ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٤٦٣ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە
ئەنجوومەنی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی لە تورکیا ڕایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا، زیاتر لە ٤٦٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. -
پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدە داوایان کرد سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. -
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی کار و خەباتی خۆی لە شتوتگارت زیاد کردووە
سەبارەت بە هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆکایەتی لە تورکیا کۆبوونەوەیەک لە شاری شتوتگارت بەڕێوەچوو. -
نەتانیاهو هەڕەشە دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: «چەند ئامانجێکی ئێرانیان لە سووریا کردۆتە ئامانج، دیمەشق دەزانێت ئەمە سەرەتایە». -
لە کەلار گردبوونەوەیەک دژی هێرشەکەی تورکیا بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری کەلار گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو. -
یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی وێستگەی میترۆی ئەنقەرە کرایەوە
لە ڕێوڕەسمی یادی ۹۰هەمین مانگی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی وێستگەی میترۆی ئەنقەرە ڕاگەیەندرا، "تا ئەو کۆمەڵکوژییە ڕوون نەکرێتەوە، ئاسایشی ژیانی گەلی بوونی نابێت و دادپەروەری ڕاستەقینە بەدی نایەت." -
لە بەریتانیا یادی دامەزراندنی پەژاک و رۆژبونی ڕێبەر ئاپۆ بەرز ڕاگیرا
کۆمیتەی پەژاک لە شاری مانچستەری بەریتانیا بە ئامادەبونی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و مەدەنی، یادی دامەزراندنی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)" و رۆژی لەدایکبوونی ێبەر ئاپۆ کردەوە. یادەکە بە گفتوگۆ و شکۆوە بەڕێوەچوو. -
دوران کاڵکان: پەکەکە پێشەنگی پەروەردە و ڕێکخستنە
دوران کاڵکان: پەکەکە بەگوێرەی پارادایمێکی نوێ خۆی بنیات ناوە، پێشەنگی پەروەردە و ڕێکخستنە. تاک و کۆمەڵگە ئاراستە دەکات و دەستی هاوکاری درێژ دەکات. هەروەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی بۆ کۆمەڵگە پێشنیاردەکات. -
بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەمام چێنرا
لە جەزیرە بەبۆنەی حەفتا و چوارەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نەمام چێنرا. -
هەدەپە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی ئیدانه کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرکۆنە کرد و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەغدا و هەولێر کرد، هەڵوێستێکی ڕوون بگرنەبەر. -
سەلما گورکان: چارەسەرەی لە بەرنامەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدایە
سەلما گورکان جێگری سەرۆکی ئەمەپە وتی، "چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا لە خەبات و بەرنامەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادیدایە." -
کاروباری بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەلجیکا کۆبوونەوەی لە شارەکانی برۆکسل و ئەنڤێرس ئەنجامدا. هەروەها لە ڤێرڤیرس سەردانی دوکانداران و ماڵان کرا. -
پارتی چەپی سەوز نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە هێلسینبۆرگی سوید کردەوە
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هێلسینبۆرگ دا، زیا پیر ئەندامی هەدەپە وتی، دەنگدانی دەنگدەران لە ئەوروپا زۆر گرنگە و وتیشی "دەبێت ماڵ بە لە ماڵ کار بکرێت." -
بەرهەم ساڵەح: ئەم هێرشە بەزاندنی سەروەریی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکانە
بەرهەم ساڵەح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات و دەڵێت، هێرشکردنە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، هەروەها هێرشەکە وەک بەزاندنی سەروەریی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفدەکات. -
کۆنگرەی ستار: تورکیا دەیەوێت ئەم هەماهەنگییەی نێوان خۆبەڕێوەبەری و یەنەکە تێکبدات
مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە باشووری کوردستان، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. -
کەنەکە: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزاردەکەین
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا و هێزە دیموکراتیخوازەکان دەکات دژی ئەم هێرشە بوەستنەوە. -
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی: ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوین
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دەقی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا کرد. پارتی چەپی سەوز لە ٨١ شاردا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات. -
زیاتر لە ٤٢ هەزار زیندانی مافی دەنگدانیان دەبێت
لە زیندانەکانی تورکیادا زیاتر لە ٤٢ هەزار زیندانی مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە رێگەی ئەو سندووقانەی لە زیندانەکاندا دادەنرێن دەنگبدەن. هەروەها پرسی پاراستنی سندووقەکانیش لە زیندانەکان گرنگە. -
بۆتان: ئەم هەڵبژاردنە بۆ کوردان قۆناغێکی گرنگە
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەزگین بۆتان رایگەیاند: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دیموکراسی بێتە ئاراوە و ئەم رژێمە دیکتاتۆرە لەناو بچێت". -
ئایدەنیز: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە
لە مێرسین لە گەڕەکی شەوکەت سومەری شارۆچکەی ئاکدەنیز، پارتی چەپی سەوز نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)، ساڵیحە ئایدەنیز گوتی: «لەپێناو چارەسەردا، دەرگاکانی ئیمڕاڵی بکەنەوە». -
لە ئۆرتوکلو نووسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە: فاشیزم دەبەزێنین
لە مێردین لە وێستگەی ئۆرتوکلو پارتی چەپی سەوز نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە، هەروەها گوتیان: « لە ١٤ ـی ئایار بە سەربڵندیی دایکان و گەل، ئەم فاشیزمە دەبەزێنین». -
سەڵاحەدین دەمیرتاش: دەنگەکانی کورد ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا یەکلادەکەنەوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و دیارترین نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە زیندانەوە قسەی کرد و گوتی، ئەمە باشترین دەرفەتی بەردەم ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایە بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵات. -
هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی کارنامەی خۆی بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت
رۆژی شەممە هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی دەقی کارنامەی سیاسی و هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار رادەگەیەنێت. -
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی رێگە لەبەردەم دامەزراندنی تورکیای دیموکراتیک و ئازاد دەکاتەوە
لە دۆخی هەنوکەییدا تاکە شتێک کە دەبێت بکرێت، بریتیە لەوەی بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هەموو کەس بەوپەڕی هێزیەوە بکەوێتە ئامادەباشی و کار بکات. ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتیە سەربکەوێت گەلان، ژنان، گەنجان، رەنجدەران و کۆمەڵگا بە تەواوەتی سوودمەند دەبن. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانی دیکەی ئیمراڵی بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.