ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی ئێران لە هێلسینکی شەرمەزارکرا
لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا بە چالاکییەک دەوڵەتی ئێران شەرمەزارکرا. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە گوتینگێن شەرمەزارکران
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری گوتینگێن شەرمەزارکران. -
ئێشکگری دادپەروەری: تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان، تێکۆشان بەردەوامە
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و گوتیان: "ڕۆژ، ڕۆژی ئازادییە، کۆتاییەکەی ناوازە دەبێت". -
سیامەند موعینی: تۆڵەی خوێنی گەنجەکانمان لە جەلادان دەکەینەوە
هاوسەرۆکی پژاک، سیامەند موعینی لەسێدارەدانی گەنجانی کوردی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "تۆڵەی خوێنی گەنجەکانمان دەکەینەوە". -
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد گەیشتە هەشتەمین ڕۆژ
ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریس دەستی پێ کرد، لە هەشتەمین ڕۆژدا لە شاری مانتەس لا جۆلیا بەردەوامە. -
"لە ٣١ ی ئادار سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلان"
دەم پارتی لە ئامەد کاندیدەکانی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی ناساند. هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری سڵاوی لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد و گوتی: "ئێمە بێگومان سەردەکەوین. لە ٣١ ی ئادار سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلان". -
لە سویسڕا و ئەڵمانیا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران
لە شاری بیەلی سویسڕا و هامبورگی ئەڵمانیا گەنجانی کورد لەگەڵ رێکخراوەکانی دۆستی کورد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد. -
'ئێمە بە چەمکی خۆبەڕێوەبەریی ئازادی ژنان بەرەو پێش دەڕۆین'
تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سڵاوی لە زیندانیان کرد و وتی: "ئێمە ئەو دیوارەکانی زیندانەکان و دەڕۆخێنین، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت هەتا دەروازە ئاسنینەکان دەتوێنەوە. ئێمە بە چەمکی خۆبەڕێوەبەری ئازادی ژنان بەرەو پێشەوە دەڕۆین". -
پیاوێک هاوسەر و دوو برای هاوسەرەکەی کوشت
لە شاری دیلۆک خەلیل چاگلار هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی یوکسەل چاگلار و دوو برای هاوسەرەکەی خۆی کوشت و خوشکێکی هاوسەرەکەی و کچێکی خۆیشی بریندارکرد. -
زیندانیەکی سیاسی گواسترایەوە
زیندانی سیاسی ئوگور چیچەک کە لە زیندانی تیپی (ت)ی ئودەمیشی ڕاگیرابوو، گواسترایەوە بۆ زیندانی بۆدروم. -
دەم پارتی لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد شەرمەزار دەکات
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە سێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزار دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی، " سیاسەتی دوژمنایەتی و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت". -
ئیدارەی خۆبەڕێەوەبەری داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدی کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد نایاساییە و داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد دەستبەجێ ئازادی بکات. -
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا شەرمەزارکران
لە ئەڵمانیا و فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی جودا شەرمەزارکران. -
ڕەمزی کارتاڵ بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد ڕووبکەنە کۆڵن
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بۆ چالاکوانانی ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
هاوسەرۆکی زیندانیکراوی دەفەگە مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد
هاوسەرۆکی دەفەگە دیجلە موفتۆغلو مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد و گوتی: "گۆشەگیری دژی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاستی و دیموکراسییە، حیساب نەکردنیش سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتانەی لە دوورگەی ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت". -
ڕێپێوانی ئازادی لە حەوتەمین ڕۆژدا لە ڕوان بەردەوامە
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕوانی فەرەنسا لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوام بوو، هاوڵاتیان دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی ئاگادارکرانەوە. -
ئێشکگری دادپەروەری: تا بەدەستهێنانی ئەنجام بەردەوام دەبین
لە چەند شارێک ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە. لە چالاکییەکان دووپاتکرایەوە "ئەم چالاکییە وێستگەیەکی سەرکەوتنە و تا بەدەستهێنانی ئەنجام بەردەوام دەبین". -
مانگرتن لە خواردن لە ئەنقەرە لە چوارەمین ڕۆژدایە: مەرجە گۆشەگیری هەڵبگیرێت
مانگرتن لە خواردن لە ڕێکخستنی ئەنقەرەی دەم پارتی بۆ پشتگیری لە زیندانیان لە چوارەمین ڕۆژدایە. -
زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری عێراق داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەکەن
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژووی زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە عێراق. -
باقرخان: پشتگیری لە ڕێپێوانی ئازادی دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: "چەند ڕێکخراوێکمان لەنێوان ١-١٥ ی شوبات بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن. وەک دەم پارتی پشتگیری لەم ڕێپێوانە دەکەین". -
دژی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان لە ئێران گردبوونەوەیەک لە بەرلین ساز دەکرێت
کەژار و چەند رێکخراوێکی چەپ و دیموکراسیخواز و یەکسانیخواز لە دژی زیندان، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان لە ئێران لە رۆژی شەممە ٣ی شوبات/فێوریە لە شاری بەرلین ئەڵمانیا چالاکیەکی ناڕەزایەتی ساز دەکەن. -
لەهێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە ئیستەنبوڵ کەسێک کوژرا
لە ساریەری ئیستەنبوڵ بە چەک هێرشکرایەسەر کەنیسەیەک و لە ئەنجامدا کەسێک ژیانی لەدەستدا. -
ئازادکردنی زیندانییەکی نەخۆش بۆ جاری چوارەم دواخرا
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش ئەحمەد زەنگەر، بۆ چوارەم جارە لە لایەن دەستەی چاودێری و کارگێڕی زیندانی ئەسپیەی گیرەسۆن داودەخرێت. پاساوی دواخستنی ئازادکردنی زینگەر بۆ وەڵامەکەی بۆ: "ئایا پەکەکە ڕێکخستێکی تیرۆرستیە یان نا؟" دەگەڕێتەوە. -
لە زانکۆی شێفیلد داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد کرا
لەچوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، لە زانکۆی شێفیڵدی فەریتانیا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا و تیایدا داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
لە ئۆسلۆ لەسێدارەدان لە ئێران شەرمەزارکرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ لەسێدارەدان لە ئێران بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.