەستداوە. -
پێش گەڕانەوەی ترەمپ کۆریایی باکوور موشەکی بالیستی تاقیکردەوە
کۆریای باکوور هەفتەیەک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا چەند موشەکێکی بالیستی تاقیکردەوە. -
هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئارنهایم شەرمەزار کرا
کوردستانیانی دانیشتووی ئارنهایم لە گۆڕەپانی ویلمسپلەین کۆبوونەوە و بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ستاندێکی پێدانی زانیارییان دانا. -
ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی لە جنێڤ کۆبوونەوە
بە هەفتەیەک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، نوێنەرانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی حکومەتی تاران لە جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە -
"سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی تەنیا بە ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو هەڵدەوەشێتەوە"
فیدراسیۆنی سەردەمی ئانارشیزم وێڕان شەرمەزارکردنی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی رایەگیاند، "سزای لەسێدارەدانی ئازادیخوازێک بە ناوی پەخشان عەزیزی، توندوتیژی سەرکوتکارانەی دەوڵەتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی بە رای گشتیی نیشان دەدات". -
میلانۆڤیچ سەرلەنوێ وەک سەرۆککۆماری کرواتیا هەڵبژێردرایەوە
زۆران میلانۆڤیچ کە ناچارکرابوو دەست لە کاربکێشێتەوە، جارێکی دیکە وەک سەرۆککۆماری کرواتیا هەڵبژێردرایەوە. -
ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە؛ لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە
ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٦ کەس. ئاگرەکە دوێنێ ناوچەی زیاتری گرتەوە. -
بیپ ساڤاری: کوردان شکۆی مرۆڤایەتی دەپارێزن
دکتۆر بیپ ساڤاری سیاسەتمەداری سویسری و ئەندامی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'، ئاماژەی بەوەکرد، کوردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شکۆی مرۆڤایەتی دەپارێزن و ڕایگەیاند: "ئێمە باسی ئەو ڕاستییانە دەکەین کە لە مەیدانەکەدا دەبینرێت."