جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە لیبیا ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەولەتی تورک خرانە خوارەوە
سوپای نشتیمانی لیبیا رایگەیاند، هێزەکانیان ٥ فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە. -
خەڵکی خۆجێی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکەن
جۆزێ گرەگۆریۆ دیاز میرابال بە ناوی سەرۆک هۆزە خۆجێیەکانی داڕشتانەکانی ئەمازۆن قسەی کرد و وتی، لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نە پزیشک، نە دەرمان و نە پیداویستیان هەیە. -
لە بەلجیکا قەدەغەى هاتوچۆ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایار درێژکرایەوە
بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٧ی ئادارەوە لە بەلجیکا چوونە دەرەوە لە ماڵەوە سنووردار کراوە و قۆناغ بە قۆناغ ئەو سنووردارکردنە درێژکراوەتەوە و ئەمڕۆش بڕیاردرا ئەو سنووردارکردنە تاوەکو ١٨ی ئایار درێژ دەکرێتەوە. -
کەنەدا بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا درێژ دەکاتەوە
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان بەشێک لە ولاتانی جیهان فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا قەدەغە کرد و کەنداش یەکێک بوو لەو وڵاتانە. ئەم جارەش کەنەدا قەدەغەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا درێژ کردەوە. -
بۆینگ بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە ٧ هەزار کرێکار لەسەر کارەکانیان دەردەکات
کۆمپانیای بۆینگ یەکێک لەو کۆمپانیایانە، کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کردە بیانو بۆ دەرکردنی کرێکاران لەسەر کارەکانیان. بۆینگ رایگەیاند، ٧ هەزار کرێکار لەسەر کارەکانیان دەردەکات. -
بەهۆی مادە پاککەرەوەکانەوە زۆر کەس ژەهراوی بوون
بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مرۆب لە ماڵەکەوە دەمێننەوە و مادە پاککەرەوەکان بەکاردەهێنن، بەڵام زۆر کەس بەهۆی مادە پاککەرەوەکانەوە ژەهراوی بوون. -
لە بەریتانیا مایەپووچی کۆمپانیاکان لە ئاستێکی باڵادایە
لە بەریتانیا کە یەکێک لەو وڵاتانەیە قەیرانی ئابوری کاریگەریەکی زۆری لەسەری کردووە، لەم ماوەی مانگ و نیوێکدا ٧٠% ڕێژەی مایەپووچی زیادی کردووە. -
لە لیبیا زیاتر لە ١٩٩ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە لیبیا زیاتر لە ١٩٩ چەتەی دەوڵەتی تورک لە لایەن حکومەتی تەرابلوس کوژران. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڕەشەی سەر ژنانی پەنابەر زۆرترە
کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا توندوتیژی زیاتر لەبەرانبەر ژن و کچە پەنابەرەکان ئەنجام دەدرێت. -
لە کانادا بەهۆی هێرشێکى چەکدارییەوە ١٦ کەس کوژران
کەسێکى چەکدار لە ویلایەتى سکۆتلەەندای نوێ لە رۆژهەڵاتى کانادا هێرشێکى چەکەداریی ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە لەو هێرشەدا ١٦ کەس کوژران. -
دوایین زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19)
ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری مردن و تووشبوون بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزتر دەبیت. تا ئێستا لە جیهاندا ٢ ملیۆن و ٣٥١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٦١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
سوپای نیشتمانیی لیبیا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە
سوپای نیشتمانیی لیبیا لە باشووری ترابلوس فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە. -
لە ئەسینا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان نەژادپەرست و هێزە ئەمنیەکاندا دروست بوو
لە یونان لەگەڵ ئەوەی کە هەموو جۆرە کۆبوونەوە و چالاکیەک قەدەغەکراوە، بەڵام گروپە ڕادیکاڵە ڕاستڕەوەکان کۆبوونەوە و بەو هۆیەشەوە لەنێوان پۆلیس و نەژادپەرستەکاندا ئاڵۆزی دروست بوو. -
فەڕەنسا هەلی کار بۆ پزیشکی بیانی دەڕەخسێنێت
فەرەنسا کە بە شێوەیەکی نائامدە ڕووبەڕووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوە، هەلی کار بە پزیشکە بیانیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدات. -
ئەمریکا لەبەرانبەر هاوکاری دارایی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی WHO دەکات
کۆماریەکان لە ئەمریکا لەبەرانبەر بەردەوامی هاوکاری داریی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەکەن. -
ئەگەری ژیان لەسەر ئەستێرەی (Kepler-1649c) هەیە
دەوترێت ئەستیرەیەک بە ناوی (Kepler-1649c) لە لایەن ناساوە دۆزراوەتەوە کە لە دەرەوەی سیستمی خۆرە و لە زۆر ڕووەوە لە جیهان دەچێت و ئەگەری هەیە مرۆڤ بتوانێت لەسەری بژی. -
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پێشبینیەکانی کەشوهەوا دروست کرد
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتی فڕۆکەکان ڕاگیراون و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی پێشبینیەکان لەسەر دۆخی کەشوهەوا ڕاست دەرنەچن. -
ترەمپ هاوکاری دارایی وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕەخنەی لە کارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گرت و ڕایگەیاند کە یارمەتییە ماددییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو ڕێکخراوە دەبرێت. -
لە لایەک هەژاری و لەلایەکی ترەوە مەترسی ڤایرۆس
وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکەن، بەڵام لە زۆر وڵات بەهۆی نەبوونی خۆراک، ڕێوشوێنی کەرەنتینە ئەنجامنادریت. -
هەوا پاکبووەتەوە هیمالایا لە دەشتی هینتی هندستانەوە دەرکەوتەوە
چیای هیمالایا لە دواى ٣٠ ساڵ لە دەشتی هینت لە وڵاتی هندەستانەوە دەرکەوتەوە. -
مانەوە لە ماڵەوە بومەلەرزەى کەم کردووەتەوە!
مانەوە لە ماڵەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی زۆر باشی لەسەر سروشت دروستکردووە و بەهۆی کەمبوونەوەی جموجوڵی مرۆڤ و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکانەوە بومەلەرزە کەمیکردووە. -
دەیان پەنابەر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون
لە لێوارەکانى وڵاتی ماڵتا لە دەریای سپیی ناوەڕاست ٢٦٠ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و هیچ هەواڵێکیان نییە. حکومەتى ماڵتا بێدەنگە و رێکخراوە نێونەتەوەیی و مەدەنییەکانیش نیگەرانن. -
نەخۆشیی ئیبۆلا لە کۆنگۆ سەریهەڵداوەتەوە
کۆماری کۆنگری دیموکراتیک (RDC) خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەى لە ١٣ی نیساندا کۆتایهێنان بە نەخۆشیی ئیبۆلا رابگەیەنێت، بەڵام سەرباری ئەوانەش لە شاری بینی کەسێک بەهۆی نەخۆشیی ئیبۆلاوە گیانی لەدەستدا. -
بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر باشووری ئەوروپا دروستکرد؟
زاناکان لێکۆلینەوە لەوەدەکەن کە بۆچی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچاو باکووری ئەوروپا، زیاتر کاریگەری لەسەر باشووری ئەوروپا دروست کردووە. -
سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا: ئەوە شەڕ نییە و تاقیکردنەوەی مرۆڤایەتییە
سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا فرانک والتەر شتانمایەر لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەپێچەوانەى لێدوانەکەى ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، "ئەوە (کۆرۆنا) شەڕ نییە و تاقیکردنەوەى مرۆڤایەتییە."