ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئامەد هەڵکوترایە سەر ماڵان، ٥ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک، لە ناوچەی چنارێ لە ئامەد، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەس دەستگیرکران. -
پارێزهران بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكهش كرد
پارێزهرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بو ئهوهی بتوانن دیدار لهگهڵ موهكیلهكانیان ئەنجام بدەن، داواكارییان پێشكهش كرد. -
گەریلا شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک شکست دەدات
دەوڵەتی تورک سەرەڕای هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ناتوانێت لەبەرامبەر گەریلا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لە دیمەنی چالاکییەکاندا دەردەکەوێت کە سوپای تورکیا تا چ ڕادەیەک تەنگەتاو بووە. -
گەشتی ئازادی بەردەوامە
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست لە ژێر ناوی 'گەشتی ئازادی' لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوان کردووە و دوێنێ لە یەکەم رۆژدا گەنجان لە دۆرتمەندەوە بەرەو بوخوم رێپێوانیان کرد. -
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ پرۆفیسۆر ئێریک دەیڤید بڵاوکردەوە
پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی ئێریک دەیڤید گیانی لەدەستدا، کەنەکە بەو بۆنەیەوە، گوتی: "کوردەکان پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی ئێریک دەیڤید لەبیرناکەن، ئەو بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندی پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە" و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد. -
هیچ زانیارییەک دەربارەی زیندانییەکی نەخۆش بەردەست نییە
هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕەوشی تەندروستی زیندانیکراوی نەخۆش، یەڵماز ئۆزاڵپ بەردەست نییە کە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. -
ئامینە شەنیاشار: بکوژانی بنەماڵەکەم لەدەرەوەن
ئامینە شەنیاشار لە چلەمین ڕۆژدا درێژەی بە گۆشەگیری دادپەروەری دا، دیسان نەیانهێشت بچێتە نێو وەزارەت. شەنیاشار گوتی: "بکوژانی بنەماڵەکەم، لەدەرەوەن". -
ڕێپێوانی 'گەشتی ئازادی' دەستیپێکرد
ڕێپێوانی "گەشتی ئازادی"ی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە ئەوروپا دەستیپێکرد. -
لە ئاکسارای و نەڤشەهیر بەهۆی لافاوەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئاکسارای و نەڤشەهیر لافاو روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس ژیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێسەروشوێنە. -
لە لیۆن گوترا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
هەزاران کوردستانی لە باشوری فەرەنسا و دۆستانی گەلی کورد لە شاری لیۆن کۆبوونەوە و بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" ڕێپێوانیان کرد. -
سەدان کەس لە کادیکۆ: دەستبەرداری تێکۆشانی ئاشتی نابین
بە پێشەنگایەتی هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستەنبوڵ، سەدان کەس کۆبوونەوە و بانگەوازیان کرد بۆ ئاشتی، داوایان کرد، دەسەڵات واز لە سیاسەتی شەڕ بهێنێت. -
لە ئەمستردام ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەڕێوەچوو
سەدان کەس لە ئەمستردام ڕێپێوانیان کرد، دووپاتیان کردەوە، تا بەدیهاتنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن. -
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی ئوزون کرا
یەڵماز ئوزون پاش سێ ساڵ ئێسک و پروسکەکەی لە سندووقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و پرسەی بۆ دانرا، بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەکەی کرا. -
ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان لە زیندان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
نازیلا مەعروفیان، ڕۆژنامەنووسی کورد کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ چوارەم جار دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی ئەوینی تاران کرا، لە ڕۆژی ١ی ئەیلولەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
گەلی کورد لە ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا
هاوسەرۆکی (MRAP)، ڕینێ لێمینۆت، ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری پرسی کورد بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەبێت. -
هەزاران کەس لە ستراسبۆرگ: ئێمە ئازادی ڕێبەرێتی خۆمان دەوێت
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە ستراسبۆرگ ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە ئازادی ڕێبەرێتیی خۆمان دەوێت". -
لە دوسیلدۆرف "ڕێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی کۆن_مەد لە شاری دوسیلدۆرفی ئەڵمانی بە درووشمەکانی "ستاتۆ بۆ کوردان" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئەدەنە لە دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کەمال پیر سەر بە ھەبەدەھە لە ناوچەی یورەگری سەر بە ئەدەنە لە دژی کۆشکێکی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا، کە تێیدا پاسەوانیان دەکرد. -
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەس برینداربوون
لە دەنیزلی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ ٦ کەس ژیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسیش برینداربوون. -
لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، خاوەنی پڕۆژەی ئاشتی لە گۆشەگیری تونددایە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵیت؛ ئاشتی لەشەڕ گەورەترە ئێمەش هەمیشە ئامادەین بۆ ئاشتی کەواتە ئێمە لە شەڕ گەورەترمان پێدەکرێت. -
ڕادیۆی دەنگی گەل لەسەر فرێکوێنسییەکی نوێ پەخش دەکرێت
ڕادیۆی دەنگی گەل، کە تێیدا بابەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هونەری پێشکەش دەکرێت، لە ١٥ی ئەیلولەوە فرێکوێنسەکەی دەگۆڕێت. -
لە لۆزان یادی شەهید ئارارات زەرزان بەرزڕاگیرا
لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی ئارارات زەرزان گەریلای یەژا ستار لە شاری لۆزان بەرزڕاگیرا. -
ئوچار: بەدەستی خۆمان ئاشتی بەدی دەهێنین
چیدەم کلیچگون ئوچار، لە گۆڕەپانی وێستگە، ئاماژەی بەوە کرد، دەسەڵات لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورددا دەیەوێت هەموو کورد گۆشەگیر بکات، گوتی: "ئێوە سەرناکەون، ئێمە بە یەکگرتوویی و بەدەستی خۆمان ئاشتی بەدی دەهێنین". -
لە ئامەد میتینگی ١ ی ئەیلول: دەستی ئاشتی بۆ ڕێبەری گەلی کورد درێژبکەن
هاوسەرۆکی کەجەدە، بەردان ئۆزتورک لە میتینگی ئامەد وتاری بۆ هەزاران کەس دا، ئاماژەی کرد بە سیاسەتی شەڕ و گوتی: "دەستی ئاشتی بۆ ڕێبەری گەلی کورد درێژبکەن، ئەگەردەتانەوێت ئاشتی بێتەدی". -
بنەماڵەی شەنیاشار بۆ ٣٧ هەمین جار چوونە بەردەم وەزارەتی داد
بنەماڵەی شەنیاشار، لە ڕۆژی ٣٧ هەمیندا لەبەردەم وەزارەتی داد، درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن، دیسان بە پاساوی "وەزیر لێرە نییە"، چاوپێکەوتنی وەزیری داد، ڕەتکرایەوە.