جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە کاسڵ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا شەوە ئاهەنگێکی پشتیوانی لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو، داهاتەکەشی نێردرا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. -
لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەماوەی ٣مانگدا ٦٦٩ کەس لە عێراق کوژراون
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری ٣ مانگی ڕابردووی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراقی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ٦٦٩کەس کوژراون و ٢٥ هەزار کەسیش برینداربوونە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران. -
ڤایرۆسی کرۆنا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات: لە فەڕەنسا حاڵەتێک تۆمارکرا
لە فەڕەنسا حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا. بەمەش ئەمە سێیەمین حاڵەتە کە لە ئەوروپا تۆمار دەکرێت. وەرگرتنی ڕێوشوێنەکان بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ئابۆری جیهان دادەنێت. -
کۆنسە و کۆمیسیۆنی ئەوروپا برەخیت-ی ئیمزا کرد
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا پەیمانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپایان ئیمزا کرد. پەرلەمانی ئەوروپاش کۆتایی مانگ بڕیاری خۆی لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا دەکات. -
تا ئێستا ٢٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
لە چین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
قەیرانی (ئێس-٤٠٠): ناتۆ و ئەنکەرە تا ئێستا رێکنەکەوتوون
جێنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند ئەوان تا ئێستا لە بارەی دۆسیەی سیستمی پاراستنی (ئێس-٤٠٠)-ی روسی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا نەگەیشتوونەتە هیچ رێکەوتنێک. -
لە بەرلین فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان. -
بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا گۆتۆبێژ
بڕیارە کۆنسەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا، گۆتۆبێژ لەسەر ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بکات. -
لە فەڕەنسا پلانی هێرشێک پوچەڵکرایەوە
ڕاگەیەنرا هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسا پلانی هێرشێکیان پوچەڵکردووەتەوە کە لە فەڕەنسا و سوریا ئامادەکاری بۆدەکرا. -
لە یەمەن زیاتر لە ٧٠ سەربازی لایەنگری حکومەت کوژران
لە یەمەن لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر کەمپێک زیاتر لە ٧٠ سەربازی سەر بە حکومەت کوژران. -
ژنان لە واشنتۆن ترەمپیان شەرمەزار کرد
لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا چوارەمین ڕێپێوانی ژنان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کە بە هەزاران ژن بەشداریان کرد، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەرمەزار کرا. -
لە سۆماڵ ٣ تورک ل هێرشێکدا برینداربوون
لە نزیک مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە تەقینەوەکەدا ٣تورک بە گشتی ١١ کەس برینداربوون. -
درونی وەک باڵندە دروست دەکرێت
زاناکانی ئەمریکی ئامادەکاری دەکەن جۆرە درونێک دروست بکەن کە باڵی هەبێت و وەک باڵندە بفڕێت. -
ئەردۆغان لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە بۆ کۆنفڕانسی لیبیا لە ئەڵمانیا لە لایەن ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە بانگهێشتکراوە، لە بەرلین بە چالاکیەکی فراوان شەرمەزار دەکرێت. -
ئەمریکا زیانی هێرشی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی ئاشکرا کرد
هێزەکانی سوپای ئەمریکا زانیاری نوێیان لەبارەی زەرەرو زیانەکانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بڵاوکردەوە. -
بیڵد: لیستی بانگهێشتکراوەکانی مێڕکڵ بەدڵی ئەردۆغانە
ڕۆژنامەی بیڵد ڕایگەیاند، ئەنگێلا مێڕکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لیستی بانگهێشتکراوەکانی کۆنفڕانسی لیبیای بەدڵی ئەردۆغان ئامادە کردووە. -
برسێتی هەڕەشە لە ژیانی ٤٥ ملیۆن هاوڵاتی ئەفریقای باشور دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٤٥ ملیۆن کەس لە ئەفریقای باشور لەژێر مەترسی برسیبوون دان. -
سەرۆک وەزیرانی نوێی ڕووسیا دەستنیشانکرا
پەرلەمانی ڕووسیا متمانەی بە میخائیل میشۆستین بەخشی کە لە لایەن پوتینەوە دەستنیشان کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا. -
تاڵیبان داوای ئاگربەست لە ئەمریکا دەکات
میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، کە ڕێکخراوی تاڵیبان پێشنیاری ئاگربەستی کاتی خستووەتە بەردەستی نوێنەری ئەمریکا لە ئەفغانستان. -
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد
دیمیتری مێدڤێدیڤ سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کرد. -
مانگرتنی فەڕەنسا لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی ٤٢ ڕۆژی تێپەڕاند
لە فەرەنسا، مانگرتن لە سەر بانگەوازی سەندیکاکان لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردەوامە. پێشبینیدەکرێت مانگرتنەکە کاریگەریەکی گەورە لەسەر سەکتەری گواستنەوە بکات. -
ئەمریکا و چین لەبارەی باجی گومرکەوە ڕێکنەکەوتن
ئەمریکا و چین لەبارەی باجی گومرکەوە ڕێکنەکەوتن و ئەوەش جارێکیتر بێهیوایی دروست کرد کە شەڕی بازرگانی هەردوو وڵات کۆتایی پێنایەت. -
دۆزی پەکەکە لە دادگای باڵای بەلجیکایە
لە بەلجیکا، لەسەر ئەو بڕیارەی دادگای تێهەڵچوونەوە کە 'پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆریست نییە' دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک ناڕەزایی دەربڕی، دۆسییەکە چووە دادگای باڵا، دادوەری دادگای باڵاش ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای خوارەوە لە شوێنی خۆیەتی. -
لە دەریای ناوەڕاست لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە دەریای ناوەڕاست کۆتایی هەفتە دوو کەشتی پەنابەران ژێرئاو کەوتن. بە هۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکانەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون. -
لە نیجێر لە هێرشێکدا ٨٩ سەرباز کوژران
ڕاگەیانرا لە وڵاتی نیجێر لە هێرشی ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوودا ٨٩ سەرباز کوژراون.