ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
فەد-کورد داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە ھەڵوێستیان ھەبێت
فەد-کورد ناڕەزایی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت". -
فەد-دەم لە دژی ھاوکارەکانی پەدەکە بۆ داگیرکەران ھاتەدەنگ
فەد-دەم ڕایگەیاند، هاوکاریی پەدەکە بۆ داگیرکەران پەتی دانبەخۆداگرتنی گەلەکەمان دەپسێنێت. وتیشی: "داوا لە گەل و ھەموو دۆستانمان دەکەین لە بەرامبەر جموجۆڵ و کردەوەی داگیرکاری و خیانەت بێدەنگ نەبن. ئێمە بە یەکدەنگی ڕووبەڕووی دوژمنانی کوردستان دەبینەوە". -
بانگەوازی فەد-گەل بۆ پەدەکە: واز لە خیانەت بهێنە
فەد-گەل ڕایگەیاند، پەدەکە بە پەیوەندییە قێزەونەکانی دەخوازێت لۆزانێکی تر بەسەر کورددا بهێنێت و دەڵێت: "دەبێت هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان خاوەندارێتی لە تەڤگەری ئازادی بکەن، لەپێناو بونیادنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی دژی پەیوەندییە قێزەونەکان و خیانەتی پەدەکە". -
دژی هێرشەکانی سەر هەدەپە، لە مێرسین بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش
هاوسەرۆکی هەدەپە لە مێرسین، هۆشیار ساریلدز، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەدەپە، گوتی: "ملکەچ نابین، لێپرسینەوە لەم زوڵمە دەکەین". -
جڤاکی ئازاد: هێڵی خیانەت لە کوردستان دەکەوێت
جڤاکی ئازاد بانگەواز لە پەدەکە دەکات، دەمودەست واز لە خیانەت و هاوکاری داگیرکەران بەردات، داوا لە خەڵکی باشور دەکات لێپرسینەوە بکەن لە زیهنیەتی هاوکار_خیانەتکار. -
پۆلیس هەڕەشە لەو ڕۆژنامەوانانە دەکات کە بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار ڕووماڵ دەکەن
پۆلیس هەڕەشە و هێرشی کردە سەر ئەو ڕۆژنامەوانانەی چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار ڕووماڵ دەکەن. -
پارێزهران بهمهبهستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییەکی دیکەیان پێشكهش كرد
پارێزهرانی نووسینگهی یاسایی سهده، بۆ ئهوهی بتوانن چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بكهوێت، کە له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١هوه تا ئێستا، هیچ زانیارییهك لهبارهی بەردەست نییە، داواكارییهكی نوێیان پێشكهش كرد. -
بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد داوایەک ئاراستەی پەدەکە دەکات
بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە پەدەکە کرد هاوکاری دوژمنانی کورد نەکات. -
شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
شەپۆلی نوێی ڕەشبگیری چالاکوان و هاوڵاتیان کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و پێنج چالاکوانی دیکە لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستگیر و بەرەو شوێنکی نادیار گواستراونەتەوە. -
هونەرمەند ئەمەل چیفتچی خرایە زیندان
هونەرمەند ئەمەل چیفتچی کە لە ئامەد دەستگیرکرا، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخستن" گیرا. -
هێرشی سەر عومەر ئۆجالان لە چەندین شار شەرمەزار کرا
هێرشی سەر پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، لە یەک کاتدا لە چەندین شار شەرمەزار کرا. لە ڕاگەیاندراوەکاندا گوترا: "بەرامبەر ئەم هێرشانە ملکەچ نابین و لێپرسینەوە لەم زوڵمە دەکەین". -
"بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، فشاری نێو زیندانەکان کۆتایی دێت"
مەدینە کایماز، بۆ چاوپێکەوتنی کوڕەکەی کاتژمێرێک لە زیندانی تەکیرداغ ڕاگیرا، دوو ڕۆژ لە سەفەردا بوو، ناڕەزایەتی پیشاندا دژی ڕەفتارە میزاجییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەنێو زیندانەکان. -
جەدەکە_فە و تەژەکە_فە: گەریلا شەرەفی گەلە، ئێمە بێدەنگ نابین
جەدەکە_فە و تەژەکە_فە، دەڵێن: "پەدەکە_ماڵباتی بارزانی دەچنە هاواری دەوڵەتی تورکەوە. گەریلا شەرەفی گەلە، ئێمە ناهێڵین دەست بۆ شەرەفمان ببەن". -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی بروسک ئامەد لە ئەدەنە چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بروسک ئامەد، بە تەقەمەنی دەستکرد هێرشیان کردە سەر ناوەندی پۆلیس لە ئەدەنە. -
نەیانهێشت ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەت
ئامینە شەنیاشار بۆ دوو کوڕ و هاوژینە کوژراوەکەی درێژە بە ئێشگری دەدات. جارێکی تر نەیانهێشت ئامینە شەنیاشار بچێتە نێو وەزارەتی داد. -
بانگەوازی کۆن-مەد بۆ پەدەکە: دەست لە خیانەت هەڵبگرن
کۆن-مەد داوا لە پەدەکە دەکات دەستبەجێ دەست لە هێڵی خیانەت هەڵبگرێت و بانگەوازیشی ئاراستەی لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد، لێپێچینەوە لەو سیاسەتانەی پەدەکە بکەن. -
فەدا: دەبێت پەدەکە ئەوەندە خۆی نەخاتە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان ڕایگەیاند، "داوا لە پەدەکە دەکەین، چیتر ئەوەندە خۆی نەخاتە پاڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر و لەگەڵ گەل و ئایینەکانی کوردستان یەکبگرێت". -
فەرماندە چەکدار شۆڕش لە لۆزان یادکرایەوە
فەرماندەی هەپەگە چەکدار شۆڕش کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بۆتان شەهید بوو، لە لۆزان بە چالاکییەک یادکرایەوە. -
لە سویسرا یادکردنەوەی ١٥ ی ئاب بەردەوامە
لە سویسرا یادکردنەوەی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بەردەوامە. ئەمڕۆ لە شارەکانی ئاراو و ڕاپەرسویل و شویز یادکرایەوە. -
جەژنی ژیانەوە لە فرایبۆرگ پیرۆزکرا
کوردستانیانی نیشتەجێی فرایبۆرگ، ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان بە چالاکییەک پیرۆز کرد. -
هەوڵێکی هێرشکردن بۆ سەر بارەگای هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە
ژنێک کە ناسنامەی نەزانراوە، هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر بارەگای هاوبەشی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
دوێنێ، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید شەڤگەڕ هێڤی، لەسەر ڕێگەی نێوان ئامەد_بیسمیل دژی خاڵێکی جەردەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا. -
ئەکین: گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە، دەبێت هەمووان دژی بوەستنەوە
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئەکین، ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێستە لە تەواوی تورکیا بڵاوبۆتەوە، گوتی: "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە، دەبێت دژی گۆشەگیری، یاساکان بپارێزین". -
بەهەزاران منداڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا راگیراون
بە گوێرەی ئامارەکانی فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٤٥ منداڵی تەمەن ٠-٦ ساڵ لەگەڵ دایکیان لە زیندان راگیراون. بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوە مەدەنییەکان، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ دوو هەزار و ٤٦٦ منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زینداندا بوون. -
کەجەدەکە-ئە: پەدەکە دەبێت دەست لە هەڵسوکەوتە شەرمەزاریانەی هەڵبگرێت
کەجەدەکە-ئە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت پەدەکە دەستبەجێ دەست لەو هەڵسوکەوتەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە.