جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە هێرش بۆ سەر بەیت لاهیا نزیکەی ١٠٠ فەلەستینی گیانیان لە دەستدا
بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر باڵەخانەیەک لە بەیت لاهیای باکووری فەلەستین و لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
پێنتاگۆن: کۆریای باکور نزیکەی ١٠هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕوسیا کرد
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پێنتاگۆن، کۆریای باکوور بەمەبەستی مەشق پێکردن نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕوسیا کردووە. -
لە تۆرنتۆ هێرشەکانی تورکیا لە دژی کوردان شەرمەزارکران
لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا. -
خامنەیی: دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل نە گەورە بکرێن، نە بچوکیش وەربگیرێن
ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رۆژی یەک شەممە ڕاگەیاندراوی دا و ئاماژەی بەوەدا دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر ناوچە سەربازیەکانی ئێران، 'نە گەورە بکرێت، نە بچوکیش پیشانبدرێت.' -
لە ئۆسلۆ یادی شەهید بێریتان بەرزڕاگیرا
شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە خۆی رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتکارانی پەدەکە نەکرد و خۆی لە شاخێکەوە خستەخوارەوە، بە مەراسیمێک لە ئۆسلۆ یادی بەرزڕاگیرا. -
گەنجان لە پاریس سڵاویان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
گەنجان لە بانلیویای گریگنی پاریس پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و چالانی نافەرمانی مەدەنیان بەڕێوە برد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. -
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی-ئەوروپا بانگەوازی خاوەندارێتی لە شنگاڵ کرد
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی-ئەوروپا (KCE-E) بۆ خاوەندارێتی کردن لە شنگاڵ بانگەوازی بەشداربوونی لە چالاکیەکان کرد. -
فەد-کورد داوای بەرەنگاربوونەوەی دژ بە هێرشە داگیرکەرییەکان کرد
فەدەراسیۆنی ئازادی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕایگەیاند: داوا لە گەلەکەمان دەکەین بڕژێنەگۆڕەپانەکان. ڕۆژ ڕۆژی بەرفەراوانکردنی تێکۆشانە دژی فاشیزم و کۆمەڵکوژیی." -
تەژەکە-ف. داوای بەشداری لە هەڵمەت و چالاکییەکانی کرد
تەژەکە-ف: "بانگەوازی دەکەین لە هەڵمەتی نامەناردن و ئەو چالاکیانە کە لە١٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت، بە ڕۆحێکی گەورەی سەفەربەرییەوە بەشدای چالاکیەکان بن." -
نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی دانیشتووانی ئۆکرانیا ١٠ ملیۆن کەمی کردووە
سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردەوە "لە داگیرکاری ڕووسیاوە لە شوباتی ٢٠٢٢ تا ئێستە، ژمارەی دانیشتووانی ئۆکرانیا زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەمی کردووە". -
ڕێفراندۆمی یەکێتی ئەوروپا لە مۆڵدۆڤیا: دەستوەردان کراوە؟
لە ڕیفراندۆمی مۆڵدۆڤیا بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا دەنگی پێویستی بەدەستهێنرا، لە کاتێکدا دەنگی 'نەخێر' لەسەرەتادا لە پێشەوەبوو، مۆسکۆیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند کە 'ساختەکاری' لە ژماردنی دەنگەکاندا هەیە. -
نقومبوونی بەلەمێک لە میانمار: بەلایەنی کەمەوە ١١کەس گیانیان لەدەستدا
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکان بەلانیکەمەوە ١١کەس بە هۆی وەرگەڕان و نقومبوونی بەلەمێک کە نزیکەی ٣٠ سەرنشینی هەبووە لە کەناراوەکانی باشووری میانمار، ژیانیان لەدەستدوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون. -
فەتحوڵا گولەن گیانی لەدەستدا
ماڵپەڕی هەرکول بڵاویکردەوە، کە فەتحوڵا گولەن مردووە. -
نێلس ئاندرسۆن: ئامانجی مێژوویی گۆشەگیری لە ئیمراڵی شکستی هێناوە
بیرمەند نێلس ئاندرسۆن لە دیدارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی گۆشەگیری شکاندنی ئیرادەی مرۆڤەکانە و وتی: "ئەوانەی لە ئیمراڵی شکستیان هێنا، پیلانگێڕان بوون. بەرخۆدانی ئیمراڵی هێزی مرۆڤ و هێزی ئۆجالانی نیشاندا." -
لە کاسێل رێپێوانێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
لە کاسێل لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێک ئەنجامدرا و ئەم پەیامە راگەیەندرا: "لە هەموو شوێنێکی جیهان، تێکۆشانمان تا ئازادی رێبەرایەتی و کوردستان بەردەوام دەبێت". -
شۆڵز سەردانی تورکیا دەکات و پرسی فرۆکەی جەنگی لە کارنەمەیدایە
راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕۆژی سێ شەممە سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە ئەردۆغان دەکەوێت. لە کارنامەی چاوپێکەوتنەکەدا پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکرانیا، پەنابەران و فرۆکەی جەنگی هەیە. -
بانگەشەی کۆریای باشوور: کۆریای باکور ١٢ هەزار سەرباز رەوانەی رووسیا دەکات
ئاژانسی فەرمی کۆریای باشوور (یۆنهاپ) بە پشتبەستن بە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکە بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور بڕیاریداوە، بۆ پشتیوانی لە رووسیا لە شەڕ دژی ئوکرانیا چەندین یەکینەی سەربازی رەوانە بکات. -
لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورپادا داوای یاسای نوێ کرا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران
ڕۆژی پێنج شەممە یەکێتی ئەوروپا بە ئامادەبوونی ٢٧ وڵاتی ئەندام کۆبووەوە و داوایانکرد بۆ خێراترکردنی کاروباری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران یاسای نوێ دەربچوێنرێت. -
'لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالاندا زیاتر تێدەکۆشین'
د. بێپێ ساڤاری- بۆریۆلی لە پانێلێک لە بێلینزۆنا رایگەیاند، "ئۆجالان نەک هەر بۆ کوردان، بۆ هەموو گەلان کاراکتەرێکی گرنگە و دەبێت ئازاد بکرێت. لەو پێناوەشدا زیاتر تێدەکۆشین". -
چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد
گردبوونەوەی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'دا چالاکیەکی خوێندنەوەیان ئەنجامدا. -
کەجەدەکە-ئە: سەرفەربەری ڕادەگەیەنین، لە ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کۆدەبینەوە
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند: "لە نێوان ١تا ١٦ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەری ڕادەگەیەنین" و داوای لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن بن. -
کۆنگرەی یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆرتی نەخشەڕێگای تورکیای پەسەند کرد
کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆجێی و هەرێمییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی بۆ چارەسەری کێشە گرنگەکان لە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئامادەکرد و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا. -
قوتابخانەی جبالیا لە غەززە بوردومان کرا، ١٩ کەس کوژران و بەدەیان کەس بریندار بوون
لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە جبالیای غەززە، ١٩ کەس کوژران. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە قوتابخانەکەدا کۆچبەران نیشتەجێ بوون. -
ئێران و میسر داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان کرد
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە کۆبوونەوەیان لە قاهیرە، داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان کرد. -
ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززه گەیشتە ٤٢هەزار و ٤٣٨که س
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەتا ئێستا ٤٢هەزار و ٤٣٨ کەس بڵاو کردەوە.